
ده‌گێڕنه‌وه كابرایه‌ك دوو زاوای ده‌بێ، له كاتی سه‌ردانی كردنیان له یه‌كێكیان ده‌پرسێ: بارودۆخی ژیانت چۆنه؟ زاواكه‌ی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: مامه ئه‌و مه‌زرایه ده‌بینی هه‌موویم داچاندووه به گه‌نم و جۆ، ئه‌گه‌ر باران ببارێ له هه‌ژاری و كهمدهرامهتیم رزگار ده‌بێ، دواتر سه‌ردانی زاواكه‌ی تری ده‌كا و له‌ویش ده‌پرسێ: بارودۆخی ژیانت چۆنه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئه‌و ده‌شت و ده‌ره‌ی ده‌یبینی هه‌مووی خشتی قوڕه و بڕیومه، ئه‌گه‌ر نه‌بارێ له هه‌ژاریم رزگار ده‌بێ، خهزوورهكهیان ده‌ڵێ: كواته ببارێ و نه‌بارێ زاوایه‌كم فت. نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ك خه‌زووری دوو زاوای لێ قه‌وماوه، له دوای شكست خواردنی كوده‌تاكه‌ی 23ی حوزه‌یران و سه‌رنه‌كه‌وتنی په‌لاماره نیمچه سه‌ربازیه‌كانی سه‌ر باره‌گاكانی پارتی، دوو باڵ و دوو ئاراسته‌ی جیاواز و دژ به‌یه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كان له‌ناو هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازهكانیدا ده‌ركه‌وتن، هه‌رچی باڵه ئاقڵانیهكهی ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشێروانه پێیوایه نه‌ده‌بوو ئه‌و كوده‌تایه بكرێ، هه‌رچی باڵه هه‌رزه‌كار و كورتبینهكهشه، كه نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆی پۆست و پله‌ی پێداون و به ویستی خۆی ئاراسته‌یان ده‌كات، هێشتا په‌ندیان له مێژوو وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نها ده‌نگی خۆیان ده‌بیستن و ئاماژه‌كانی نه‌وشیروان ده‌بینن، ئه‌وانه وا په‌روه‌رده كراون هونه‌ری سیاسه‌ت له سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵه‌وه‌ڕی و زۆر بڵێیی سه‌ر كه‌ناڵه‌كان ده‌بینن، به‌و هه‌موو شكست و ریسواییهوه پێداگری له‌سه‌ر به‌دیهێنانی خه‌ونی له‌بارچووی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌ریه‌ككه‌وتنی باڵه‌كان توندتر ببێ و ئۆباڵی شكسته‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی یه‌كتری، سوور بوونی نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌سه‌ر ئاژاوه نانه‌وه و پیلانگێڕیه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتنی باڵه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تر توند كردووه، بۆیه ناچاره ده‌ستبه‌رداری باڵێكیان ببێ و وه‌ك خه‌زووری دوو زاوا بڵێ: ئاژاوه گێڕی بكه‌م و نه‌كه‌م باڵێكی ناو بزووتنهوهكهم فت.