
رووداوه‌كان ئاماژه‌ی روونن بۆ گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، عێراق و سوریاش وه‌ك دوو وڵاتی پڕ كێشه و قه‌یرانی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ر له وڵاتانی تری ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه ناو پلانی گۆڕانكاریه‌كه، ئه‌وه‌ش كورد ده‌خاته به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر و شه‌ڕی نێوان دوو ئیراده‌ی جیاواز. كورد له‌و گۆڕانكاریهدا یا ئه‌وه‌تا ده‌بێته ده‌وڵه‌ت و له سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ژێرده‌سته‌یی دوژمنانی تورك و فارس عه‌ره‌ب رزگاری ده‌بێ، یا ئه‌وه‌تا جارێكی تریش ده‌كه‌وێته‌وه ناو دۆزه‌خی داگیركاری و دووچاری زۆر كاره‌ساتی هاوشێوه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارن و كۆمه‌ڵكوژی رابردوو ده‌بێته‌وه، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه: ئایا كورد له‌ناو ئه‌و دوو ئه‌گه‌ر و دوو ئیراده جیاوازه‌دا كامیان هه‌ڵده‌بژێرێ؟ گومان له‌وه‌دا نییه كورد ئه‌گه‌ر بتوانێ هه‌ڵه‌كانی مێژوو راست بكاته‌وه و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی بگێڕێته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م دێنێته دی و وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی دوژمنانی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌ندێ ده‌سته و گرووپ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به سیاسه‌تی شارچێتییه‌وه سه‌رقاڵی بكه‌ن، ئه‌وا ده‌كه‌وێته ناو گێژاوی ئه‌گه‌ری دووه‌م و تووشی كاره‌سات و نه‌هامه‌تی زیاتر ده‌بێ. ده‌بێ كورد له‌و راستییه بگات كه دوژمنه‌كانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ره‌و ئه‌گه‌ری دووه‌م په‌لكیشی بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ر به هه‌موو كونێكدا ده‌كه‌ن و هه‌موو رێگاكان تاقی ده‌كه‌نه‌وه، مه‌ترسی له‌وه‌دا نییه دوژمنان چی ده‌كه‌ن و نابێ چاوه‌ڕوانی خێریش له دوژمنانه بكرێ كه مێژوویه‌كی تاڵمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، چونكه ئه‌وه سروشتی دوژمنكاریانه و چاوه‌ڕوانی هه‌موو جۆره پیلانگێڕیهكیان لێده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من بۆته پرسیار و جێگای مه‌ترسی ئه‌وه‌یه له كاتی زۆر هه‌ستیاردا به به‌رنامه له لایه‌ن هه‌ندێ ده‌سته و گرووپه‌وه ئاژاوه‌گێڕی ساز ده‌كرێ، بۆ نموونه: كاتێك باس له راپرسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ رای خه‌ڵك و درووست كردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێ تا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، ئه‌و ده‌سته و گرووپانه وه‌ك نوێنه‌ی هه‌موو كورد خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و تۆوی دووبه‌ره‌كی و لێكترازانی زیاتر ده‌ڕێژن، ئه‌وه‌تا له كاتێكدا سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی راپرسی به وڵاتان له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ری و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یهكگرتوكان كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌و ده‌سته و گرووپه ده‌ست له پشتدراوانه ژه‌هری سیاسه‌تی شارچێتی و به هه‌رێم كردنی سلێمانی ده‌ڕێژن و به بیانووی جۆراوجۆر گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی به‌غدا ده‌ورووژێنن، ئه‌وه‌ش ئه‌و پیلانه‌یه كه دوژمنان وه‌ك رێگری له ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كاری بۆ ده‌كه‌ن. كورد له ئێستادا له نێوان ئه‌و دوو ئیراده جیاوازدا ده‌بێ یه‌كیان هه‌ڵبژێرێ، ئیراده‌ی یه‌كه‌میان ده‌ڵێ: با گه‌ل خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، ئیراده‌ی دووه‌میشیان ده‌ڵێ: ئێمه‌ی حزب بڕیاری چاره‌نووسی ده‌ده‌ین، ئیراده‌ی یه‌كه‌م خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه و بۆ گه‌یشتن به خواستهكهشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رای خه‌ڵك و سه‌روه‌ری ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئیراده‌ی دوومیش خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ باوه‌شی زوڵم و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و ده‌یه‌وێ به زۆری زۆرداری رای خۆی بسه‌پێنی، لێره‌دا پێویسته گه‌ل به‌ده‌نگ بێ و به هه‌ردوو ئیراده بڵێ: ئێوه مه‌یكه‌ن به كێشه و هه‌را، ئه‌وه مافی خۆمه و لێگه‌ڕێن خۆم بڕیار له چاره‌نووسی خۆم بده‌م، ئه‌گه‌ر هات و ئیراده‌ی یه‌كه‌مم هه‌ڵبژارد و بڕیام له سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت دا، ئه‌وا با ئیراده‌ی دووه‌م بێده‌نگ بێ، خۆ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی دووه‌میشم هه‌ڵبژارد و بڕیارم له‌سه‌ر ژێرده‌سته‌یی و گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی دوژمنان دا، ئه‌وا با ئیراده‌ی یه‌كه‌م پابه‌ند بێ به بڕیارهكهمهوه.