سرووشتی هه‌موو داگیركا‌ر و دیكتاتۆرێك وایه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی سیاسه‌تی لاواز كردنی دژه‌كان و دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر شۆڕشگێڕاندا ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وێڕای به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ و پیلانه موخابه‌راتیه‌كان، وێڕای ره‌شه‌كوژی و نه‌پرینگانه‌وه له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، له هه‌موو قۆناغه‌كاندا په‌نا بۆ كه‌سانی لاواز و ویژدان نه‌خۆش و خیانه‌تكار ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌گژ شۆڕش و شۆڕگێڕانیدا بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه له مێژووی سیاسی و شۆڕشگێڕی هه‌موو گه‌لانی دونیا كه‌سانی بێزراون و به چاوی سووك و وه‌ك خۆفرۆش و خیانه‌تكار سه‌یر ده‌كرێن، به‌ڵام بۆ جیاكردنه‌وه‌یان له خه‌ڵكی تر هه‌ر گه‌له‌و به‌ناوێك كه شایانی خۆفرۆشی و خیانه‌تكاری بێ ناویان ده‌به‌ن، ئه‌وانه له فه‌رهه‌نگی سیاسی و شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی كوردستاندا به ناوی شیاوی (جاش) ناسراون و خاوه‌نی مێژوویه‌كی نه‌فره‌ت لێكراون، زۆر هه‌ل و ده‌رفه‌تی رهخساویان له ده‌ست كورد داون و له زۆر قۆناغی هه‌ستیاردا باری له‌نگی دوژمنانیان راست كردۆته‌وه.
ئێستا كه كێشه و قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قووڵ بوونه‌وه و رۆژانه‌ش به‌ره‌و قووڵ بوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چن، به‌غدا مێژووی سیاسه‌تی به جاش كردنه‌وه‌ی دووباره كردۆته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شنگال به‌شێك له كوردانی ئێزیدی و له خانه‌قین و ده‌ورووبه‌ری كه‌ركوكیش به‌شێك له كوردانی شیعه مه‌زهه‌ب له‌ناو هێزی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیدا چه‌كدار ده‌كات، ئه‌وه‌ش مۆدێلێكی جاشایه‌تی نوێیه‌و هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ مۆدێله‌كانی جاشایه‌تی سه‌ده‌ی رابردوودا نییه كه ده‌بوونه به‌شێك له رژێم و، شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد و به‌ناوی جیاجیا به‌گژ ئیراده‌ی كوردایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورددا ده‌كرانه‌وه.
تاكی كورد به هه‌ر پاساو و بیانوویه‌ك له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا خۆی چه‌كدار بكات جاشایه‌تییه، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی كوردانی ئێزیدی كه چوونه‌ته ناو ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی جێگای سه‌رسووڕمانه‌و كه‌س نازانێ چ جۆره جاشایهتییهكه، چونكه له ئامانجی دوور و نزیكدا ئێزیدیه‌كان چۆن له‌گه‌ڵ داعش یه‌كناگرنه‌وه و له رووی دینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌وه جیاوازن، له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیش هه‌مان جیاوازیان هه‌یه، بۆیه هه‌ڵوێستی داعش به‌رامبه‌ریان چۆن بوو، له داهاتوودا و ئه‌گه‌ر بۆیان بڕه‌خسێ هه‌ڵوێستی حه‌شدی شه‌عبیش به هه‌مان شێوه و بگره خراپتریش ده‌بێ، چونكه هه‌ر وه‌ك بینیمان به‌لای داعشه‌وه كوردانی ئێزیدی دووجار تاوانبار كرابوون، یه‌كه‌میان كورد بوون و دووه‌میان ئێزیدی بوون، به‌لای حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه ئێزیدیه‌كان هه‌مان تاوانی كورد بوون و ناموسڵمانی و شیعه نه‌بوونیان له‌سه‌ره، جا ئه‌گه داعش له‌به‌ر كورد بوون و ئێزیدی بوون بیانكوژێ، تۆ بڵێی حه‌شدی شه‌عبی خه‌ڵاتیان بكات؟!
ئێزیدیه به جاش كراوه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی مووچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام برا ئێزیدیه‌كانیان كه پێشمه‌رگه‌ن و دوژمنی سه‌رسه‌ختی داعشن مووچه بڕاو كراون، بۆیه بۆمان هه‌یه بپرسین: ئه‌گه ئه‌وه جاشایه‌تی و خیانه‌ت نه‌بێ به كورد و ئێزیدی بوون، ده‌بێ جاشایه‌تی و خیانه‌ت و خۆفرۆشی چۆن بێ؟! ئه‌وه بۆ ئه‌و كورده شیعه مه‌زهه‌بانه‌ش راسته كه له كورد بوون و كوردایه‌تی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا به جاش كراون، رووداوه‌كان و رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری هه‌ندێ حزب و لایه‌نی كوردی ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێ: كه به جاش كردنی كوردانی ئێزیدی و كوردانی شیعه مه‌زهه‌ب پیلانێكی دژ به ره‌وتی كوردایهتییهو ده‌ستی مهرامخوازی سیاسی ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی له پشته، گومان له‌وه‌دا نییه كه گیانبازی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و سیاسه‌تی درووستی سه‌رۆك بارزانی و خه‌مخۆرانی كورد وه‌ك هه‌موو پیلانه‌كانی تر ئه‌و پیلانه‌ش پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وكات ده‌بێ ئه‌و حزب و لایه‌نانه به‌رامبه‌ر داهاتووی كورد چی بڵێن و چۆن وه‌ڵامی مێژوو بده‌نه‌وه.
ئێستا كه ڤایرۆسه‌كه له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه دایه و له حاڵه‌ت ده‌رنه‌چووه و وه‌ك رابردوو نه‌بۆته‌وه دیارده، ده‌توانرێ به ئاسانی پێشی پێ بگیرێ، ئه‌وه‌ش له په‌رله‌مان و حزب و لایه‌نه‌كان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌خوازێ: سزای جاشایه‌تی وه‌ك خیانه‌تی گه‌وره و خه‌تای نیشتیمانی به یاسا رێكبخرێ و هیچ لێبوردنێك نه‌یگرێته‌وه، چونكه كورد مێژوویه‌كی تاڵی له‌گه‌ڵ لێبووردن و به‌خشینی جاشه‌كان هه‌یه له رابردوودا، ئه‌وه‌ش وایكردووه جاش و خیانه‌تكاره‌كان دڵیان به‌وه خۆشبێ كه هه‌ر كاتێ وێڵ كران و لێیان قه‌وما، به لێبووردنێكی سیاسی نه‌ك هه‌ر له خه‌تا كردن و تاوانكاری ده‌به‌خشرێن، به‌ڵكو حزب و لایه‌نه‌كان داڵده‌یان ده‌ده‌ن و بۆیان ده‌بنه‌وه په‌ناگه و له سزای گه‌ل ده‌یانپارێزن،
