سه‌رده‌مانێك كه كورد له چیاكان زیاتر دۆستێكی تری نه‌بوو، چیاكانیش به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێودهوڵتییهوه په‌لاماری سه‌ربازی ده‌دران و به ئاسن و بارووت سووتماك ده‌كران

و له ژێر پێی پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕانی كورد دهكوڵان، سه‌رده‌مانێك كه جاڕی كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌درا و كه‌س نه‌یده‌ویست هاواری ژن و منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌كانی ببیستێ، په‌كه‌كه دوور له واقع و له خه‌یاڵی سیاسی‌دا ده‌ژیا و داوای كوردستانی گه‌وره‌ی ده‌كرد و به درووشمی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا دژایه‌تی حزب و لایه‌نه كوردیه‌كانی ده‌كرد، ئێستا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به رووی پرسی كوردا كراوه‌ته‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێشمه‌رگه تاكه هێزی دره‌وشاوه‌ی ناو تاریكستانی تاكڕه‌وی و بیری توندوتیژی و جه‌هاله‌تی ئیسلامی سیاسییه، هه‌ریمی كوردستان له‌ناو زه‌ریایه‌كی پڕ شه‌پۆل و هه‌ڵچوودا دورگه‌یه‌كی ئارامه، هه‌ولێریش له‌ناو پایته‌ختی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا له شه‌ڕی داعش و شكست پێهێنانی تیرۆریستان‌دا تاكه پایته‌ختی متمانه پێكراوه، دوو وڵاتی داگیركاری كوردستانیش له‌سه‌ر لێواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دابه‌ش بووندان، په‌كه‌كه له ده‌رفه‌تێكی ره‌خساوی وه‌هادا، باڵانسی خواسته‌كانی له كوردستانی گه‌وره و دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه دابه‌زاندووه بۆ هیچ. په‌كه‌كه له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستادا كه كورد له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به هاوهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به ئایدیایه‌كی ماوه به‌سه‌رچوو شه‌ری هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ تاكی كورد ده‌كات، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی داگیركاری وه‌ك ئێران و عێراق و سوریا چۆته ناو جێژوانی مه‌زهه‌بی و شه‌ڕ به خواستی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌وڵه‌كانی ده‌مه‌زراندنی ده
وڵهتی كوردی ده‌فرۆشێ، له رۆژئاوا (په‌یه‌ده)ی كردۆته هاوپه‌یمانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵای سێ ئه‌ستێره‌ی عرووبه‌دا سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی كورد كوژی به‌عسی سوری هاوپه‌یمان و هاوئامانحه و رێگه‌ش له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا و به خاك سپاردنی شه‌هیده‌كانی ده‌گرێ، له رۆژهه‌ڵاتیش كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك و ئازادی (كۆدار)ی دامه‌زراندووه و كێشه بۆ هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نه شۆڕشگێڕانه درووست ده‌كات كه ده‌یان ساڵه دژ به رژێمی په‌ت و سێداره‌ی ئێران له خه‌بات و قوربانیدانی به‌رده‌وامدان، له باشووریش سه‌رده‌مانێك دژ به پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان ئاژاوه‌گێڕی ده‌كرد، ئێستاش دژ به‌و ره‌وته نه‌ته‌وه‌ییه پیلان ده‌گێڕێ كه رابه‌رایه‌تی ره‌وتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خواست و ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات. په‌كه‌كه دوور له هه‌موو بنه‌ماكانی كورد بوون و كوردایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێ و بڕیار ده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی سێ رژێمه مهزههبخوزا و شیعهگهریهكهی ئێران و عێراق و سوریا هیچ به‌شێكی كوردستانیان داگیر نه‌كردبێ و له رابردوودا كوردیان گوڵباران كردبێ و له داهاتووشدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌سه‌ر سینی زێڕ پیشكه‌ش به كورد بكه‌ن، به داگیركاری كوردستان و دوژمنی كوردیان نازانێ و له‌گه‌ڵیان ده‌چێته ناو هاوپه‌یمانی و له رێككه‌وتنێكی سیاسی گوماناویدا ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییان راده‌ست ده‌كات، له‌كاتێكدا سوریا تووشی گه‌وره‌ترین قه‌یران بووه و ده‌رفه‌تێكی باش بۆ كورد ره‌خساوه، په‌یه‌ده به بڕیاری په‌كه‌كه و به رێنمایی هاوپه‌یمانه‌كانی هێزی نه‌ته‌وه‌یی په‌رته‌وازه ده‌كا و كوردستان به كانتۆن، عێراق له‌سه‌ر لێواری دابه‌ش بوونه و كورد له سه‌ربه‌خۆیی نزیك بۆته‌وه، په‌كه‌كه لێره و له‌وێ باسی به كانتۆن كردنی باشووریش ده‌كا و ئه‌گه‌ر بۆی بچێته سه‌ر و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێشی پێنه‌گرێ، ئه‌وا خواستی دوژمنانی كورد دێنێته دی و هه‌لی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له ده‌ست كورد ده‌ردێنێ، له باكووریش ده‌ستبه‌رداری ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووه و به رێنمایی هاوپه‌یمانه‌كانی له به‌ره‌ی شیعه‌دا ئاراسته ده‌كرێ، له لایه‌ك بیانووی نه‌بوونی دیموكراتی ده‌گرێ و له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌یه‌وێ به هێز و چه‌ك دیموكراتی به‌سه‌ر توركدا بسه‌پێنێ، له رۆژهه‌ڵاتیش له ئاست كوشتاری كورد بێده‌نگی هه‌لبژاردووه و كانتۆنیشیان به ره‌وا نابینێ، لێره‌دا پێویسته كورد داوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له په‌كه‌كه بكات، پرسی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆچی له دوو به‌شی باشوور و رۆژئاوا سیاسه‌تی به كاتنۆن كردنی كوردستان پیاده ده‌كات؟ بۆچی له باكوور پرسی كورد له خه‌یاڵدانی دیموكراتی توركی دووره دیموكراتدا گۆشه‌گیر ده‌كات! بۆچی و له پێناو چیدا له رۆژهه‌ڵاتیش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و روو له په‌تی سێداره‌ی دوژمنانی كورد وه‌رده‌گێڕێ؟