نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ده‌سه‌ڵاته شیعهخوازهكهی ئێران له شاری مه‌شهه‌د دژایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاند، ته‌نانه‌ت مافی سه‌ره‌تایی گشتپرسی و خواستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته و چه‌وساوه‌ی وه‌ك كوردی به پیلانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسڕائیل ناوبرد، هه‌ڵوێستێكی له‌و باهبهتهی وڵاتێك كه له درزی كۆنهخوازییهوه بۆ ماف و ئازادی گه‌لان ده‌ڕوانێ شتێكی ئاسایی و چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نهفرهتبارن و شه‌رمه‌زار كردنه هاوسۆزی عه‌لی باپیری وه‌ستای داتاشینی خه‌ونه درۆیینهكانه كه ده‌ڵێ: وه‌فدی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دژی پرۆسه‌ی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه و به ئاشكرا و راشكاوی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردایه‌تی، له‌سه‌ر گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌مان قیڕهمان له عه‌لی باپیر بیست كه له شاری مه‌شهه‌دی ئێران له نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی بیسترا، ئه‌وه‌تا به گوێی خۆمان بیستمان كه زۆر بێ شه‌رمانه دژی سه‌ره‌تاترین مافی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ستایه‌وه كه مافی گشتپرسییه. عه‌لی باپیری كۆنه جاسووسی به‌عس و خاوه‌نی فایلی خیانه‌تكاری، به‌و هه‌ڵوێسته‌ی رووی مسته‌شار و ئه‌نفالچییه‌كانی وه‌ك كلووی به‌فر سپی كرده‌وه، له حاڵه‌تێكی سیاسی وا ناوازه‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی یهشمهینهتی كوردستان، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوسۆزیه‌ی عه‌لی باپیر بۆ ئاخونده كوردكوژهكانی ئێران چی ده‌بێ؟ ئه‌گه‌ر به رابردوودا بچینه‌وه هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كان ترسنۆكانه ده‌بێ، چونكه له رابردوودا ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر جاسووسی كردن و فایلداریهكهی هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕیان نواندبا، ئێستا جیگای ئومێدی كوردایه‌تی ده‌بوون و عه‌لی باپیر و هاوبیره‌كانی له كوردستان جێگایان نه‌ده‌بۆوه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێ و ئه‌و لێدوانه خیانهتكاریهی عه‌لی باپیر قبووڵ نه‌كه‌ن، ده‌بێ خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان له‌و حزب و لایه‌نانه‌ش قبووڵ نه‌كات كه به هۆی هاوپه‌یمانی حزبی، یان هه‌ر بیانوویه‌كی تر چاوپۆشی له خیانه‌ته كۆن و تازه‌كانی ترۆریستێكی وه‌ك عه‌لی باپیر ده‌كات، ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان له‌وه نه‌ترسێ كه گوتوویه‌تی له خهنمدا خوای گه‌وره هاته لام و پیاسه‌مان پێكه‌وه كرد، ده‌بێ خه‌ڵك له‌وه دڵنیابێ كه ئه‌و خه‌ونه‌ی هاوشێوه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی (هامفێر)ی گه‌وره جاسووسی به‌ریتانیایه.