
زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه خانه‌واده‌ی بارزانی نه‌مر له پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی خوێن و قوربانی ده‌به‌خشن، تامی تاڵی ئاواره‌یی و دووره وڵاتی ده‌چێژن و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له كورد و مافه ره‌واكانی به ماڵ و شوێنی حه‌وانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وایكردووه له ژێر چاودێری ورد و به‌رده‌وامی دوژمنانی كورد و كوردستان دابن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوژمنان چه‌ندی بۆیان كرابێ هه‌وڵیان داوه له رێگای پێدانی ده‌ستكه‌وتی كه‌سی ودابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندی عه‌شایری، ئه‌و خانه‌واده‌یه ده‌سته‌مۆ بكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و داخوازیانه‌یان بكه‌ن كه داخوازی هه‌موو كوردن له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، كاتێكیش له‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و نه‌یانتوانی بارزانی و شۆڕش و شۆڕشگێڕی له یه‌كتری جیا بكه‌نه‌وه، له رێگای پیلانه موخابه‌راتیه‌كان و رێككه‌وتنه دوژمنكاریهكان هه‌وڵیان داوه درز بخه‌نه نێوان كورد و ئه‌و خانه‌واده‌یه، له‌وه‌ش چه‌ندی بۆیان كرا پیلانیان چاند و دڕكیان دووریه‌وه، دواتر په‌نایان برده به‌ر هێز وله رێگای زه‌بروزه‌نگی سه‌ربازییه‌وه كاریان له‌سه‌ر لاواز كردنیان كردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه نه‌ك هه‌ر شكستیان هێنا، به‌ڵكو وه‌ك ئێستا ده‌بینین كه دیبلۆماسیه‌تی سه‌رۆك بارزانی و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به رووی پرسی كورددا چه‌كی زه‌بروزه‌نگی سه‌ربازی له ده‌ستی دوژمنان ده‌رهێناوه، بۆیه هه‌موو هێز و تواناكانیان له‌سه‌ر پیلانه موخابه‌راتیه‌كان چڕ كردوونه‌ته‌وه، چڕ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیش له‌سه‌ر پیلانه موخابه‌راتیه‌كان ده‌رهاویشته‌ی ره‌خسانی ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌باره‌یه كه به هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانی سه‌رۆك بارزانی هاتۆته دی و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه.
راسته پیلانه موخابه‌راتیه‌كان تا ئاستێك توانیویانه ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی درووست بكه‌ن، به‌ڵام هاوشانی هه‌وڵه موخابه‌راتیه‌كان بۆ درووست كردنی به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ، ناكرێ بوونی خاڵی لاوازی پارتیه‌كانیش له‌بیر بكه‌ین، ئه‌و خاڵه لاوازه‌ش له‌وه‌دایه كه زۆرێك له به‌رپرسه باڵاكانی پارتی له‌و ئاسته‌دا نین بتوانن په‌یام و سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك بارزانی ته‌رجمه بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش له به‌رپرسی رێكخراوه حزبیه‌كانه‌وه تا ده‌گاته زۆرێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی ساسی، وه‌ك جوچكه (په‌ره‌سێلكه) زاریان كردۆته‌وه و چاوه‌ڕوانن سه‌رۆك بارزانی ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌تنی نه‌ته‌وه‌یی زیاتریان به ده‌مه‌وه بكات، جا ئه‌گه‌ر پارتییه‌كان ئه‌و خاڵه لاوازه‌یان نه‌بوایه لانی كه‌م ده‌یانتوانی ئه‌و ورده ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته موخابه‌راتیانه لابه‌رن كه دوژمنانی كورد له رێگه‌ی هه‌ندێ ده‌سته و گرووپی حزب په‌سندی ناوخۆ و كه‌سانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆنه‌قین له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی درووستی ده‌كه‌ن.
ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به‌و راستییه بكات كه هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵه لاوازه‌ی پارتییه‌كان و هه‌ڵپه‌ی كاراكته‌ره‌كانی پشت پیلانه موخابه‌راتیه‌كان لهبهریهككهوتنی به‌رده‌وام دایه، بۆیه لێره‌وه پێویسته پارتییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و خاڵه لاوازه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به خۆیاندا بچنه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان به‌و به‌رپرسیارێتیه هه‌ستن كه پێیان سپێردراوه، ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌كرێ كه به‌رپرسه خه‌وتووه‌كانی ناو پارتی ئاوڕێك له مێژووی قوربانیه‌كان بده‌نه‌وه و هێزی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پیلانه موخابه‌راتیه‌كان و له قاودانی كاراكته‌ره‌كانی له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌بینی و رێبازی كوردایه‌تی بارزانی نه‌مر وه‌ربگرن، به‌وه‌ش ئه‌ركی سه‌ر شانی سه‌رۆك بارزانی به شێوه‌یه‌ك سووك ده‌كه‌ن كه بتوانن وه‌ڵامی قوربانیه‌كانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌ییمانی پێ بده‌نه‌وه.