دوژمنان و داگیركارانی كوردستان هه‌ر كاتێك بۆیان هه‌ڵكه‌وتبێ پیلانه موخابهراتیهكانیان وه‌ك چه‌كێكی شاراوه به‌ڵام كاریگه‌ر دژ به بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان به‌كارهێناوه، سرووشتی موخابه‌راتیش له هه‌موو دونیادا وایه به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد، له رووی فكری و سیاسی و شۆڕشگێڕی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری و ئاستی بڕوا به خۆ بوون بۆ كه‌سه به ئامانج گیراوه‌كه بكات، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی بارزانی نه‌مر تا كۆچكردنی و دوای كۆچكردنیشی، ده‌بینین رێباز و بیر و بۆچوونه سیاسی و شۆڕشگێڕی و ئامانج و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كه‌وتوونه‌ته ژێر چاودێری وردی موخابه‌راتی داگیركارانی كوردستان، ئه‌وه‌ی وای كرد بارزانی نه‌مر به به‌رده‌وامی بكه‌وێته ژێر پیلان و چاودێری تاك و كۆی موخابه‌راتی داگیركارانی كوردستان، به‌رگری له به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان و هه‌ڵوێستی ئازادیخوازی و بیر و بۆچوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بوون.
له باسكردنی هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستی و ئازادیخوازی بارزانی نه‌مر ناكرێ به‌هاناوه چوونی ئه‌رمه‌نیه‌كان وه‌ك به‌رگری له به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان نادیده بگیرێ، كاتێك ئه‌رمه‌نیه‌كان له ساڵی 1921 بۆ جاری دووه‌م كه‌وتنه‌وه به‌ر شاڵاوی كوشتن، چوونی بارزانی نه‌مر بۆ هاواریان و رزگاركردنی (ئه‌ندرانیك) پاشا و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئه‌رمه‌نی، هه‌م هه‌ڵوێستێكی مرۆڤدۆستانه‌و هه‌میش ئازادیخوازانه بوو، یان له دوای شكست و نه‌مانی كۆماری ئازه‌ربایجان و په‌نادانی چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی خوراسان هه‌ڵوێستێكی تر بوو كه بارزانی نه‌مر له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا نواندی، ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه نه‌ك به‌لای داگیركارانی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵوێست و رووداوگهلێكی مرۆڤدۆستانه‌ی ناوازه و چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوون، ئه‌وه‌ش داگیركارانی كوردستانی هه‌راسان كرد و هێنانیه سه‌ر ئه‌و رایه‌ی ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی داگیركاری و مرۆڤكوژی ئه‌وان به هه‌ڵوێستی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستانه‌ی ئاوا وه‌ڵام بدرێته‌وه، كۆتایی به‌و سیاسه‌ته دێنێ كه نه‌خشه‌ی تێركردنی مه‌رامه شۆڤێنیه‌كانیان له‌سه‌ر داڕشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م وا له بارزانی نه‌مر بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌ڵوێستانه بێ كه به كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی ئه‌وان نامۆیه، له رێگای پیلانه موخابهراتیهكانهوه به‌ره‌یه‌كی جه‌نگی شاراوه‌یان دژ به كورد و هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆستانه‌كانی بارزانی نه‌مر كرده‌وه، چونكه له‌و راستییه گه‌یشتبوون ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌مر نه‌وه‌ستێنن، ئه‌وا ئه‌و نه‌خشه‌یه ده‌وه‌ستێنێ كه بۆ له‌ناوبردنی كورد و بره‌ودانی زیاتر به سیاسه‌تی داگیركاری دایانڕشتووه.
دوای خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی وه‌ردی موخابه‌راتی داگیركارانی كوردستان بۆ هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی بارزانی نه‌مر، پێگه‌ی سیاسی و شۆڕشگێڕی و ئاستی به پیره‌وه چوونی جه‌ماوه‌ریان بۆ په‌یامه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و باڵاده‌ستی خۆیان به مه‌ترسی زانیوه، چوونی بۆ هاوكاری شێخ مه‌حمودی نه‌مر له‌سلێمانی، شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له باكووری كوردستان، كۆماری كوردستان له رۆژهه‌ڵات له‌و پرسه چاره‌نووسسازانه بوون كه ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێ رێكخستن، به‌وه‌ش هه‌م كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ تاكی كورد درووست كرده‌وه‌و هه‌میش داگیركارانی كوردستانی راچڵهكاندن، هه‌موو ئه‌وانه وایان له داگیركارانی كوردستان كرد بۆ پێش‌گرتن و وه‌ستاندنی ئه‌و رابوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بارزانی نه‌مر رابه‌رایه‌تی ده‌كرد توندتر له‌وه‌ی بیریان لێ ده‌كرده‌وه بێنه سه‌رخه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پیلانه موخابهراتیهكانیان له‌سه‌ر لێكترازاندنی ریزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلول چڕكردنه‌وه.
رژێمی ره‌زاشا كه له رووی سیاسی و سه‌ربازی له كۆماری كوردستان و رێڕهوهكهی چۆمی (ئاراز) شكستێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی و بارزانیه‌كان خواردبوو، (ساواك) زیاتر له موخابهرتی داگیركارانی تری كوردستان جمووجۆڵه سیاسی و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بارزانی نه‌مری خستبوونه ژێر چاودێری، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رێگای (عیسا پژمان) بۆ شڵه‌ژانی ره‌وتی كوردایه‌تی و له‌باربردنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلول زۆر به چڕی هاته سه‌رخه‌ت، به مه‌به‌ستی دوور خستنه‌وه‌ی كورد له خواستی به‌ده‌سهێنانی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كه له رێبازی بارزانی نه‌مردا به‌رجه‌سته ده‌بن، تا ئێستاش مێژووی شۆڕشگێڕی و روانینی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بارزانی نه‌مر له‌ژێر هێرش و په‌لاماری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی موخابه‌راتی دوژمنان و داگیركارانی كوردستاندایه، باشترین به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌و راستییه‌ش كتێب و نووسینه‌كانی (قانعی فه‌رد) ه كه بۆ شێواندنی مێژووی بارزانی نه‌مر و باش ئه‌نجامدانی ئه‌ركه پێسپێردراوهكهی، پشتی به به‌ڵگه موخابه‌راتیه‌كانی عیسا پژمان و ئه‌وانه به‌ستووه كه كاتی خۆی كه‌وتوونه‌ته داوه موخابه‌راتیه‌كانی و یه‌كێتی كورد و ریزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلولی پێ تێكداون، ئه‌و تێكدانه تا ئێستاش به‌رده‌وامیان هه‌یه و كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده‌وه ماون.
وه‌ك گوتمان دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له نیو سه‌ده به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌دا ئێستاش كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كوردایه‌تیه‌وه ماون، به‌ریه‌ككه‌وتنی ره‌وتی به‌ره‌ی رزگاری نیشتیمانی و به‌ره‌ی خزاوه ناو پیلانه موخابهراتیهكهش بهردهوادامیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره دوای تێَپهڕبوونی ئه‌و ماوه دوور و دێژهو ئه‌و گۆڕانكاریه سیاسی و ئابووریانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا روویانداوه و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له بواره جیاجیاكاندا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه، له كوردستان هه‌مان مێژوو له فۆڕمی جیاوازدا دووباره ده‌بێته‌وه، وه‌ك ده‌بینین به له‌به‌رچاو گرتنی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونه مێژووییه‌كان، خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان لای سه‌رۆك بارزانی له‌هه‌ڵكشاندان، له به‌رامبه‌ریشدا كار و هه‌وڵه موخابه‌راتیه‌كان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش چوونی پرسی كورد و رێگری له گه‌یشتن به دوا ئامانجه‌كانی چڕ ده‌كرێنه‌وه.
به‌ر له هاتنی داعش نوری مالیكی هێزی كۆده‌كرده‌وه و هه‌ره‌شه‌ی داگیركردنه‌وه‌ی كوردستانی ده‌كرد، ئاماده‌سازی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌رگری و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كان به تێكدانی بارودۆخی سیاسی عێراق ناوده‌برا، پێداگری سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و داواكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه به كێشه‌ی شه‌خسی ناوده‌بران، هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆ كردنی ئابووری وه‌ك تاوان ئه‌ژمار ده‌كرا و به هۆكاری بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێم ناوزه‌د ده‌كرا، جیا له‌وانه‌ش له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك بارزانی بیانوویه‌ك ده‌هێنرایه‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و بیانووه له به‌رژه‌وه‌ندی داگیركارانی كوردستانیش دابایه، كورد و كرمانجی ئه‌و به‌ره‌یه ئه‌وه‌نده‌ی (نا) ی به‌لاوه گرنگه ئه‌وه‌نده گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پرسه نیشتیمانیه‌كان به‌لاوه گرنگ نییه، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌ك یاخی بوون گوێ له خۆشیان ناگرن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان به چاكی ده‌زانن و پێشنیازی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌موو كورد بێته سه‌ر رای ئه‌وان لێی پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و ده‌ڵێن: به داخه‌وه بارودۆخه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كه له‌بار نه‌ماوه و سه‌رده‌می جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێشنیازه به‌سه‌رچووه.
هاتنی داعش هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریه‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه گۆڕین، ئه‌و سوپایه‌ی مالیكی هه‌ره‌شه‌ی داگیركردنه‌وه‌ی كوردستانی پێده‌كرد له ماوه‌ی سێ چوار رۆژدا لێكههڵوهشا، ئه‌وه‌ش داشی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری كوردی به‌سه‌ر به‌غدا و رژێمه دژه كورد و مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی نوری مالیكی‌دا سوار كرد، پرسی راپرسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان ورووژاند، كه‌چی ئه‌و به‌ره‌یه ئه‌و ده‌رفه‌ته ره‌خساوه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرت و دایه گێڕی ئینكاری سیاسی و تونتر له به‌غدا و مالیكی، دژ به راپرسی و زه‌مینه خۆشكردنی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ستایه‌وه.
له‌گه‌ڵ توند بوونی شه‌ڕ و به‌هێز بوونی داعش به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی دژه تیرۆر له به‌رژه‌وه‌ندی كورد هاته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه، له‌ولاشه‌وه به‌ره‌یه‌ك بۆ پاراستنی هه‌یمه‌نه‌ی شیعه خۆی كۆكرده‌وه، لێره‌دا روانینی كورد به‌سه‌ر دوو روانین و به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌ش بوو، هه‌رچی روانینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه بوو به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی به‌ره‌ی دیموكراسی و هاوپه‌یمانی دژه تیرۆری هه‌ڵبژارد، به پێچه‌وانه‌وه روانینهكهی تر كه‌وته به‌ره‌ی شیعه‌وه كه ئێستا له سێ وڵاتی داگیركاری كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتدارن و پرسی كورد و خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له گۆڕخانه‌ی توندڕه‌وی ئایدۆلۆژیدا گۆڕه‌وشار ده‌ده‌ن.
هه‌موو ئه‌و كار و كاردانه‌وه و زۆر كار و كاردانه‌وه‌ی تریش كه له ئێستادا رووده‌ده‌ن دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوون، له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌شدا سه‌رۆك بارزانی به خوێندنه‌وه‌ی درووست بۆ رووداوه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و دابه‌ش بوون و جه‌مسه‌ربه‌ندیه سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ی خستوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریه‌كانی خۆی، ئه‌و مێژووه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌نووسێته‌وه كه بارزانی نه‌مر چه‌ندین ده‌یه پێش ئێستا له چاره‌سه‌ری پرسی كورد و گه‌یشتن به ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانی داگیركاران بۆ په‌رتكردنی ناوماڵی كورد و دوور خستنه‌وه‌ی له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان مێژووی (ساواك) ی رژێمی شای ئێران دووباره ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌بینین لایه‌نێكی دیاریكراوی وه‌ك (په‌كه‌كه) به فیتی ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی وڵاتێكی داگیركاری كوردستان، رۆژئاوای كوردستانی به كانتۆن كردووه و له باشووریش له هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی هه‌مان پیلانی موخابه‌رات دایه، هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه چاوه‌ڕوانكراوه‌و ده‌یه‌وێ به پشتیوانی موخابه‌راتی داگیركاران و بۆ باشتر جێبه‌جێ كردنی پیلانه‌كه له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان شوێن پێیه‌ك بۆ خۆی درووست بكات، به‌ڵام به‌ره موخابهراتیهكه له‌وه فراوانتره و پیلانه‌كه‌ش زۆر مه‌ترسیدارتره، چونكه له باشووری كوردستانیش باڵ و ده‌سته و گرووپگه‌لی وا هه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان كه‌وتوونه‌ته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی كه سه‌رده‌مانێك (ساواك) یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و ناوماڵی كوردی پێ تێكداون و ئه‌مڕۆش جێگره‌وه‌كه‌ی هه‌مان ئه‌ركیان پێ ئه‌نجام ده‌دات.
