زۆر جاران له كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا به گه‌رمی باس له‌وه ده‌كرێ كه كورد چۆن له سه‌رده‌می ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا به‌سه‌ر ئه‌و دوو هێزه‌دا دابه‌ش ببوو، ئێستاش پارتی و یه‌كێتی هه‌مان مێژوو دووباره ده‌كه‌نه‌وه و به‌سه‌ر ئێران و توركیادا دابه‌ش بوون، كاتێك باسی ئه‌و دابه‌ش بوونه‌و پرسیاری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و ئێران له كادیرانی یه‌كێتی ده‌كرێ، دوو وه‌ڵامی ته‌واو جیاواز وه‌رده‌گریه‌وه، هه‌رچی كادرانی سه‌ر به باڵی چاكسازین شه‌رم له په‌یوه‌ندیه ده‌كه‌ن و به جۆرێك له خیانه‌ت و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی یه‌كێتی ده‌زانن و خۆی لێ به‌رپرسیار ناكه‌ن، هه‌رچی كادیرانی سه‌ر به باڵی ده‌ست ڕۆیشتووشن، بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و شێواندنی راستییه‌كان و شاردنه‌وه‌ی مه‌ترسی خۆ بهدهستهوهدانهكه له رای گشتی، وای ده‌رده‌خه‌ن كه په‌یوه‌ندیه‌كه ئاساییه‌و ده‌ڵێن: ئه‌وه هه‌ر یه‌كێتی نییه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ئه‌وه‌تا پارتیش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، جا بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان و تیشك خستنه‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران، هه‌وڵده‌ده‌م له‌م كورته باسه‌دا زۆر بێلایه‌نانه‌و له چه‌ند خاڵێكدا جیاوازی په‌یوه‌ندیه‌كان و مه‌ترسییه‌كانیان له‌سه‌ر دۆزی كورد بخه‌مه‌ڕوو.
1ــ ئه‌وه‌ی به په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و توركیا ناو ده‌برێ بۆ چه‌واشه كردنه و ره‌وایی دانه به په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوان باڵی ده‌ست رۆیشتووی ناو یه‌كێتی و ئێران، ئه‌گه‌رنا له راستیدا په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی توركیایه، حكومه‌تی هه‌رێمیش حكومه‌تێكی بنكه فراوانه و خۆیان گوته‌نی هه‌ر پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدارن، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه، هه‌ر كاتێك وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی توركیا كردبێت، له سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و چه‌ند وه‌زیرێكی په‌یوه‌ندیدار پێكهاتووه، ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ش سه‌ر به لایه‌نه جیاوازه‌كانی كوردستان بوون، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی حزبییه، دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئێران شاراوه‌ن، جگه له باڵی ده‌ست رۆیشتووش كه‌س نازانێ چی له نێوانیان ده‌گوزه‌رێ و وه‌فده‌كان كێن و كه‌ی ده‌چن و كه‌ی دێنه‌وه! ته‌نانه‌ت زۆرێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیش ئاگاداری سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كان نین.
2ــ په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی بازرگانییه‌و ئامانج كردنه‌وه‌ی دهروازهیهكهو تێكه‌ڵ بوونه به یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی شاراوه‌یه‌و ئامانجه‌كه‌شی نادیاره، ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی موخابه‌راتین و هیچ پابه‌ند بوونێكی سیاسی و ئه‌خلاقییان تێدا نییه و لایه‌نه باڵادهستهكهش براوه ده‌بێ.
3ــ كاتێك وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی توركیا ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و وزه و لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند به كاروباری بازرگانی كۆده‌بێته‌وه و میدیاكانیش دانیشتن و سه‌ردانه‌كان رووماڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ ئێران نهێنین و له‌گه‌ڵ وه‌زیری (ئیتلاعات) و فه‌رمانده‌ی سوپای قودس كۆ ده‌بێته‌وه، میدیاكانیش نه‌ك هه‌ر رووماڵی كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو ئاگاداری دیدار و سه‌ردانه‌كانیش نین، ئه‌وه‌ش وایكردووه پهوهندیهكانی نێوان یه‌كێتی و ئێران بكه‌ونه ژێر گومان و هیچیان لێ نهدركێنرێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه قاسم سوله‌یمانی باڵی ده‌ست رۆیشتووی ناو یه‌كێتی به هێڵی (سوور) ناوبرد، پرسیار ئه‌وه‌یه: كه‌سێكی ترسناك و دوژمن به كوردی وه‌ك قاسم سوله‌یمانی، ده‌بێ بۆچی و له پێناو چیدا له ململانێی ناو حزبێكی كوردیدا باڵێك له به‌رامبه‌ر باڵه‌كه‌ی تردا به هێڵی سوور ناو به‌رێ؟!
مه‌ترسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كان له‌وه‌دایه موخابه‌رات تاكلایه‌نه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی رێكده‌خات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بازنه‌یه‌ك به ده‌وری ئامانج و بهرژهوهندیهكانیدا دهكێشێَ و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش ده‌خاته ناو ئه‌و بازنه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و له‌به‌رچاو ناگرێ، جگه له‌وه‌ش بۆ قۆناغێكی دیاریكراوه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به ئامانجه موخابهراتیهكه پهیوهندیهكهش كۆتایی دێ، مه‌ترسی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و ئێرانیش هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی تاكلایه‌نه‌ی حزبییه‌و هه‌میش له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی دایه، بۆیه ئه‌گه‌ر سوودێكی كاتیش به حزبه‌كه بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا زیانی گه‌وره و دوورمه‌ودا له‌سه‌ر پرسی كورد به‌جێدێڵێ و زه‌بری كوشنده‌ش له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌دات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه بازرگانیه‌كان نه‌ك له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی نابنه مه‌ترسی، به‌ڵكو ده‌روازه‌ی په‌یوه‌ندیه سیاسی و دیبلۆماسیهكانیش به رووی كورددا ده‌كه‌نه‌وه، به‌وه‌ش پرسی كورد وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێته ناو به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆیه پێویسته كورد زیاتر گرنگی به‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه بدات كه له رێگای حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێن و خۆی له هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی تر دوور بخاته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و په‌یوه‌ندیه حزبی و نهێنیانه‌ی له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی یه‌كێك له داگیركارانی كوردستان ده‌به‌سترێن.