
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له به‌رنامه‌ی (ئه‌ڤین ژن و ژیان)ی كه‌ناڵی (Net Tv)و له به‌راوردێكی پڕ چه‌واشه‌كاری ژیان له كوردستان و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ: له بریتانیا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هێڵی په‌رینه‌وه، له شه‌قام نه‌په‌ڕیه‌وه غه‌رامه ده‌كرێی، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا غه‌رامه ناكرێی، به‌ڵكو وه‌ك (وڵاخ) سه‌یر ده‌كرێی، بۆچی. . . ؟! دیاره ئه‌وانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێڵی په‌ڕینه‌وه له شه‌قام ناپه‌ڕنه‌وه، له واقعی پێشكه‌وتن و وشیاری و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌رده‌چن، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه و هه‌ركه‌سێك له واقع ده‌رچێ هه‌ڤاڵ گوته‌نی پێویسته وه‌ك وڵاخ سه‌یر بكرێ و كوردیش ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر چوویته شاری كوێران ده‌ست به چاوته‌وه بگره. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌و به‌رنامه‌شدا مه‌به‌ستی گه‌وجاندنی خه‌ڵك بوو، ده‌یویست به خه‌ڵك بڵێ: ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم ژیانێكی هاوشێوه‌ی ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات، ئه‌وه‌ش نه‌ك له واقع ده‌رچوونه، به‌ڵكو هه‌وڵدانه بۆ درووست كردنی ژینگه‌یه‌ك كه ته‌نها گهوجینهرهكان تێیدا به مه‌رامه‌كانیان ده‌گه‌ن، چونكه ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا گه‌وره‌یی هه‌موو جیهان ده‌كات و كوردستانیش ژێر ده‌سته‌ی ژێر ده‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ریتانیاش سه‌رده‌مانێك به‌و ئیمپراتۆره ناسرا بوو كه رۆژی لێ ئاوا نابێ و ئێستاش به داهێنه‌ری داهێنانه جوانه‌كان ده‌ناسرێ، كوردیش تا ئێستا وڵاته‌كه‌ی چوار پارچه‌یه و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و بزووتنه‌وه‌كه‌شی حه‌سره‌ت بۆ به هه‌رێم كردنی سلێمانی و جارێكی‌تر دوو پارچه كردنی پارچه‌كی تری هه‌ڵده‌كێشن، بزووتنه‌وه‌كه‌ی منداڵان فێری توندوتیژی ده‌كات و هه‌ڤاڵیش به داواكاری ماف و ئازادی بیروڕای ده‌زانێ، جگه له‌وه‌ش كوردستان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته زلهێزه له ناوچه‌یه‌كی جوگرافی وا هه‌ڵكه‌وتووه به یاسای سووتاندن و سه‌ربڕین مرۆڤ یه‌خسیر ده‌كرێ و حوكمی فتوا سنوور بۆ ئازادی تاك و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی دینی ده‌كێشێ، جه‌نابی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش بۆ ئه‌وه‌ی تیره سیاسیه‌كه‌ی له نه‌یاره‌كانی بگرێ، حكومه‌تی هه‌رێم به خه‌تاكار ناو ده‌بات كه ناتوانێ ژیانی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكایی بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات، به‌وه‌ش سواری ئه‌سپی كۆنه‌قینی نه‌وشیروان میشتهفا ده‌بێ و له واقعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئاستی پێشكه‌وتن و وشیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری ده‌رده‌چێ، به شێوه‌یه‌كیش ده‌رده‌چێ جیاوازی له نێوان كوردستانی ژێر ده‌سته و ئه‌مه‌ریكای زڵهێز و به‌ریتانیای لانكه‌ی پێشكه‌وتن ناكات، بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش كه له واقع ده‌رچووه پێی ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر پێت وایه چی له ئه‌مه‌ركا و به‌ریتانیا ده‌گوزه‌رێ ده‌بێ له كوردستانیش بگوزه‌رێ، ئه‌وا ده‌بوو ئێستا خۆت پارێزگاری سلێمانی بووایه، كه‌چی په‌ند له به‌سه‌رهاته كۆن و تازه‌كانی خۆشی وه‌رناگرێ و له كوردستانه‌وه له‌سه‌ر هێڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌په‌ڕێته‌وه، بۆیه هه‌قمانه داوا له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بكه‌ین و پێی بڵێین: به‌و دهرچوونهت له هێڵی واقع چی به خۆت ده‌ڵێی؟!