
پرسی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، وه‌ك هه‌موو پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی تر كۆمه‌ڵگای كوردیان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی خوازیارانی سه‌ربه‌خۆیی و دژانی سه‌ربه‌خۆییدا دابه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ ئه‌و به‌ره‌یه‌ی ئێستا توندتر له هه‌ر چوار دوژمن و داگیركارهكهی كوردستان به گژ به‌ره‌ی خوازیارانی سه‌ربه‌خۆییدا ده‌چنه‌وه و دژ به هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ده‌وه‌ستنه‌وه، سه‌رده‌مانێك كه هه‌موو ده‌رگاكان به‌سه‌ر كورددا داخرابوون و له چیاكان زیاتر كورد پشت و په‌نایه‌كی تری نه‌بوو، هه‌ر كه‌س و ده‌سته و گرووپێك له مافی چاره‌ی خۆنووسن و سه‌ربه‌خۆیی كه‌متر داوا كردبا ده‌یانخسته به‌ره‌ی خیانه‌ته‌وه، كه‌چی ئێستا هه‌مان ئه‌و به‌ره‌یه دواچارهسهی پرسی كورد له باوه‌شی دوژمنان و داگیركارانی كوردستاندا ده‌بینن و به‌ره‌ی خوازیارانی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردیشیان خستۆته به‌ره‌ی خیانه‌ته‌وه. مه‌ترسی ئه‌و به‌ره‌یه له‌وه‌دایه خۆیان به نوخبه‌ی رۆشنبیر ده‌زانن و قهڵهمهكانیشیان هه‌وساری سیاسی كراون، له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستادا كه عێراق له لێواری دابه‌ش بوون دایه و ئه‌گه‌ر كوردیش خوازیاری دابه‌ش بوونی نه‌بێ، ئه‌وا كێشه و به‌ریه‌ككه‌وتنه تونده‌كانی نێوان شیعه و سوننه و به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌رێمی نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جگه له دابه‌ش بوون، هیچ ئه‌گه‌رێكی تریان له‌به‌رده‌م عێراقدا نه‌هێشتۆته‌وه، كه‌چی ئه‌و به‌ره به‌ناو رۆشنبیر و له راستیدا رستكراوی سیاسی، به‌ناوی بێلایه‌نیه‌وه ڤایرۆسی كۆنه‌قینی سیاسیه شكستخوادووهكان به‌ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و تاكی كورد تووشی په‌تای دڵه‌ڕاوكێ و نائومێدی ده‌كه‌ن. مه‌ترسییه‌كی تری ئه‌و به‌ره‌یه له‌وه‌دایه كه له‌سه‌ر میكانیزم و كاتی گشتپرسی و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی دژ به هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌ی خوازیارانی سه‌ربه‌خۆیی نهوهستاونهوه، به‌ڵكو كێشه‌ی به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆكان ئه‌وه‌یه كێ رابه‌رایه‌تی به‌ره‌ی خوازیارانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی كۆده‌نگی و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رامی حزبی و رشتنی كۆنه‌قین، چونكه ئه‌وه‌ی له گوتاری ئه‌و به‌ناو رۆشنبیرانه ده‌بیسترێ، گه‌یاندنی نامه‌ی ده‌سته سیاسیه‌كه‌ی پشتیانه و رون و ره‌وان پێمان ده‌ڵێ: ئه‌و دسته سیاسیه‌ی پشتیان تا چوونه‌وه ناو باوه‌شی دوژمن ئاماده‌ن دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ته كوردیه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و به‌ره دیاریكراوه‌ی ئێستا هه‌وڵه ناوخۆیی و هه‌رێمی نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی چڕ كردوونه‌وه بێته‌دی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه من وه‌ك (پارتی)یه‌ك و له‌ناو پارتیشدا وه‌ك شوێنكه‌وتوویه‌كی رێبازی بارزانی نه‌مر واتا (مه‌لایی) بیر ده‌كه‌مه‌وه، به‌و به‌ناو رۆشنبیرانه ده‌ڵێم: تكایه پرسی سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی تێكه‌ڵ به ململانێی حزبی و كۆنه‌قینی سیاسی مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌سته سیاسیه‌كه‌ی پشت ئێوه بتوانێ رابه‌رایه‌تی پرسی سه‌ربه‌خۆیی بكات و ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نێ، من هه‌زار جار ده‌ستی ماچ ده‌كه‌م و به‌ڵێن ده‌ده‌م وه‌ك خزمه‌تكارێكی به وه‌فا تا ماوم خزمه‌تی بكه‌م.