
نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ك كه‌سی دووه‌م و بڕیار به ده‌ستی ناو ئه‌و حزبه، به سیاسه‌تی تۆران و ئاشت بوونه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه دابووه پێگه بۆ خۆی درووست بكات وسه‌نگی سیاسی خۆی پیشانی نه‌یاره‌كانی بدات. گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌وه‌ی باڵانسی پێگه‌ی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فای له‌ناو ململانێی سیاسی ناو یه‌كێتی و ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی پاراستووه، نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی و زۆر جارانیش شه‌ڕی براكوژی بووه، كورد گوته‌نی نه‌وشیروان مسته‌فا پێگه و نانی خۆی له ئاژاوه‌گێڕی و دووبهرهكیدا بینیوه، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ناو یه‌كێتیدا به مامۆستای پاكتاوی نه‌یاره‌كانی و له‌ناو كوردیشدا به ئه‌ندازیاری شه‌ڕی براكوژی ناسراوه، به‌ڵام له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌و جۆره مامۆستایی و ئه‌ندازیاریه‌ی رووی له كزی كرد، ئه‌وه‌ش پێگه‌ی سیاسی نه‌وشیروانی خسته ژێر مه‌ترسی و نانی به سێڵێدا سووتاند، ئه‌ویش بۆ مانه‌وه له‌ناو كایه سیاسه‌كان و به دیهێنانی ئامانجه تایبه‌تیه‌كانی، وه‌ك دوا بژارده كه‌رتكردنی یه‌كێتی به ئامانج گرت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا له‌ناو یه‌كێتدا فووی ئاژاوه‌گێڕی به گه‌روودا كردبوون و بۆ رۆژێكی ئاوای هه‌ڵگرتبوون كه وه‌ك ئێستا په‌كی بكه‌وێ، له زۆنی كۆنی سه‌وز پۆسته زۆر گرنگ و هه‌ستیاره حزبی و حكومیه‌كانی پێدان و له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌ركی گه‌نده‌ڵی و ناشیرین كردنی یه‌كێتی پێسپاردن، دواتر له ڕێگای كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن)و هه‌ندێ میدیای گوماناوی و رۆشنبیری ده‌مامكدراو هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر ناشیرین كردنی هاوڕێ و هاوكاره دێرینه‌كانی چڕ كردنه‌وه و بۆ له‌كه‌دار كردنیان به گه‌نده‌ڵی ناو بردن، له قۆناغی دووه‌میشدا ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی خۆی ئه‌ركی گه‌نده‌ڵی و به دێوه‌زمه كردنی یه‌كێتی پێسپاردبوون، ده‌ریهێنان و له چاو ترووكانێكدا غوسڵی سیاسی لێ ده‌ركردن و مه‌دالیای هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازی به گه‌ردنیاندا هه‌ڵواسی، تا ئێره وه‌ك نه‌خشه‌ی كێشا بوو ئامانجه‌كانی پێكان و زیاتر له نیوه‌ی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری یه‌كێتی بۆ خۆی برد. له قۆناغی سێیه‌مدا له رێگای میدیای ئه‌هلی ده‌ست له پشت دراو و هه‌ندێ كۆنه ئیسلامی و رۆشنبیره ده‌مامكدراوه‌كان و چه‌ند كادیرێكی ناو یه‌كێتی كه هێشتا وه‌لائیان بۆ نه‌وشیروان مابوو، وه‌ك دوا قۆناغی پیلانگێڕیه‌كه‌ی به ئاراسته‌ی ئاڵۆز كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و بێ به‌ها كردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی كه‌وته هاندانیان، له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و دوو حزبه‌ی تا ئاستی نه‌مانی متمانه به یه‌كتری تێكدا. له قۆناغی چواره‌مدا هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له سێ قۆناغه پیلانگێڕیه‌كانی پێشوویدا به دهستیهێنابوون یه‌كی پێگرتنه‌وه و ئاراسته‌ی ئامانجه دێرینه‌كه‌ی كرد كه دژایه‌تی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به گشتی و به تایبه‌تیش خانه‌واده‌ی كوردپه‌روه‌ری بارزانی نهمربوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به هه‌مان ئه‌و به‌رنامه و پیلانه‌ی یه‌كێتی له‌به‌ر چاوی دۆست و لایه‌نگرانی پێ كرده دێوه‌زمه‌ی سیاسی چووه ناو حكومه‌تی بنكه فراوان، له‌ناو حكومه‌تیش له رێگای ئه‌و كاراكته‌رانی وانه‌ی ئاژاوه‌گێڕی پێدابوون و ئه‌زموونێكی باشیان له سیاسه‌تی به دێوه‌زمه كردنی به‌رامبه‌ردا په‌یدا كردبوو، كه‌وته په‌لاماردانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان، ئه‌وه له كاتێكدا بوو له چاك و خراپی حكومه‌ت به‌شدار بوو، كه‌چی ده‌یگوت: حكومه‌ت گه‌نده‌ڵه و گهندهڵیهكهش بۆ پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان پاش دز بن، ده‌یانگوت: ئاگامان لێیه حكومه‌ت دزه و ئێمه تهریكین و پارتی دزه‌كه‌یه، حكومه‌ت شكستی خواردووه و ئه‌وه پارتییه شكست ده‌خوات، ئه‌وه له كاتێكدابوو له‌باتی ئه‌وه‌ی دژ به‌و حكومه‌ته هه‌ڵوێست وه‌ربگرن كه خۆیان گوته‌نی كاری خێر و باشیان لێ نه‌دیبوو، كه‌چی بۆ ناوزڕاندن و ناشیرین كردنی پارتی تا ده‌هات خۆیان له‌و حكومه‌ته قایم ده‌كرد كه به گه‌نده‌ڵ و دز و شكست خواردوو ناویان ده‌برد. نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێیان وابوو پیلانه‌كه‌یان ته‌واو سه‌ری گرتووه، ئه‌وه بوو له 23ی حوزه‌یران په‌رده‌یان له‌سه‌ر كوده‌تاكه‌یان لادا، دواتر به ناوی سازان و له‌ناو كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیهكانهوه به مه‌بستی خافڵگیر كردنی پارتی ئیداره‌ی كوده‌تاكه‌ی ناو په‌رله‌مانیان ده‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له 19ی ئاب له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان كوده‌تاكه‌ی ناو په‌رله‌مانیان شكستی پێهێنرا، كوده‌تاكه‌یان گواسته‌وه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و راستییه وته‌كه‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ری گه‌وره هه‌ڵسووڕاو و كه‌سی نزیكی نه‌وشیروان مسته‌فایه كه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی له شاری سلێمانی گووتی: ئه‌گه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه رێكنه‌كه‌وین رای خۆمان به خه‌ڵك ده‌ڵێین، ئه‌وه بوو رۆژی دواتر به بڕیاری گرده‌كه كوده‌تاكه‌یان گواسته‌وه سه‌ر شه‌قام و راكه‌ی خۆیان له قه‌ڵادزێ به هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی به مێردمنداڵ و تاوه پێگه‌یشتووان گه‌یاند، وه‌ك بینیمان له كاتژمێر سفر و له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا په‌لاماره‌كان هه‌موو باره‌گاكانی پارتیان له زۆنی سه‌وزو به تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی لێی باڵاده‌ست بوون گرته‌وه، ئه‌و به‌رنامه رێژیه‌ی له په‌لاماره‌كانیان بینران مه‌گه‌ر له په‌لاماره سه‌ربازیه‌كان و نه‌خشه و پێلانی جه‌نه‌ڕاڵ و ماڕشاڵهكانی جه‌نگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بینرابێ. له دوو سێ رۆژی یه‌كه‌می كوده‌تاكه‌یاندا نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌كه‌ی زۆر دڵیان به‌وه خۆش بوو كه كوده‌تاكه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌ی پیلانیان بۆ داناوه ده‌چێته پێش، به‌ڵام په‌رچه‌كرداری پارتی بۆ پێش‌گرتن به كوده‌تاكه‌یان له یه‌كه‌م هه‌نگاودا ریسه‌كه‌ی لێكردنه‌وه به خوری، به‌وه‌ش پارتی وه‌ك هه‌موو جارێك هه‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له گێژاوی كوده‌تاچیان ده‌رهێنا و هه‌میش شكستی به‌و پیلانه هێنا كه داگیركارانی كوردستان و دوژمنانی سه‌ربه‌خۆیی له رێگای ده‌ست و پێوهندهكانیان دژ به ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خواستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌یگێڕن.
