كاتێك كوردستانی بوونی كه‌ركوك له گره‌وی حزبی نرا كه درووشمی (كه‌ركوك قودسی كوردستانه) وه‌ك چاوبه‌ستی سیاسی به‌رامبه‌ر به ئامانجی (كه‌ركوك دڵی كوردستانه) قوت كرایه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا (كه‌ركوك دڵی كوردستانه) وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن هاته ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی و شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی كوردستان، له‌و كاته‌شه‌وه (كه‌ركوك دڵی كهردستانه) له به‌گژدا چوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن به‌رده‌وام هێزی نه‌ته‌وه‌یی پێ به‌خشیوین، (به‌ڵام كه‌ركوك قودسی كوردستانه) وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی حزبی له به‌رامبه‌ر (كه‌ركوك دڵی كوردستانه) كرایه وه‌ڵامی حزبی و حزبیش هه‌وڵی داوه له ململانێ حزبییه‌كاندا هێزی لێ وه‌ربگرێ، له‌گه‌ڵ هه‌ر قۆناغ و ده‌رفه‌ت رهخسانێكی نوێش درووشمه (قودسه‌كه) به‌رامبه‌ر به ئامانجه (دڵه‌كه) زه‌قتر كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش زیانێكی زۆری به جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور گه‌یاندووه و ئاسته‌نگی زۆریشی له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درووست كردووه.
به بۆچوونی من ئه‌و به (قودس) كردن و دژایه‌تی كردنه‌ی (دڵ) و سوار كردنی داشی حزبی قودس به‌سه‌ر داشی نه‌ته‌وه‌یه‌یی دڵدا كه‌ركوكی رووبه‌ڕووی زۆر مه‌ترسی نوێ كردۆته‌وه، به تایبه‌تیش له ئێستادا داعش هه‌ره‌شه له كه‌ركوك و كورد بوونی ده‌كات، میلیشیای شیعه‌ش له ده‌وره‌به‌ری پێگه‌ی سه‌ربازی به‌هێز ده‌كه‌ن، له كاتێكی وا هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا هه‌ندێ كه‌سی به‌رپرس له نابهرپرسیاریدا خوێنی پێشمه‌رگه و هه‌ره‌شه‌كانی داعش نابینن و نابیستن و به بازرگانی كردنی نه‌وت پێگه‌ی ئابوری داعش به‌هێز ده‌كه‌ن، ماوه‌یه‌ك ئه‌و بازرگانی كردنه له شه‌قام و راگه‌یاندنه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مان و حكومه‌تیش قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر كرا و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه، به‌ڵام كورد گوته‌نی: دیزه به ده‌رخۆنه كرا.
گریمان نه‌زانرا كێن ئه‌وانه‌ی بازرگانی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ داعش كردوه! خۆ ئێستا كه له كه‌ركوكه‌وه بڕی (80) میگاوات كاره‌با ده‌درێ به شارۆچكه‌ی حه‌ویجه، ئیداره‌ی كه‌ركوك و پارێزگار لێی ئاگادارن، لێره‌دا بۆمان هه‌یه بپرسین:
+ ئایا ئه‌و كاره‌بایه ناو ماڵی داعش رووناك ناكاته‌وه؟
+ ئایا داعش سوود له‌و كاره‌بایه وه‌رناگرێ و له نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری برینداهكانیان كه‌ڵكی لێوه‌رناگرن؟
+ ئایا له به‌رامبه‌ردا داعش چی به جه‌نابی پارێزگار و ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌خشیوه؟
+ ئایا پارێزگار و ئیداره‌ی كه‌ركوك بڕی كاره‌بای پێویستیان بۆ كه‌ركوكیه‌كان دابین كردووه تا كاره‌با بده‌ن به دوژمنه‌كه‌ی؟
دڵنیام له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا پارێزگار ده‌ڵێ: كه‌ركووك ته‌نها بۆ خوێن به‌خشین و موزایه‌ده پێوه كردنی حزبی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گه‌رنا له رووی ئیداری و یاساییه‌وه سه‌ر به به‌غدایه، به‌غداش موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌نێرێ، ئێمه‌ش رێنمایی له به‌غدا وه‌رده‌گرین و ده‌بێ بڕی كاره‌بای پێویست بۆ حه‌ویجه و تیرۆریستهكانیشی دابین بكه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
