
نه‌ك له كوردستان. . له هه‌موو دونیا ململانێ و ركابه‌ره سیاسیه‌كانی نێوان ده‌سته و گرووپه‌كان و شه‌ڕ و ئاشتی نێوان وڵاتان و حزب و لایه‌نه‌كان له ژێر كاریگه‌ری یاسای كار و كاردانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن، به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ش له ئه‌گه‌ری هه‌ر كارێكی سیاسی یان سه‌ربازی ده‌بێ چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی یان سه‌ربازی بكه‌ین، چونكه هه‌ر هه‌نگاوێكی سیاسی یان په‌لامارێكی سه‌ربازی كاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌دوای خۆیدا دێنێ، له ژێر رۆشنایی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه پێویسته بپرسین: ئایا ئه‌و رووداوه‌ی له 31ی ئاب روویدا و پارتی پێ تاوانبار ده‌كرێ كار بوو یان كاردانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه بوو، كاردانه‌وه‌ی چ كارێكی نانه‌ته‌وه‌یی و نانیشتیمانی بوو؟
له كه‌س شاراوه نییه ئه‌وه‌ی له 31ی ئاب روویدا كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی پێش 31ی ئاب بوو، ئه‌و رووداوانه‌ی كه لایه‌نێكی دیاریكراو به پێی رێككه‌وتنێكی موخابه‌راتی پابه‌ند كرا به چاوساغی كردن بۆ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و به قووڵایی (400) كیلۆمه‌تر هێنانیه ناو خاكی باشووری كوردستان، بێ گوێدانه بنه‌ماكانی هاونه‌ته‌وه‌یی و كورد بوون و كوردایه‌تی بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌و خانه‌وادانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان پێ بۆردوومان كردن، كه بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان له مه‌رگی مسۆگه‌ر و له ترسی زوڵم و سته‌می كۆماری ئیسلامی ئێران و دوورخستنه‌وه‌ی ژن و منداڵه‌كانیان له شه‌ڕ و ئاشووب په‌نایان هێنابووه باشووری كوردستان و له شاری كۆیه نیشته‌جێ كرابوون، گومان له‌وه‌دا نییه هێنانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر حزبی دیموكرات به بڕیارێكی پێشوه‌خت بووه، ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌رهاویشته‌ی رێككه‌وتنێكی شاراوه‌ی نێوان ئه‌و لایه‌نه و سوپای پاسداران بووه، بۆیه رووداوه‌كان له هێنانی سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایه‌ی كه كۆی رووداوه‌كان له (31ی ئابدا كۆده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه 31ی ئاب پێشینه و پاشینه‌ی هه‌یه، جا بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان وه‌ك خۆی بخرێنه روو به پێویستمان زانی له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا رووداوه‌كانی پێش 31ی ئاب و مه‌ترسییه‌كانی دوای 31 ئابیش بخه‌ینه‌ڕوو.
دیاره هه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی یان سه‌ربازی و ئابووری كه له نێوان دوو لایه‌ن یان زیاتر ده‌به‌سترێ، لایه‌نه‌كانی به‌شداربوو خواستی تایبه‌تی و ئامانجی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه، هه‌ر لایه‌نه‌ش چاودێری خواست و ئامانجه‌كانی خۆی دهكاو هه‌وڵده‌دات زۆرترین خواست و ئامانج به‌ده‌ست بێنێ و كه‌مترین باج بدات، مێژووش ده‌ریخستووه كه له رێككه‌وتنه شاراوه و موخابهراتیهكاندا هاوكێشه‌كان به‌لای هێزی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدا ده‌شكێنه‌وه، بێگومان سوپای پاسدارانیش له‌و رێككه‌وتنه‌دا ئه‌و هێزه‌ی هه‌بووه كه بتوانێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئاراسته‌ی رووداوه‌كان بگۆڕێ.
رێككه‌وتنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سوپای پاسدارانیش كه هه‌م رێككه‌وتنێكی سیاسی بووه و هه‌میش سه‌ربازی، ناكرێ له یاسای رێككه‌وتنه‌كان بهدهربووبێ، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌دوادا چوون بۆ خواستی هه‌ردوولایه‌نی به‌شداربووی رێككه‌وتنه‌كه بكرێ، به‌ڵگه‌كان په‌رده له‌سه‌ر زۆر نهێنی و سیناریۆی دوای 31ی ئاب لاده‌ده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ده‌رخستنی راستییه‌كانیش پێویسته قۆناغبهندییهك بۆ ئه‌و كار و رووداوانه بكه‌ین كه كاردانه‌وه‌ی 31ی ئابیان به‌دوای خۆیدا هێنا.
قۆناغی یه‌كه‌م:ــ وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتبوو ده‌بووایه له سه‌ره‌تادا سوپای پاسداران به چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كی زۆره‌وه بهێنرێ و بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات و ماڵه ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆردوومان بكه‌ن، دواتر هه‌وڵبدرێ ئه‌و سوپا هێنراوه به ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئێران، بۆیه پێویسته به‌دوای ئه‌و نهێنیه‌دا بگه‌ڕێین كه سوپای پاسداران به پێی رێككه‌وتنێك له سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و به چاوساغی ئه‌و حزبه هێنرایه باشووری كوردستان، ده‌بێ مه‌به‌ست له‌وه چی بووبێ له گه‌ڕانه‌وه‌دا سنووری ژێرده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستانیان هه‌ڵبژاردووه!
دیاره له‌وه‌یاندا دوو ئامانجیان هه‌بووه، له رێككه‌وتنه‌كه‌شدا هه‌ر وای نه‌خشه بۆ كێشراوه، یه‌كه‌م ئامانجیان ئه‌وه‌بووه چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كی حزبی دیموكرات له ده‌وروبه‌ری شاری ره‌واندز هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا چه‌ند گولله تۆپێكیش به‌و بنكه و باره‌گایانه‌وه بنێن، دوومیشیان ئه‌گه‌ر ئامانجی یه‌كه‌م سه‌ری گرت و له سنووری پارتییه‌وه گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وا ده‌رفه‌ت بۆ یه‌كێتی ده‌ره‌خسێ بڵێ: راسته سوپای پاسداران له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌وه هاتن و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتیان له شاری كۆیه بۆردوومان كرد، ئه‌وه‌تا له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیشه‌وه گه‌ڕانه‌وه و له ره‌واندز باره‌گاكانی حزبی دیموكراتیان بۆردوومان كرد، به‌وه‌ش بیانوو بۆ یه‌كێتی درووست ده‌بێ تا به‌رگری پێ له هێنانی سوپای پاسداران بكا و پارتیش بكاته شه‌ریكی تاوانه‌كه، به‌وه‌ش ده‌توانێ ئاسانكاری زیاتر بكا و رێگا بۆ قۆناغه‌كانی تری رێككه‌وتنه‌كه خۆش بكات، چونكه قۆناغی یه‌كه‌م ته‌نها كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ چوونه ناو رێككه‌وتنه‌كه و جێبه‌جێ كردنی قۆناغه‌كانی تر، به‌ڵام به گێڕانه‌وه‌ی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی پارتی و ئه‌و سووكایه‌تیه‌ی پێیانكرا ئه‌و قۆناغه له نیوه‌ی رێگا تووشی شكست هێنرا.
قۆناغی دووه‌م:ــ له قۆناغی دووم و دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی تووشی شكست بوون و وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا نه‌خشه‌یان بۆ كێشابوو پیلانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، په‌كه‌كه‌ش هێنرایه ناو رێككه‌وتنه‌كه، له‌م قۆناغه‌دا هه‌رسێ لایه‌نی ناو رێككه‌وتنه‌كه ئه‌ركی خۆیان بۆ دیاریكرا، هه‌رچی سوپای پاسداران بوو ئه‌ركی بۆردوومان كردنی شوێن و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان گرته ئه‌ستۆ، هه‌رچی یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ش بوو دوای بۆردوومانی چڕ و هه‌راسان كردنی پێشمه‌رگه ئه‌ركی هێرش و په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریان پێ‌سپێردرا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاكان به‌سه‌ر پارتیدا دابخه‌ن یه‌كێتی به‌ناو خاكی ئێران‌دا هێزێكی (800) كه‌سی به پاڵپشتی تۆپخانه‌كانی ئێران گواسته‌وه ناوچه‌ی سیده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌وه پشتی پارتی بگرن و په‌لاماری ناوچه‌ی بارزان بده‌ن، وه‌ك له‌و قۆناغه‌دا ده‌ركه‌وت خواست و ئامانجی یه‌كێتی له‌و رێككه‌وتنه ئه‌وه‌بوو پارتی له (زێی گه‌وره) بپه‌ڕێنێته‌وه، به‌وه‌ش پارتی لاواز ده‌بێ و ئه‌وكاته په‌كه‌كه‌ش به ئاسانی ناوچه‌ی بادینانی لێده‌ستێنێ، ئیتر یه‌كێتی و په‌كه‌كه به دوا ئامانجی خۆیان ده‌گه‌ن و فاتیحای سیاسی بۆ مه‌رگی پارتی ده‌خوێنن، مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه سێ قۆڵیه لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه خواست و ئامانجی سوپای پاسداران دێته پێش و ده‌بێ یه‌كێتی و په‌كه‌كه بچنه ژێر باری كۆی خواست و ئامانجه‌كانی سوپای پاسداران و له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا ئاماژه بۆ خواست و ئامانجه‌كانی سوپای پاسدارانیش ده‌كه‌ین.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی و په‌كه‌كه و سوپای پاسداران توانیان له میحوه‌ره‌كانی قه‌سرێ و چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران و چه‌ند میحوه‌رێكی تر پارتی بشكێنن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام ئه‌و هێزه (800) كه‌سیه‌ی به‌ناو خاكی ئێران‌دا دزه‌ی پێكرابوو بۆ ناوچه‌ی سیده‌كان شكانێكی خراپ شكا و كه‌میان لێ گه‌ڕانه‌وه، به‌و شكانه ئه‌و قۆناغه‌ش تووشی گرفت بوو، به‌ڵام بۆ تۆڵه كردنه‌وه و گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی له‌و قۆناغه‌دا دیاریكرابوو كه پارتی ئاودیوی (زێی گه‌وره) بكه‌ن، چی هێزی هه‌یانبوو له میحوه‌ری هه‌ولێر و دۆڵی سماقووڵی و دۆڵی هیران ئاراسته‌ی سه‌ری ره‌ش و مه‌سیف سه‌لاحه‌دین كران كه باره‌گای سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌و دوو شوێنه بوو.
قۆناغی سێیه‌م:ــ له قۆناغی دووه‌مدا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كرد كه خواست و ئامانجه‌كانی یه‌كێتی و په‌كه‌كه له‌و رێككه‌وتنه‌دا چین و ده‌یانه‌وێ چی‌یان ده‌ست بكه‌وێ، لێره‌دا ئه‌و پرسیار درووستده‌بێ كه خواست و ئامانجی سوپای پاسدارانیش له‌و رێككه‌وتنه چی بووه و له به‌رامبه‌ردا داوای چی‌یان له یه‌كێتی كردووه؟ ئه‌وه له كاتێكدا سوپای پاسداران له‌و رێككه‌وتنه‌دا له رووی سیاسی و سه‌ربازی و تێچووی ئابوورییه‌وه هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه، تۆ بڵێی به‌وه‌نده بۆردوومانه‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكرات و خێزانه ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رازی بووبێ؟! تۆ بڵێی سوپای پاسداران به‌و هه‌موو ئه‌زموونه هه‌واڵگریه‌ی هه‌یه‌تی له به‌رامبه‌ر هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی زۆر ببه‌خشێ و كه‌م وه‌ربگرێ؟
هیچ كه‌سێكی عاقلڕ و به ئاگا به‌و دوعایه ناڵێ ئامین، چونكه سوپای پاسداران نه‌ك هه‌ر لایه‌نێكی رێككه‌وتنه‌كه بووه، به‌ڵكو براگه‌وره و نه‌خشه‌كێشی رێككه‌وتنه‌كه‌ش بووه، ئه‌ی كه‌واته ئه‌رك و ده‌ستكه‌وتی براگه‌وره له رێككه‌وتنێكی وه‌هادا چی ده‌بێ؟
كاتێك باس له‌وه ده‌كرێ كه 31ی ئاب كاردانه‌وه‌ی هێنانی سوپای پاسداران و بۆردوومانی بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات بووه، به‌رپرس و كادیرانی یه‌كێتی ده‌ڵێن: به‌ر له‌وه‌ی بۆردوومان ده‌ست پێبكات حزبی دیموكرات ئاگادار كراوه له‌وه‌ی كه بۆردوومان ده‌كرێن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێ! به‌و گوتنه بێ بنه‌مایه‌ش بێ حزبی دیموكراتیش لایه‌نێكی ئه‌و رێككه‌وتنه پیلانئامێزه بووه، ئه‌وه‌ش دووره له راستی، چونكه حزبی دیموكرات وه‌ك حزبی پێشه‌وا قازی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران ناچێته ناو رێككه‌وتنێكه‌وه كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێگه‌ی كورد و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كارێكی له‌و جۆره‌شی كردبێ و حزبی دیموكراتی ئاگادار كردبێ، ئه‌وا به ره‌زامه‌ندی سوپای پاسداران بووه، بۆ ئه‌وه‌ی حزبی دیموكرات خافڵگیر بكا و دوای تێكشكاندنی پارتی و په‌ڕاندنه‌وه‌ی له زێی گه‌وره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتبوو، ده‌بوو چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكرات به مردوویی یان به زیندوویی راده‌ستی سوپای پاسداران بكرێن، شه‌هید كردنی (حه‌مه نارستی) و (ناسری مه‌نسووری) و هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌ستپێكی ئه‌و تیرۆر و راده‌ست كردنه بوو، خۆ ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه سێ قۆڵیه‌كه‌ی نێوان سوپای پاسداران و یه‌كێتی و په‌كه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابا، دوو مه‌ترسی زۆر گه‌وره له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوردیان ده‌خسته ناو گێژاوه‌وه، یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كان ئه‌وه‌بوو پرۆسه‌ی سیاسی له باشووری كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین ده‌كرانه خۆراكی رێككه‌وتنێك كه سوپای پاسداران رابه‌رایه‌تی ده‌كرد و دوو حزبی وه‌ك یه‌كێتی په‌كه‌كه‌ش، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتبوو ده‌ستكه‌وتێكی كاتی حزبیان پێده‌درا، به‌وه‌ش پرسی كورد له پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌كرا به پرسێكی حزبی و ئه‌و كاته‌ش سوپای پاسداران ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردی ده‌خستنه ژێر هه‌ژموونی خۆی و چۆنی بویستبا ئاوای مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌كرد، مه‌ترسی دووه‌میش بۆ سه‌ر كادیر و په‌رپرسانی حزبی دیموكرات بوو، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یان بۆ كێشابوو سه‌ركه‌وتوو بوایه، ئه‌وا پرۆسه‌ی تیرۆر كردن و راده‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكرات به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرا، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه هه‌موو ئامانجه‌كانی پێكابان و شكستی پێنههێنرابا، ئه‌وا سوپای پاسداران حوكمی باشووری كوردستانی ده‌كرد، ئه‌وكاته‌ش مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێ چ مه‌رگه‌سات و نه‌هامه‌تییه‌ك به‌سه‌ر حزبی دیموكرات و حزبه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌هێنرا، كه‌واته له 31ی ئابدا پێش به هه‌ژموونی ئێران گیرا و هه‌م ئه‌زموونی باشووری كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین پارێزران و هه‌میش گیانی به‌رپرس و كادیرانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له دۆزه‌خی سوپای پاسداران رزگار كران.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
