كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رۆژانه له هه‌ڵكشاندان، باس له‌وه ناكه‌ین كێشه‌كان چین و چۆن و كه‌ی سه‌ریان هه‌ڵدا، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین: كێشه‌كان نه‌ته‌وه‌یین و هه‌مان كێشه‌ن كه له سه‌ره‌تای درووست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق و بگره پێش ئه‌و مێژووه‌ش له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا هه‌بوون و هه‌ن، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م كورته باسه‌دا تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه‌و راكردنی باڵی ده‌ست رۆیشتووی ناو لایه‌نێكی دیاریكراوی كوردستانه له خۆ به خاوه‌ن نه‌كردنی كێشه‌كان.
چه‌ندی كێشه‌كان قووڵ ببنه‌وه ئه‌وه‌نده زیاتر سه‌ركرده و په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به باڵی ده‌ست رۆیشتووی ناو ئه‌و حزبه دیاریكراوه هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ك بێلایه‌ن ده‌ربكه‌ون، ئه‌وه‌تا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یان راستتر بلێین: كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك ناوبژیوان خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، گرفت له‌وه‌دا نییه بۆ مه‌رامی حزبی و هه‌ندێ ورده ده‌ستكه‌وتی سیاسی ناوبژیوانی ده‌كه‌ن، گرفتی گه‌وره له‌وه‌دایه له ناوبژیوانیهكهشدا راستگۆ نین و باری خه‌تایه به‌لای كورددا ده‌خه‌ن.
له پرسی خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، بڕینی بودجه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی برسی كردنی خه‌ڵكی كوردستان، له هه‌ره‌شه‌كانی دوێنێی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله و ئه‌مڕۆی حه‌شدی شه‌عبی شیعه بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و بره‌ودانی زیاتر به سیاسه‌تی دژه كوردانه‌ی سه‌ددام حوسێن، هه‌وڵدان بۆ سنووردار كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و گوشینی ده‌ستكه‌وته‌كان له چوارچێوه‌ی ویستی عرووبه و پیرۆزیه‌كانی مهزههبگهراییدا و زۆر پرسی تریش خۆیان ده‌كه‌ن به ناوبژیوان، له ناوبژیوانیهكهدا یا ئه‌وه‌تا ئۆباڵی بێتاوانی بۆ به‌غدا ده‌كێشن، یا ئه‌وه‌تا پرسه‌كان به كێشه‌ی شه‌خسی ناوزه‌د ده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر له ته‌شه‌نه كردن و هه‌ڵكشانی كێشه‌كان، كورد تاوانبار و عه‌ره‌ب بێ‌تاوان بێ وه‌ك ئه‌و باڵه ده‌ست رۆیشتووه ده‌ڵێ! بۆچی رێگه ده‌دات به‌شه حكومه‌تی خۆی شه‌ریكی تاوانه‌كان بێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان شه‌خسی بن! ده‌پرسین: ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییانه كامانه‌ن كه ئه‌وان له سه‌ریان دێنه ده‌نگ؟
سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندپارێزی ئه‌و باڵه ده‌ست رۆیشتووه به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێ و هه‌نگاوی زۆر مه‌ترسیدارتر ده‌نێ، ئه‌وه‌تا له راگه‌یاندنه‌كان به‌ده‌م رشتنی فرمێسكه‌وه ده‌یانه‌وێ وا له خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نن كه ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمه پابه‌ند نابێ به رێككه‌وتنه‌كان و به‌غداش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرێ، ئه‌وه‌ش هاندانی خه‌ڵكه دژ به حكومه‌تی هه‌رێم و نامه‌یه‌كیشه بۆ به‌غدا كه به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر سیاسه‌تی قووت بڕین، جگه له‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خشه‌و پلانه‌كانی حكومه‌ت بن، حكومه‌ت به شكستخواردوو ناو ده‌به‌ن و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش هه‌م پشتیوانی له سیاسه‌تی قووت بڕین ده‌كه‌ن و هه‌میش كورد به كێشه لاوه‌كیه‌كانی ناوخۆوه سه‌رقاڵتر ده‌كه‌ن، كورد ئه‌گه‌ر شتێكی زۆر نه‌گونجاو و سه‌یر و نامه‌عقوول ببینێ ده‌ڵێ (ده‌بێ له كلكی.. . بنووسی) ئه‌و باڵه ده‌ست رۆیشتووهش به شێوه‌یه‌ك ئاراسته ده‌كرێ كاتی خه‌وتنی شه‌وان و هه‌ستانی به‌یانیانیش له ده‌ست خۆیاندا نه‌ماوه، له حكومه‌تدان و له چاك و خراپی بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ كردن‌دا نه‌خشه‌ڕێژ و شه‌ریكن، له په‌رله‌مان ره‌خنه‌گر و موزایه‌ده‌چی و تهریكن، له شه‌قام به هاندان و ورووژاندنی سۆزی خه‌ڵكه‌وه خه‌ریكن.