
به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ركرده و سیاسیه‌كانی جیهان له رووی ئیش و كار‌و نواندنی هه‌لویستی سیاسی و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی و به ده‌نگه‌وه چوونی خواستی گه‌ل و پێشخستنی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێن به سێ به‌شه‌وه، به‌شی یه‌كه‌میان دوور له سیاسه‌تی خۆ ده‌رخستن و گه‌ڕان به دوای ناو و ناوبانگدا، كار و چالاكیه سیاسی و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان له‌سه‌ر پێشخستنی وڵات و خزمه‌ت كردنی زیاتری گه‌له‌كه‌یان چڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌شی دووه‌میشیان به‌دوای ناو و ناوبانگدا ده‌گه‌ڕێن، له‌گه‌ڵ رۆژ ده‌سووڕێن و خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به ئاشی حزبیدا ده‌كه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگه‌ی موزایه‌ده و درووشمی بریقه‌دار و هه‌راوزه‌نای سیاسی، گفت و به‌ڵێنی رابردوو له‌بیر خه‌ڵك به‌رنه‌وه و به درووشم و به‌لێنی نوێ سه‌رگه‌رمیان بكه‌ن، به‌شی سێیه‌میش ئه‌و سه‌ركرده و سیاسیه هه‌ل په‌رست و راڕایانه ده‌گرێته‌وه، كه رابردوویان پڕه له خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و پێیان شه‌رمه باس له رابردوویان بكه‌ن، دێن مێژوو ده‌شێوێنن و هه‌وڵده‌ده‌ن جوانی و هه‌ڵویستی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركرده و سیاسیه رابردوو خاوێنه‌كان بۆ ئاستی رابردووی خۆیان دابه‌زێنن، ئه‌گه‌ر له رابردوو و هه‌ڵویستی مێژوو شێوینی نه‌وشیروان مسته‌فا ورد بینه‌وه، چ له رێگه‌ی نووسینه‌كانیه‌وه و چ له رێگه‌ی وێستگه سیاسی و میدیاییه‌كانیه‌وه چه‌ندی بۆی كرابێ كاری له‌سه‌ر چه‌واشه كردنی راستییه‌كان و شێواندنی مێژوو كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر گومانی له‌و راستییه نه‌مێنێ ههفهتهنامهی رزگاری و كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن وه‌ك نموونه ده‌خه‌یه‌نه پێش چاو. نه‌وشیروان مسته‌فا 47 ساڵ به‌ر له ئێستا و درووست له 20ی نیسانی ساڵی 1969، ههفهتهنامهی رزگاری وه‌ك یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ی دژه ره‌وتی خه‌باتی پێشمه‌رگانه و ره‌واییدان به خیانه‌تی نیشتیمانی و سووكایه‌تی كردن به شه‌هید و شۆڕشگێڕانی كوردی، به ڕینمایی و ده‌ست له پشتدانی موخابه‌راتی رژێمی به‌عس خزانده ناو میدیای كوردی، ئه‌وه له كاتیكدا بوو پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ له زاخۆوه تا خانه‌قین به‌رگری له كوردستان ده‌كرد و خوێنی ده‌به‌خشی، رژێمی به‌عسیش له زه‌وی و ئاسمانه‌وه په‌لاماری خه‌ڵكی كوردستانی ده‌دا و جه‌نگی پاكتاوی له دژی كورد راگه‌یاندبوو، نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیازی ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ میدیا و راگه‌یاندنه‌كانی به‌عس شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ی به هه‌ڵگه‌ڕاوه و نۆكه‌ری (ئیستعمار) ناو ده‌برد و له سه‌نگه‌ری داگیركاری به‌عس و پاراستنی باڵاده‌ستی عرووبه‌وه، به به‌ژن و باڵای (ماركس و ما‌و) و سۆشیالیزمی هه‌ڵده‌گوت. دوای ده‌رچوونی (15) ژماره له‌و ههفهتهنامهیه، رژێمی به‌عس له ئاست ئیراده‌ی شۆڕشگێڕی و گیانبه‌خشی پیشمه‌رگه به چۆكدا هات و رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970، كۆتایی به هه‌فته‌نامه‌كه و خاوه‌ندارێتی نه‌وشیروان مسته‌فا هێنا، ئه‌وه‌ش نه‌وشیروانی تووشی گرێی دروونی كرد و تا ئێستاش ئه‌و گرێ ده‌روونیه‌ی پێنهكراوهتهوه. نه‌وشیروان مسته‌فا كه هه‌موو خواست و مه‌رامه سیاسیه‌كانی له‌و هه‌فته‌نامه جنێوفرۆش و ده‌ست له پشتدراوه كۆ كردبوونه‌وه، بۆیه داخستنی بۆی بوو به شكستێكی له بیر نه‌كراو، ئه‌وه‌ش وایكرد له ساڵی 1972 په‌نا بۆ كاری تیرۆریستی به‌رێ و رق و كینه‌ی داخستنی هه‌فته‌نامه‌كه به‌سه‌ر ئاهه‌نگی كچانی قوتابخانه‌ی كوردستانی كچانی سلێمانیدا بڕێژێ. وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد داخستنی هه‌فته‌نامه‌ی رزگاری بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا شكستێكی له بیر نه‌كراو بوو، هه‌ر بۆیه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ به‌سه‌ر داخستنی ههفتهنامهكهدا، هێشتا خۆشیه‌كانی جنێوفرۆشی ههفهتهنامهكه و سیاسه‌تی درز خستنه ناو ماڵی كورد به‌ری نه‌دابوو، ئه‌وه‌تا ده‌بینین له 20ی كانونی دووه‌می ساڵی 2008 كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن)ی وه‌ك درێژكراوه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی رزگاری خسته‌وه ناو میدیای كوردی، (كه‌ی ئێن ئێن) له ئامانجی سیاسی و كاری میدیاییدا هه‌مان رێچكه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی رزگاری گرته‌به‌ر، له ئامانجی سیاسی‌دا وه‌ك هه‌فته‌نامه‌ی رزگاری كاری له‌سه‌ر شێواندنی مێژوو و چه‌واشه كردنی راستییه‌كان و تێكدانی ناوماڵی كورد ده‌كات، له كاری میدیاییشدا جنێوفرۆشی و ناوزڕاندنی نه‌یاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فای به ئامانج گرتووه، تاكه جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌و دوو میدیا چه‌واشه‌كار و راستی شێوینهدا كه بوونی هه‌بێ، هه‌رچی هه‌فته‌نامه‌ی رزگاری بوو له ژێر سێبه‌ری به‌عس و به فه‌رمانی مخابه‌راتی عێراقی ئاراسته ده‌كرا، ده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فاش له خاوه‌ندارێتی ههفتهنامهكهدا جگه له به‌ڵێ ئاغایی بۆ مخابه‌رات و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی به‌عسیانه‌ی سه‌ر شانی و چه‌مانه‌وه له ئاست گه‌وره‌یی دوژمنان و خۆ به كه‌م زانین شتێكی تر نه‌بوو، هه‌رچی كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن)یشه له ژێر سێبه‌ری كه‌ش و هه‌وای ئازاد و به‌ری ره‌نج و خوێنی پێشمه‌رگه به پێی فه‌رمان و رێنمایی شاراوه‌ی دوژمنانی كورد هه‌ڵده‌سووڕێ، ئه‌گه‌رنا له تێكدانی ناوماڵی كورد و جنێوفرۆشی و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و ئااژاوهگێڕی و شێواندنی مێژوودا، هه‌فته‌نامه‌ی رزگاری پژمیوه و (كه‌ی ئێن ئێن) ده‌رپه‌ڕیوه، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ش ئه‌گه‌ر پشكنینی (DNA) سیاسی بۆ كه‌ی ئێن ئێن بكرێ، ئه‌وا گومان له‌وه‌دا نامێنێ كه به ژانی رق و تۆڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و له هه‌ناوی ههفهتهنامهی رزگاری هاتۆته ده‌رێ و به موو لێی لانه‌داوه، هه‌ردووكیشیان به شیری خیانه‌تكاری فرچك دراون و به ده‌ست له پشتدانی دوژمنان هاندراون و به لایه‌لایه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاش لاوێنراونهوه.