دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ك هه‌ر له باشوور، له باكوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواش وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی و سه‌ربازی و رێكخراوه‌یی گرنگی له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورددا درووستكرد، بوونی بارزانی نه‌مر هه‌م وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و پارته و هه‌م وه‌ك سه‌رۆك رۆڵی یهكلاكهرهی له‌و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌دا گێڕا، چونكه بارزانی نه‌مر به‌ر له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دابمه‌زرێنێ، به شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی له باشوور و، چوونی بۆ هاوكاری شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له باكوور و كۆماری كوردستان له رۆژهه‌ڵات، توانی كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ تاكی كورد درووست بكاته‌وه كه تا ئه‌وكات به هۆی دابه‌ش بوونی كوردستان و، سیاسه‌تی ناوچه‌خوازی و زاڵیبوونی بیری ته‌سكی عه‌شایری به‌سه‌ر شۆڕش و راپهڕینهكانهوه، تاكی كورد له رووی هه‌ڵوێست و رووانینی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كی لاوازی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد دامه‌زراندنی پارتی به‌ربه‌سته عه‌شایری و ناوچه‌ییه‌كان تێكبشكێنێ و ببێته ئه‌و گردبوونه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی جیاوازیه سیاسی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌كان له‌ناو خۆیدا كۆبكاته‌وه‌و كه‌سایه‌تیه نیشتیمانپه‌روه‌ره سه‌ربه‌خۆكانیش به حزبی خۆیانی بزانن، ئه‌م گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه كاركردنه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ناو پارتی به‌رده‌وام بوو تا مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له كۆنگره‌ی (3) و له ساڵی 1953 لقی كۆمه‌ڵه‌ی (ژێ كاف) ی حهلكرد و هاته ناو پارتی، به هاتنی مامۆستا برایم گیانی برایه‌تی و كاری پێكه‌وه‌یی گۆڕان بۆ كێشه و ململانێی ناوخۆی حزب، ئه‌و ململانێ و دووبه‌ره‌كیه‌ی مامۆستای كوتله‌بازی هێنایه ناو پارتی، درێژه‌ی كێشا تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له سۆڤیه‌ت و به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م له ساڵی 1959، ئه‌گه‌رچی له‌و كۆنگره‌یه‌دا مامۆستا توانی به‌شێك له مه‌رامه‌كانی بێنێته‌دی و نه‌یاره‌كانی له‌ناو پارتی ده‌رپه‌ڕێنی و خۆی ببێ به سكرتێر، به‌ڵام ئه‌وه كۆتایی ئامانجه‌كانی نه‌بوو، به بوونی به سكرتێر قۆناغی دووه‌می كێشه و ململانێكان ده‌ستیان پێكرد و له‌م قۆناغه‌دا ویستی به یه‌كجاری ده‌ست به‌سه‌ر پارتیدا بگرێ و بارزانی نه‌مریش بخاته په‌راوێزه‌وه، به‌ڵام متمانه‌ی شۆڕشگێڕی و كاریزمایی نه‌ته‌وه‌یی بارزانی نه‌مر له‌وه گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بوون برایم ئه‌حمه‌د بتوانێ بیانخاته گره‌وی حزبییه‌وه.
مه‌ترسی كێشه و ململانێكان له قۆناغی دووه‌مدا له‌وه‌دابوو ده‌زگای (ساواك) ی ئێران و موخابه‌راتی عێراقی هێنرانه ناو ململانێكان، ساواك به مه‌به‌ستی تۆڵه كردنه‌وه له بارزانی نه‌مر و به لاڕێدا بردنی شۆڕش و قووڵ كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، (عیسا پژمان) ی نارده ناو ئه‌و باڵه‌ی كه مامۆستا برایم رابه‌رایه‌تی ده‌كرد و خۆی به باڵی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ناساند، عیسا پژمان له‌ناویان مایه‌وه كه ئه‌وكات باره‌گایان له قه‌ڵاچوالان بوو تا ئه‌و كاته‌ی بارزانی نه‌مر ئاودیوی ئێرانی كردن، ئیتر دوای ئه‌وه پیلانه سێ قۆڵیه‌كه‌ی نێوان ساواك و موخابه‌راتی عێراقی و باڵه‌كه‌ی برایم ئه‌حمه‌د په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا و، چه‌ندین رووداوی نه‌خوازرای به‌دوای خۆیدا هێنانه ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتیمانی و تا رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970 درێژه‌یان كێشا، ئه‌گه‌رچی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار و لێبوورده‌یی بارزانی نه‌مر هه‌م پیلانه‌كه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه و هه‌میش كێشه‌كانی سڕكردن، به‌ڵام ئه‌و كێشه و ململانێیانه‌ی برایم ئه‌حمه‌د هێنانیه ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له قۆناغی تردا ناوه ناوه سه‌ریان هه‌ڵده‌دایه‌وه و تا ئێستاش بنبڕ نه‌كراون و كاریگه‌ریان به‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنی ناوماڵی كورده‌وه ماوه.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رووده‌دات، هه‌مان رووداوه‌كانی شه‌ش ده‌یه‌ی به‌ر له ئێستای ناو پارتین كه برایم ئه‌حمه‌د وه‌ك كه‌لتوورێكی نانه‌ته‌وه‌یی هێنایه ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، جیاوازییه‌ك كه له نێوان رووداوه‌كانی ئه‌وكاتی ناو پارتی و ئێستای ناو یه‌كێتی هه‌بێ گۆڕانی كاراكته‌ره‌كانه، چۆن برایم ئه‌حمه‌د ده‌یویست له‌ناو پارتی نه‌یاره‌كانی پاكتاو بكات و پارتی بخاته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی بیروبۆچوونی سیاسی خۆی، هێرۆ خان‌یش نه‌یاره‌كانی په‌راوێز خستوون و چۆنی بوێ یه‌كێتی ئاوا هه‌ڵده‌سووڕێنێ، ساواك و عیسا پژمان چۆن برایم ئه‌حمه‌د و باڵی مه‌كته‌بی سیاسیان له خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی دابڕین و به‌و ده‌رده‌یان بردن كه بینیمان، ئێستا سوپای قودس و قاسم سوله‌یمانی باڵی ده‌ست رۆسشتووی ناو یه‌كێتیان به هه‌مان ده‌رد بردووه، ئه‌وه‌ی چانسی هێرۆخانی زیاد كردووه نه‌بوونی كه‌سی كاریزمایه له‌ناو نه‌یاره‌كانیدا، پێچه‌وانه‌ی باوكی كه نه‌یتوانی خۆی له به‌رامبه‌ر كاریزمایی بارزانی نه‌مر رابگرێ.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تا دێ به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی ناو یه‌كێتی توند ده‌بن و كێشه و ململانێكان به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیدا ده‌برێن، ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوان بین و بزانین باڵه دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌ی ناو یه‌كێتی تا كوێ ده‌توانێ یه‌كێتی له كێشه و ململانێی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان ده‌رباز بكات و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاشتی بكاته‌وه.