له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ئه‌مساڵ وه‌ك نامه‌یه‌ك له‌ژێر ناو و نیشانی (ئاگاداربن ڤایرۆسی جاشایه‌تی له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه دایه) بابه‌تێكم ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، له‌و بابه‌ته‌دا به روونی ئاماژه‌م به‌وه دابوو كه دوژمنان و داگیركارانی كوردستان له به‌گژدا چوونه‌وه‌ی شۆڕش و راپهڕبنهكانی كورد، به پله‌ی یه‌كه‌م كه‌ڵكیان له ناڕێكی ناوماڵی كورد وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر جاره‌و به‌ناوێك خه‌ڵكی راڕا و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستیان به جاش كردووه و به‌گژ شۆڕش و پێشمه‌رگه‌یان كردۆته‌وه، ئاماژه‌م به‌وه دابوو كه دوژمنان دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر سیاسه‌تی به جاش كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه و هه‌وڵه‌كانیش له سه‌ره‌تادان و ده‌كرێ پێشیان پێبگیرێ، هۆشداری ئه‌وه‌شم دابوو هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی دوژمنان هه‌ست به‌وه ده‌كرێ له هه‌ندێك ناوچه و لای هه‌ندێ كه‌س مه‌یلی به جاش بوونه‌وه هه‌یه و هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆش له هه‌وڵی جووڵاندنی ئه‌و مهیلهدان.
مه‌یلی به جاش بوونه‌وه لای كه‌سانی وه‌ك حه‌یده‌ر شه‌شۆ و هاوشێوه‌كانی ئاسایین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه ده‌ست له پشتدان و هاتنه سه‌رخه‌ت و به‌رگری كردنی لایه‌نێكی سیاسی خاوه‌ن خه‌باته له كه‌یسێك كه له جاشایه‌تی زیاتر هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێ، مه‌ترسی به‌رگری له كه‌یسێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆش له‌وه‌دایه كه ده‌رگا به رووی خیانه‌ت و جاشایه‌تیدا ده‌كاته‌وه، كاتێكیش مه‌ترسیه‌كه زیاتر ده‌بێ كه له سه‌ره‌تادا پێشی پێنه‌گیرێ و له حاڵه‌ت ده‌ربچێ و وه‌ك رابردوو ببێته‌وه به دیارده، ئه‌و كاته‌ش به‌ریه‌ككه‌وتنه ناوخۆییه‌كان توند ده‌بن و پێش لێگرتنی ئاسان نابێ.
ئه‌گه‌ر له رووی سیاسی و سه‌ربازی و شۆڕگێڕی لێكدانه‌وه بۆ كه‌یسی حه‌یده‌ر شه‌شۆ بكه‌ین هیچ گومانێك له‌سه‌ر به جاش بوونی نامێنێ، خۆ ئه‌گه‌ر له رووی ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه به دواداچوونی بۆ بكرێ، به حه‌شد بوون به هه‌ر پاساوێك بێ چوونه ناو سه‌نگه‌رێكه كه به ئاشكرا شه‌ڕی ماف و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌كات، ده‌كرێ خوێنه‌ریش له دوای وردبوونه‌وه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه رای خۆی بڵێ.
1ــ پرسیاری گرنگ له‌وه‌دایه حه‌یده‌ر شه‌شۆ وه‌ك نه‌ته‌وه كوردێكی سته‌ملێكراو و ماف پێشێلكراوه، وه‌ك دینیش ئێزیدیه، حه‌شدی شه‌عبیش وه‌ك نه‌ته‌وه عه‌ره‌به‌و وه‌ك دینیش میلیشیایه‌كی توندڕه‌وی شیعهگهرهو كۆی بڕیار و رێنماییه سیاسی و سه‌ربازیه‌كان له مه‌رجه‌عی دینی وه‌رده‌گرێ ده‌بێ چی ئه‌م دوو جیاوازیه نه‌ته‌وه‌یی و دینیانه له ده‌وری یه‌كتری كۆ بكاته‌وه؟!
2ــ حه‌یده‌ر شه‌شۆ له رووی سیاسییه‌وه سه‌ر به حزبێكی كوردستانه‌و له رووی سه‌ربازیشه‌وه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی شیعهستانه، توخوا كێ بینیویه‌تی و كێ بیستوویه‌تی: كه‌سێك له یه‌ك كاتدا و له دوو شوێنی جیاواز و له دوو نه‌ته‌وه و دوو دینی جیاواز دوو پۆستی جیاوازی هه‌بێ؟!
3ــ به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی بڕیوه، ده‌بێ بپرسین: بۆچی و له پێناو چیدا مووچه بۆ حه‌یده‌ر شه‌شۆ و هێزه‌كه‌ی ده‌نێرێ؟ ده‌بێ پرسیاری ئه‌وه‌ش بكرێ: حه‌یده‌ر شه‌شۆ له پێناو وه‌رگرتنی ئه‌و پاره موفته چ به‌ڵێنێكی به حه‌شدی شه‌عبی و ده‌سته شاراوه‌كه‌ی پشت حه‌شدی شه‌عبی داوه؟
4ــ ئه‌و به‌رگریه تونده‌ی ئه‌و حزبه دیاریكراوه‌ی كوردستان له حه‌یده‌ر شه‌شۆی ده‌كات، ئه‌گه‌ر وه‌ك فێڵێكی سیاسی و خه‌واندنی كێشه و باڵباڵێنهكهی ناوخۆشی بێ، چۆن رێگه به ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌نده‌كه‌ی ده‌دات چه‌ك بۆ میلیشیایه‌كی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبگرێ؟ له‌وه‌ش خراپتر ده‌بوایه ئه‌و حزبه رێگه به‌و ئه‌ندامه‌ی خۆی نه‌دات به هه‌ڵدانی ئاڵایه‌كی تر سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان بكات، ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌ر چوار داگیركاری كوردستان حه‌سره‌تی ئه‌وه ده‌خوازن كورد یان خاوه‌ن ئاڵا نه‌بی، یان كه خاوه‌ن ئاڵا بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یی نه‌ته‌وه‌یی لاواز بێ هه‌ر ناوچه و شارێك ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ، وه‌ك پێشتریش باسمان كرد حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی لایه‌نێكی دیاریكراوی كوردستانه، له حه‌شدی شه‌عبیش جه‌نه‌ڕاڵ و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه، كه‌واته ده‌توانین بڵێین: حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌یه و بۆی هه‌یه ئاڵاكه‌ی خۆی له‌سه‌ر بینای ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌شی هه‌ڵبكات، چونكه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئاڵاكه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ له لایه‌ن باڵی ده‌ست رۆیشتووی ناو حزبه‌كه‌یه‌وه به فه‌رمی ناسراوه.
5ــ ده‌بوایه به‌ر له هه‌ر حزب و لایه‌نێك ئه‌و حزبه‌ی به‌رگری له حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌كات هه‌ڵوێستی وه‌رگرتبا و لێی پرسیبا: تۆ پله‌یه‌كی سیاسی باڵات له‌ناو ئێمه‌دا هه‌یه، بۆچی له‌ناو میلیشیایه‌كی دژ به دین و نه‌ته‌وه‌كه‌ت چه‌ك هه‌ڵده‌گری و هێزی سه‌ربازی ده‌كه‌یه‌وه! ئه‌وه له‌كاتێكدایه جگه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و حزبه خۆشی هێزی چه‌كداری هه‌یه، بۆچی خۆی چه‌كداری نه‌ده‌كرد و ئه‌گه‌ر سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش نه‌با، خۆ ده‌كرا سه‌ر به هێزه تایبه‌تیه‌كانی خۆی با، كورد ئه‌گه‌ر له شتێك كه‌وته گومان ده‌ڵێ: ئه‌و ماسته بێ موو نییه، حه‌یده‌ر شه‌شۆش له خۆیه‌وه كارێكی له‌و جۆره ناكات، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆش ئه‌و كاره‌ی كردبێ پێویست بوو له ریزه‌كانی خۆی ده‌ریبكات، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا كه له حزب و په‌رله‌مان به‌رگری لێده‌كات، به‌وه‌ش ئه‌و ده‌سته‌ی له پشت به حه‌شد كردنی حه‌یده‌ر شه‌شۆیه، هه‌م غه‌در له كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌كات و هه‌میش غه‌در له حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌كات، كه بۆ مه‌رامێكی تایبه‌تی تووشی خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك جاشایه‌تی كردووه.
ئه‌و خاڵانه‌و زۆر خاڵی ترش په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و نهێنیه لاده‌ده‌ن كه ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ پێی هه‌ستاوه، دیوێكی ئه‌و پیلانه هه‌مه‌لایه‌نه‌یه كه دژ به پارتی و شه‌خسی سه‌رۆك بارزانی له لایه‌ن دوژمنان و به هاوكاری باڵێكی دیاریكراوی ناو لایه‌نێكی كوردی نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه، هه‌رچه‌نده پیلانه‌كه به قۆناغ ئاراسته‌ی خواستی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كرێ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستییه‌مان له به‌رچاو بێ كه سه‌رۆك بارزانی پشت ئه‌سوور به جه‌ماوه‌ی كوردستان و دووربینی سیاسی و ئه‌و ئه‌زموونه نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕیه‌ی له بارزانی نه‌مره‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، به‌سه‌ر زۆر پیلانی تری له‌و شێوه‌یه‌دا زاڵ بووه و زۆر خه‌ونی نه‌زۆكی تری نه‌یارانی ناوخۆ و دوژمنانی كوردی لهباربردوون، بۆیه ئه‌و پیلانه‌ش جگه له‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی و شۆڕشگێڕی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك بارزانی قایمتر ده‌كات، شتێكی تری لێ سه‌وز نابێ.
