له شنگاله‌وه تا جه‌له‌ولا پێشمه‌رگه به موچه‌یه‌كی كه‌م و وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش دواخراو به‌رگری له بوون و ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌كات، نه‌ماندی رۆژێك بڵێن: یان مووچه یان سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵ ده‌كه‌ین، كه‌چی له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو مامۆستا و دكتۆره‌كان بایكۆت ده‌كه‌ن و ده‌رگای قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان داده‌خه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدایه مامۆستا و دكتۆره‌كان موچه‌كانیان چه‌ند قاتی پێشمه‌رگه‌یه، پێشمه‌رگه شه‌و و رۆژ دوور له ماڵ و منداڵ و كه‌س و كاریان له‌گه‌ڵ مه‌رگ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، ئه‌وان له دوای نیوه‌ڕۆوه ده‌چنه سه‌ر كاری تر و شه‌وانه له پێخه‌فی گه‌رم و باوه‌شی نه‌رمدا ده‌خه‌ون، پێشمه‌رگه چاوی له‌سه‌ر سێرهی تفه‌نگه و ئه‌وان چاویان له‌سه‌ر گۆڕینی مۆدێلی ژیان و رابواردن و كه‌یف و سه‌فایه، زۆر جیاوازی تریش له نێوان پێشمه‌رگه و ئه‌واندا هه‌ن، به كورتی و به كوردی پێشمه‌رگه بهرگریكارهو ئه‌وان به‌رگری لێكراو، پێشمه‌رگه بایكۆتی ژیانی ناو ماڵ و منداڵی كردووه و ئه‌وان بایكۆتی په‌روه‌رده كردنی نه‌وه‌كانی دواڕۆژ و پاراستنی ته‌ندرووستی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئاماژه‌م پێدا به‌رگری پێشمه‌رگه گشتگیر و سه‌رتاسه‌رییه‌و به‌قه‌د باڵای نیشتیمان پیرۆزه، بایكۆتی مامۆستا و دكتۆره‌كان بایكۆتێكی گوماناوی و له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودایه، كورد ئه‌گه‌ر گومانی له هه‌ڵوێستی كه‌سێك یان كارێكی نه‌گونجاو هه‌بێ ده‌ڵێ: ئه‌و ماسته بێ موو نییه، بایكۆته ناوچهییهكهش بێ هۆ نییه و ده‌ستێكی له پشته، ئه‌و ده‌سته‌ش هه‌م خزمه‌ت به دوژمنانی كورد ده‌كات و هه‌میش كار و خزمه‌تی مامۆستا و دكتۆر وه‌ك دوو توێژی دابڕاو له ئه‌نجامدانی ئه‌ركی پیشه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته ژێر پرسیاری نه‌ته‌وه‌یی، ژێربه‌ژێر پێشنیاری مووچه بڕین ده‌كا و مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌رانیش هانده‌دا و فێره بایكۆتیان ده‌كات.
هه‌ر وڵاتێك كه هه‌ره‌شه و مه‌ترسی ده‌ره‌كی كه‌وته سه‌ر یان تووشی قه‌یرانێكی ناوخۆیی بۆوه بۆ چاره‌سه‌ر مامۆستا و دكتۆره‌كانی ده‌بنه پێشه‌نگ، كه‌چی مامۆستا و دكتۆره‌كانی ناوچه‌یه‌كی لای خۆمان به بایكۆت وه‌ڵامی هه‌ره‌شه ده‌ره‌كیه‌كان و قه‌یرانه درووستكراوهكهی به‌غدا ده‌ده‌نه‌وه و داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش ده‌كه‌ن!
گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه له‌وه‌دایه به‌رگری له هه‌موو كورد ده‌كات و مامۆستا و دكتۆریش دوو توێژی به‌رگری لێكراون، كه‌چی ئه‌وان ده‌رگای قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان به رووی منداڵ و دایك و باوك و خۆشك و برای پێشمه‌رگه‌دا داده‌خه‌ن، تا ئێره زۆر سه‌یره، به‌ڵام له‌وه‌ش سه‌یرتر هه‌یه، هه‌ندێ رۆشنبیری ئاراسته‌كراو و میدیای درووستكراو و په‌رله‌مانتاری قورمیشكراو پشتگیری بایكۆته‌كه ده‌كه‌ن و كار له‌سه‌ر به‌رفراوانكردنی ده‌كه‌ن.
