
له‌گه‌ڵ درووست بوون و ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاژاوه‌گێڕی سه‌ره‌ڕۆ و ئامانج نادیار، چه‌ندین قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیش روویان له كوردستان كرد و به‌رۆكی پرۆسه‌ی سیاسی‌یان گرت، رێكخه‌ری گشتی و هه‌ڵسووڕاوه بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و خواستی ئه‌و خه‌ڵكه بوون، كه پێشتر له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به مه‌به‌ستی تووڕه كردنیان له رێگای هه‌ڵسووڕاوه شاراوه‌كانیان له‌ناو ده‌زگا حزبی و حكومیه‌كاندا، خواسته‌كانیان زه‌وت ده‌كردن و ئۆباڵهكهشیان ده‌خسته پاڵ ئه‌و كۆنه هاوسه‌نگه‌رانه‌ی له گه‌ڵیان هاوڕا نه‌بوون، بۆیه دوای جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كێتی و دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌ك گردبوونه‌وه‌یه‌ك یان خۆپیشاندانێك ئه‌نجام درابێ، مه‌رامه سیاسیه‌كانی خۆیان تێكه‌ڵ به داواكاری خۆپیشانده‌ران كردووه و به مه‌به‌ستی گۆڕینی ئاڕاسته‌كه‌ی كه‌سانی ئاژاوه‌گێڕیان خستوونه ناویان. نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوبیره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌یانویست بتوانن مه‌رامه سیاسیه‌كانیان له‌ناو خواست و داواكاری خه‌ڵكدا بشارنه‌وه، وایان پێناسه‌ی دیموكراسی و ئازادی بیروڕا ده‌كرد، كه پانتایی دیموكراسی به قه‌د ئاره‌زووه‌كانی تاك و ئامانجی سیاسی ده‌سته و گرووپه‌كان به‌رفراوانه، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووكان و ئامانجه نه‌گریسه‌كان له‌سه‌ر زه‌وتكردنی ئاره‌زووی خه‌ڵكی تر و ئامانجی سیاسی ده‌سته و گرووپی تریش بن، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ر گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانێك خه‌ڵك دڵی داده‌خورپا و گوێی بۆ بیستنی په‌لامار و ههڵكوتانهسهری ئه‌و بنكه و باره‌گایانه هه‌ڵده‌خست، كه رێكخه‌ر و هه‌ڵسووڕاوه ده‌ست رۆیشتووه‌كانی ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پێشتر به ئامانجیان ده‌گرت. ئه‌وه‌ی له یادی نه‌ورۆز و ئاهه‌نگی (چاڤی لاند) روویدا ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێ: كه قه‌یرانه‌كان به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان و پێدانی مووچه له كات و ساتی خۆیدا و، چاره‌سه‌ری پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن چاره‌سه‌ر نابن، چونكه خوڵقاندنی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له رابردوودا كراونه به‌ربه‌ست و له داهاتووشدا ده‌كرێنه به‌ربه‌ست، بوونی ئه‌و سیاسه‌ته ئاژاوهچیهیه كه به‌ناوی دیموكراسی و ئازادی بیروڕا هێڵه سووره‌كانی له به‌رده‌م خواست و ئاره‌زووه سیاسییه نه‌گریسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵگرتوون، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی په‌ڕله‌مان كارا بكرێته‌وه و وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگه‌ڕێنه‌وه ناو حكومه‌ت و، قه‌یرانه دارایی و سیاسیه‌كان و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش چاره‌سه‌ر بكرێن، پێویسته خه‌ڵكی كوردستان سنوورێك بۆ ئه‌و سیاسه‌ته ئاشووبگێڕه دابنێ، كه نه‌وشیروان مسته‌فا پێناسه‌ی دیموكراسی و ئازادی بیروڕای وا پێكردووه، كه مه‌رامی تۆڵه‌ی شكسته‌كانی و خواستی رشتنی كۆنه‌قینی له‌ژێردا شاردۆته‌وه. خاڵێكی تر كه پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ ئه‌و پرسیاره‌یه: بۆچی ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ببرێ و به تایبه‌تیش له شوێنێكی وه‌ك چاڤی لاند و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن كه‌ناڵێكی ئه‌هلی و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆش بیگوازێته‌وه؟! گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌و ده‌ست و ئه‌قڵیه‌ته‌ی له پشت گۆڕینی هه‌ڵپه‌ڕكێی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی چاڤی لاند بوو بۆ په‌لامار و پشێوی نانه‌وه و به‌رده‌فڕكێ و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر سه‌وزایی و ئۆتۆمبێله‌كان، هه‌مان ئه‌و ده‌ست و ئه‌قڵیه‌ته بوو كه گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی به ئاراسته‌ی ئاژاوه‌گێڕی و په‌لامار و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گاكانی پارتیدا ده‌گۆڕین، ره‌نگه كه‌سانێك بپرسن: جا ئه‌و پشێویه‌ی ناو چاڤی لاند چ په‌یوه‌نییه‌كی به ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی به‌رده‌م باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه هه‌یه؟ خۆ چاڤی لاند و كه‌ناڵه‌كه‌ی له دژایه‌تی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ده‌چنه‌وه پاڵ ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته ئاژاوه‌گێڕیه‌ی كه هه‌موو گردبوونه‌وه و خۆپێشاندانه‌كانی رابردووی به ئاڕاسته‌ی توندوتیژی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گاكانی پارتیدا ده‌گۆڕین؟ ئه‌وه راسته و گومانی تیدا نییه كه خاوه‌نه ده‌مامك دراوه‌كانی چاڤی لاند و ده‌سته شاراوه‌كانی پشت كۆمپانیای نالیا و كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) ده‌چنه‌وه پاڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له دژایه‌تی كردنی پارتی زیاتر هیچ ئامانجێكی تری نییه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه له هه‌موو خۆپیشاندانه‌كاندا تۆمه‌تی گۆڕینی ئاڕاسهكان ده‌درایه پأل بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر تۆمه‌ت بوو، به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چ له رێگای راگه‌یاندنه‌كانی و چ له‌ڕیگای ههڵسووڕاوهكانیان له‌ناو خۆپیشاندانه‌كاندا، به‌ڵگه‌ی روونی ئاژاوهگێڕیهكانیان له‌سه‌ر خۆیان ساغ ده‌كرده‌وه، به‌ڵام كاتێ ده‌گوترا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رچاوه‌ی گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كانه، ده‌یانگوت: ئه‌وه خه‌ڵكه و خواست و داواكاری هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نییه و پێویسته داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكرێن، هه‌رچه‌نده ئه‌وه بیانوویه‌كی لاواز بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له پشت ئاژاوهگێڕیهكانهوه نییه، چونكه هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و سووتاندنی باره‌گاكانی حزبێكی وه‌ك پارتی كه (70) ساڵه پێشه‌نگی خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی خه‌ڵكی كوردستانه، خواست و داواكاری سیاسی و رشتنی كۆنه‌قینی نه‌وشیروان مسته‌فایه و به خه‌ڵكی گه‌وجێنراو و كه‌سانی منداڵكار ده‌كرا، نه‌ك خواست و داواكاری خه‌ڵكی چاو له‌دووی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خوازیارانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، جا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و پشێویه‌ی ناو چاڤی لاندی بۆیه نایه‌وه تا بیكاته پاساو بۆ بێئاگایی خۆی له ههڵكوتانهسه باره‌گاكانی پارتی و به خه‌ڵكیش بڵێ: ئه‌گه‌ر ئاژاوه‌گێڕی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گاكانی پارتیش ئێمه بووبین، خۆ ناكرێ پشێوی نانه‌وه‌ی ناو چاڤی لاند و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیش ئێمه بووبین.