رۆژێك هه‌ر له خۆمه‌وه به لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا چوومه‌وه، زۆر كار و كاردانه‌وه‌ی جوان و ناشیرینم به‌رچاو كه‌وت، ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و كار و كاردانه‌وه جوان و ناشیرینانه‌دا سه‌رنجی راكێشام، رق و بوغز و كینه‌ی هه‌ندێ كه‌س بوو له كاره جوانه‌كان و دڵفراوانی و لێبوورده‌یی خانه‌واده‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بوو به‌رامبه‌ر به بكه‌ری كاردانه‌وه ناشیرینه‌كان، له‌وه‌ش سه‌رنج راكێشتر ده‌روون پڕ له رق و بوغز و كینه‌كان له قۆناغی زۆر هه‌ستیاردا هه‌وڵیانداوه به دژایه‌تی كردنی بارزانی نه‌مر و رێبازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆیان خاڵی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ركاتێك تووشی قه‌یران و ته‌نگاوی بووبن وه‌ك تاكه په‌ناگه‌ی لێقه‌وماوان په‌نایان بۆ بردۆته‌وه، گه‌وره‌یی و میهره‌بانی ئه‌و رێبازه‌ش له‌وه‌دا بووه به ئامانجی راستكردنهوهو دوورخستنه‌وه‌یان له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و ناپاكیهكان، دڵی پێسووتاون و وه‌ك په‌نابه‌رێك پێشوازی لێكردون و له ته‌نگاوی و قه‌یرانه‌كه‌ش ده‌ربازی كردوون، له‌كاتی گه‌شته‌كه‌م به‌ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا زۆر نموونه و به‌ڵگه‌ی زیندووم به‌رچاو كه‌وتن، بۆ سه‌لماندنی راستی ئه‌و كورته شرۆڤه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ته‌نها دوو له‌و به‌ڵگانه ده‌خه‌مه روو.
یه‌كه‌م:ــ له ساڵی 2009 كاتێ باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به رووی یه‌كتریدا ته‌قینه‌وه و ئه‌و حزبه‌یان كرد به دوو كه‌رته‌وه، هه‌ردوو باڵه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بوون سه‌رۆك بارزانی پشتیوانیان بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو كه‌رته له رابردوودا چ به تاك و چ به كۆ، چه‌ندی بۆیان كرابێ دژایه‌تی بارزانی نه‌مر و رێبازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان كردووه، ته‌نانه‌ت دژایه‌تی كردنیان گه‌یشته ئاستی یاخی بوون له كوردایه‌تی و به‌ربه‌ست درووست كردن له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و چه‌واشه‌كردنی مێژوو، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی كه له دیدگای زیان گه‌یاندن به كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان و كه‌رت بوونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی ده‌ڕوانی، زۆر هه‌وڵیدا ئه‌و حزبه كه‌رت نه‌كه‌ن و وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، به‌ڵام كه هه‌وڵه‌كانی سه‌ریان نه‌گرت و كه‌رت بوونه‌كه روویداو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی جیابۆوه، باڵی ئێستای یه‌كێتی كه بۆ مام جه‌لال مابۆوه له بارودۆخێكی سیاسی و رێكخراوه‌یی زۆر دژوار و خراپ دابوو، شاره‌زا و چاودێران پێیان وابوو ئه‌و باڵه شكستی خواردووه و روو هه‌ره‌سه، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ئاڵا هه‌ڵگری رێبازی بارزانی نه‌مر هه‌موو خراپه‌كاریه‌كانی رابردووی ئه‌و باڵانه‌ی له‌بیركردن و به میانگیری شانی دایه‌به‌ر هێور كردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كانی نێوانیان، به‌وه‌ش توانی هاوسه‌نگی له نێوانیان رابگرێ و باڵه‌كه‌ی مام جه‌لالیش له شكست و هه‌ره‌سی حه‌تمی بپارێزێ.
2ــ ئێستا كه یه‌كێتی جارێكی‌تر به ناو قه‌یرانی سیاسی و رێكخراوه‌ییدا تێده‌په‌ڕێ و كه‌وتۆته‌وه به‌رده‌م ئه‌گه‌ری كه‌رت بوونێكی تره‌وه، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د داوا له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات پشتیوانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح نه‌كات، بێگومان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵحیش هه‌مان داوایان هه‌یه، ئه‌وه‌ش دووباره په‌نا بردنه‌وه‌یه بۆ به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی كه دژه ره‌وته‌كانی رێبازی بارزانی نه‌مر هه‌ركاتێ بێ كێشه بوون به رووی خۆیانیدا داده‌خه‌ن و له ته‌نگانه‌شدا په‌نای بۆ ده‌به‌نه‌وه، ئه‌و په‌نا هێنانه‌وه‌یه‌ی هێرۆ ئیبراهیم له‌كاتێكدایه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌دا له زۆر ده‌رگای تری داوه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه بۆ به‌زاندنی ركابه‌ره‌كانی یه‌كێتی له خولگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رچواندووه، ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئه‌وانه نه‌ك جارێك و دوان، به‌ڵكو دوای چه‌ندین جار پیلانگێڕی و یاخی بوون و خۆ تۆراندن، به كۆڵێ گوناهی سیاسی و خه‌تای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ر ده‌رگای ته‌كیه و خانه‌قای كوردایه‌تی، ئه‌م سیناریۆیه چه‌ندین جار دووباره بۆته‌وه، ئه‌وه‌ی پێم سه‌یره سیناریۆكاران په‌ند له مێژوو وه‌رناگرن و هه‌ركاتێ بێ كێشه بوون له خه‌ت دهردهچنهوهو ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌كانی رابردوو، بۆیه لێیان ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر ده‌زانن چاره‌نووس و مانه‌وه‌تان له گهڕانهوهدایهو دره‌نگ یان زوو هه‌ر دێنه‌وه. . . بۆ ده‌ڕۆن؟!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
