زۆر جارم گوتووه و به‌رده‌وامیش ده‌یڵێمه‌وه: پرسی كورد پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و دوا چاره‌سه‌ریشی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییدایه، له ده‌وڵه‌تیش كه‌متر بیر له هه‌ر جۆره چاره‌سه‌رێكی تر بكرێته‌وه كاتییه و خزمه‌ت به سیاسه‌تی داگیركاری دوژمنان و درێژه‌دان به چه‌وسانه‌وه‌ی كورد ده‌كات، بۆیه ده‌بینین له زۆر قۆناغدا و به تایبه‌تیش له‌و قۆناغانه‌ی داگیركارانی كوردستان تووشی قه‌یران و ته‌نگژه و كێشه بوون به پیر زۆر داخوازی كورده‌وه هاتوون، به‌ڵام له هه‌موو قۆناغه‌كان و له ئه‌وپه‌ڕی توندی كێشه و ته‌نگژه‌كان و ئاڵۆزی قه‌یرانه‌كاندا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به ده‌وڵه‌ت بوونی كوردیان به خه‌تا و ئاژاوه‌گێڕی و هێڵی سوور زانیوه.
ئه‌وه‌ی لای من بۆته پرسیار و به‌رده‌وام به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێم، ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ ده‌سته و گرووپی سیاسییه كه دژ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاراسته ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو غه‌در و سته‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی به درێژایی مێژوو له كورد كراوه، ئه‌و ده‌سته و گرووپانه ئه‌و راستییه له‌بیر ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌موو خوێن و ره‌نج و قوربانیدانی كورد و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشی له به كانتۆنكردنی كوردستاندا ده‌بینن! خه‌ونی به ده‌وڵه‌ت بوون و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به كابووسی كانتۆنی ده‌زڕێنن!
هه‌وڵه‌كانی به كانتۆنكردن جیا له‌وه‌ی پیلانێكی تری شاراوه‌ی موخابه‌راتی دوژمنانی كورده بۆ دابه‌شكردنی زیاتری كوردستان، كار كردنیشه له‌سه‌ر به لارێ‌دا بردنی ئامانجی نیشتیمانی و دوور خستنه‌وه‌ی كورده له هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی، مهترسیهكهشی له‌وه‌دایه ئه‌و ده‌سته و گرووپانه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له سیسته‌می بهكانتۆنكردندا ده‌بینن، به‌شێكن له‌و پیلانگێڕیه موخابهراتیهی هه‌وڵده‌دات تاكی كوردی پێ بخاته ژێر كاریگه‌ری سیاسی و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دابه‌شكاریه‌ی لێ بشارێته‌وه.
كورد زه‌مه‌نێكه خه‌ون به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆیه‌وه ده‌بینێ، له‌و پێناوه‌شدا زۆرترین خوێن و قوربانی داوه، كه‌چی تازه به تازه ئه‌و ده‌سته و گرووپانه بیرۆكه‌ی به كانتۆنكردن وه‌ك ژه‌هری سیاسی تێكه‌ڵ به بیری كوردایه‌تی ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش ده‌سته و گرووپی تریش هه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبی و له‌ناو حزبیشدا بۆ پاراستنی هه‌یمه‌نه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له هیچ ناپرینگێنه‌وه به رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر و چوونه ناو بازنه‌ی هاوپه‌یمانی موخابه‌راتیش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوژمنێكی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی به دۆست و فریادڕه‌سی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وانه به شێوه‌یه‌ك گلاونه‌ته ناو پیلانه موخابه‌راتیه‌كان هیچ نابیستن، به جۆرێك سه‌رگه‌رم كراون باس كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی و خستنه‌ڕووی زوڵم و سته‌می داگیركارانی كوردستان وه‌ك ئه‌وه وایه گۆرانی بۆ كه‌ڕ بڵێی و سه‌ما بۆ كوێر بكه‌ی.
