
هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له چوارچێوه‌ی یاسا و بۆ داواكردنی ماف و گه‌یاندنی په‌یام بێ به لایه‌نی پهروهندار، پێی ده‌گوترێ خۆپیشاندان و مانگرتن و وڵات به‌ره‌و پێشكه‌وتن و كه‌لتووری دیموكراسی و ژیانی سه‌رده‌میانه ده‌بات، هه‌ر گردبوونهوهیهكیش به ئاقاری هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و سووتاندنی باره‌گا و توندوتیژیدا ببرێ، گردبوونه‌وه‌یه‌كی حزبییه و پێی ده‌گوترێ ئاژاوه‌گێڕی و وڵات به‌ره و فه‌وزا و نائارامیدا ده‌بات، باشترین جیاكاریش بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خوپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌ری له گردبوونه‌وه‌ی حزبی و ئاژاوه‌گێڕی، هه‌ڵوێستی كاك نه‌وشیروان مسته‌فایه له سه‌ر رووداوه‌كانی 17ی شوباتی ساڵی 2011. هه‌موومان له بیرمانه له رووداوه‌كانی 17ی شوباتی ساڵی 2011 تا خوپیشاندانه‌كان له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را جه‌ماوه‌ری بوون و توندوتیژیان لێنهكهتبووهوه، كاك نه‌وشیروان مسته‌فا بێده‌نگ بوو، به‌ڵام كاتێ به پلان و به‌رنامه‌یكی پێشوه‌ختی حزبی ئاراسته‌ی خۆپیشاندنه‌كان گۆڕا و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر لقی چواری پارتی، ته‌نها دوای (5) خولهك كاك نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كه‌م كه‌س بوو ئه‌و ههڵكوتانهسهرهی به ئاژاوه‌گێڕی ناوبرد و خۆپیشانده‌رانیشی ناونان ئاژاوه‌گێڕ، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی تا ئێستاش وه‌ڵامه‌كه‌ی به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، بۆ به‌یانی نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی كرده خاوه‌نی ئاژاوهگێڕیهكان و هه‌ڵسووڕاوانی كردنه پێشه‌نگی ئاژاوه‌گێڕان. كه‌س ناتوانێ نكوولی له‌وه بكات كه رووداوه ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی ئه‌وكات و ئێستاش، چ مه‌یدانی و چ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن په‌رله‌مانتار و هه‌ڵسووراوانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا پێشه‌نگ و هانده‌رن، كاتێكیش ئه‌و پرسیاره‌یان لێده‌كرێ كه بۆچی په‌له‌مانتار و هه‌ڵسووڕاوان پێشه‌نگ و هانده‌رن؟ ده‌ڵێن: ئه‌وه جه‌ماوه‌ره و داوای مافی خۆی ده‌كات. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا جگه له سووكایه‌تی كردن به جه‌ماوه‌ر و ناونانی خه‌ڵك به ئاژاوه‌گێڕ هیچ لێكدانه‌وه‌یكی تر هه‌ڵناگرێ، چونكه به به‌رنامه گردبوونه‌وه‌ی حزبی ده‌كا و به رێنمایی حزبیش ئاراسته‌ی گردبوونه‌وه‌كان ده‌گۆڕێ، كاتێكیش هه‌ست ده‌كات ئه‌نجامی ئاژاوهگێڕیهكان به‌سه‌ر خۆی و بزووتنهوكهیدا ده‌شكێنه‌وه، تاوانی ئاژاوهگێڕیهكه ده‌خاته ئه‌ستۆی خه‌ڵك هه‌ر وه‌ك له 17ی شه‌باتی ساڵی 2011 كردی، بۆیه پێویسته خه‌ڵك گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان و گردبوونه‌وه حزبییه‌كان لێك جیا بكاته‌وه و رێگه‌ش به هیچ حزبێك نه‌دات خواسته حزبییه‌كانیان بخزێننه ناو خواستی خه‌ڵك و دواییش خه‌ڵك به ئاژاوه‌گێڕ ناوبهرێن.