زۆر جاران لێره و له‌وێ باس له نه‌به‌ستن یان دواكه‌وتنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هۆكاره‌كانی نه‌به‌ستن و دواكه‌وتنی وه‌ك پێویست ناخرێنه روو، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه لێكدانه‌وه‌كان بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی حزبین و له‌ژێر گوشاری حزبیش هه‌ر لایه‌نه‌و به‌پێی ویستی خۆی ئۆباڵی نه‌به‌ستن و دواكه‌وتنی ده‌داته پاڵ ركابه‌ره سیاسییه‌كانی، واتا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ر له به‌ستنی به حزبی كراوه، بۆیه تا ئێستا نه‌توانراوه وه‌ك پێویست ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی درووست ده‌كات ده‌ستنیشان بكرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێلایه‌نانه و دوور له پاڵه‌په‌ستۆی حزبی به‌دواداچوون بۆ ئه‌رك و ئامانجه‌كانی كۆنگره‌كه بكرێ، ئه‌و راستییه ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سڕ كردوون هه‌ڵوێسته نانهتهوهییهكانی (په‌كه‌كه) ن، بۆ به‌رچاو روونیش له خواره‌وه ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌كه‌ین.
1ــ پێویسته به‌ر له‌وه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێ، وه‌ك ئاماده‌سازییه‌كی پێشوه‌خته له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان هه‌ڵوێسته حزبییه‌كان یه‌كبخرێن و كۆده‌نگیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و كارنامه‌ی كۆنگره‌كه درووست بكرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ باڵ و پاشكۆكانی په‌كه‌كه له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان به‌قه‌د بوون و هێزیان كێشه و گرفت له‌به‌رده‌م یه‌كخستنی ناو ماڵی كورد درووست ده‌كه‌ن، له خۆرئاوای كوردستان (په‌یه‌ده) و له خۆرهه‌ڵاتیش (پژاك) دوو نموونه و به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن، جا حزبێك پاشكۆكانی وا په‌روه‌رده بكات، له‌سه‌ر ئاستی پارچه‌یه‌كی كوردستان دژ به رژێمه داگیركارهكه هاوخه‌باتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ره‌تبكاته‌وه و جیاوازیه‌كان قبووڵ نه‌كات، له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره كه جیاوازیه‌كان و هاوخهباتیهكه زۆرتر و فراوانتر ده‌بن، چۆن رێگر نابێ له‌به‌رده‌م كۆنگره‌یه‌ك كه خۆی كوێخا و ده‌مڕاستی نه‌بێ؟!
2ــ دیاره ئامانج له دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتنی كورده به هێز و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر دوژمنان و گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌ییه به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام په‌كه‌كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجه حزبییه‌كانی به‌لاوه گرنگن، ئه‌وه‌نده ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌لاوه گرنگ نین، ئه‌وه‌تا ده‌بینین له‌لایه‌ك بانگه‌شه‌ی به‌ستن و دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و كه‌مه هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد له‌م پارچه و ئه‌و پارچه‌ی كوردستان ساڵانێكه سه‌نگه‌ری پێ له زوڵم و سته‌می دوژمنان گرتووه، به‌سه‌ر كانتۆنی بچوك و لاوازدا دابه‌ش ده‌كات، ئه‌و هه‌ڵوێسته حزبییه‌ی په‌كه‌كه و سیاسه‌تی به كانتۆنكردن، نه‌ك خه‌ونی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كخستنی راوبۆچوونه جیاوازه‌كان له‌بار ده‌بات، به‌ڵكو دژه هه‌ڵوێستێكی په‌نگخواردووی حزبیه به ئامانجی په‌كخستنی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سه‌رخستنی كۆنگره‌كه.
3ــ كوردستان چوار پارچه‌یه و چوار داگیركاریشی هه‌یه، به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌و راستییه‌ی له‌بیر كردووه و رژێمی توركیا وه‌ك تاكه داگیركا‌ر ده‌ناسێنێ و په‌رده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبیش به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دوژمنكاری سێ رژێمه داگیركارهكهی تر هه‌ڵده‌كێشێ، كه‌س نكۆڵی له سیاسه‌تی دوژمنكاری توركیا ناكات، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه توركیا دێوه‌زمه و ئێران و عێراق و سوریاش فریشته بن، ئه‌گه‌ر توركیا به‌رداشی ژێره‌وه بێ، عێراق به‌رداشی سه‌ره‌وه و سوریا چه‌قه‌نه‌ی ناو دوو بهرداشهكهیه، ئێرانیش ئه‌و ده‌سته‌یه كه بۆ كورد هاڕین به‌رداشی سه‌ره‌وه به ده‌وری چه‌قه‌نه‌ی ناو دوو بهرداشهكهدا ده‌سووڕێنێ.
له توركیا كورد بۆ پۆستی سه‌رۆك كومار خۆی كاندید ده‌كات و له خۆپیشاندانه‌كاندا وێنه‌ی (ئۆجه‌لان) به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له ئێران خۆپیشاندان بكرێ و وێنه‌ی (پێشه‌وا قازی) یان (دكتۆر قاسملو) به‌رز بكرێته‌وه چی به‌سه‌ر كورد ده‌هێنرێ؟ له‌وه‌ش خراپتر سێداره‌ی گه‌ڕۆك بۆ خنكاندنی گه‌نج و لاوانی كورد به شاره كوردنشینه‌كاندا ده‌سووڕێته‌وه، لێره‌دا ده‌بێ بپرسین: په‌كه‌كه بۆچی و له پێناو چیدا كار و چالاكی سیاسی و سه‌ربازی (پژاك) ی له دژی ئێران سڕ كردووه؟ كۆنگره‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی بێ و وه‌ك په‌كه‌كه ده‌خوازێ چاوی له‌سه‌ر زوڵم و سته‌می سێ داگیركاری كوردستان نه‌بێ، نه‌ته‌وه‌یی بوونی له كوێدایه؟ ئایا ئه‌وه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ یان كۆنگره‌ی په‌كه‌كه؟
4ــ گومان له‌وه‌دا نییه پرسی كورد پرسێكی نهتهوههییه، كۆنگره‌ش ده‌بێ ئه‌و راستییه له‌به‌رچاو بگرێ و هه‌ڵگری خواست و په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی بێ و شانیش بداته به‌ر راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ خواست و په‌یامی په‌كه‌كه دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكه، نه‌ك دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، لێره‌دا په‌كه‌كه بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ له خولگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رده‌چێ، ئه‌و ده‌رچوونه‌ش گرفته‌كانی به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه بزانێ كه ئه‌وه‌ی رێگری له به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، تاكڕه‌وی و سیاسه‌تی ناڕوونی (په‌كه‌كه) یه بۆ پرسی كورد، نه‌ك ئه‌و حزبانه‌ی په‌كه‌كه تۆمه‌تی نه‌به‌ستن و دواكه‌وتنی كۆنگره‌یان ده‌داته پاڵ.
