خه‌مخۆری و وڵاتپارێزی، پشوو درێژی و دووربینی سیاسی، راستگۆیی له راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و دڵسۆزی له به‌رپرسیارێتیدا، شه‌ونخوونی به‌رده‌وام و پشت به‌ستن به ئیراده‌ی شۆڕشگێڕی، پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان وتار و كردار و دوور كه‌وتنه‌وه له سه‌رقاڵ كردنی خه‌ڵك به درووشمی چه‌واشه‌كاری و بانگه‌شه‌ی سۆزداری، خوولانه‌وه له بازنه‌ی خواست و داواكاری نه‌ته‌وه‌ییدا له‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن كه پێویسته سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان له هه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵگرتنێك و روانینیان بۆ داهاتوو هێزیان لێوه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش كاتێك دێته‌دی كه سه‌ركرده و سیاسیه‌كان واقعبین بن و خوێندنه‌وه‌ی درووست بۆ قۆناغه جیاوازه‌كان بكه‌ن، به پلان و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌یشتن به دوا ئامانج له‌ناو قۆناغه جیاوازه‌كاندا هه‌نگاوی درووست هه‌ڵگرن و بۆ هه‌ر قۆناغێك ئامانجێكی وا دیاری بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌و قۆناغه بگونجێ، ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه و پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به قۆناغه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و پۆلێنێك بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ین زۆر راستی شاراوه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌ون، به ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كانیش تێده‌گه‌ین كام سه‌رۆك و كام سه‌ركرده واقعبین بووه و له دیدگای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ رووداو و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خواست و ئامانجه نیشتیمانیه‌كانی روانیوه.
قۆناغی به‌ر له راپه‌ڕین
قۆناغی به‌ر له راپه‌ڕین بۆ كورد قۆناغێكی سه‌خت و دژوار و پڕ كاره‌سات بوو، رژێم له رووی سیاسی و سه‌ربازی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه تا ئاستی غروور بوون هه‌ڵكشابوو، له خوێنڕێژی و دڵڕهقیشدا به رژێمی مه‌رگ و كاولكاری ناسرابوو، له به‌رامبه‌ریشدا كورد جگه له بڕوای نه‌ته‌وه‌یی و هێزی شۆڕشگێڕی زیاتر هیچ پشتوپه‌نایه‌كی وای شك نه‌ده‌برد تا وه‌ڵامی گونجاوی دیكتاتۆریه‌تی سه‌ددام حوسێنی پێ بداته‌وه، له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت هاوكاری مرۆیی ده‌ره‌كیش دابڕێنرابوو، كارنامه‌ی جینۆساید و قڕكردن له ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستندا خۆی چڕ كردبۆوه، له قۆناغێكی وا هه‌ستیاردا به‌رگری له مانه‌وه و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی شۆڕش بۆ كورد سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن بوو، جا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ درووشمی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌و كات بكه‌ین، تێده‌گه‌ین كام لایه‌ن و كام سه‌ركرده خوێندنه‌وه‌ی درووستی بۆ ئه‌و قۆناغه و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رووداو و پێشهاته‌كان هه‌بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه به رۆژگاری نه‌هامه‌تی كورد ناوده‌برا لایه‌ن هه‌بوو خۆی له‌و واقیعه تاڵه ده‌دزیه‌وه و به كه‌متر له مافی چاره‌نووس رازی نه‌ده‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌بوو داوای رووخانی رژێم و ده‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كرد، كه‌چی بێ ورد بوونه‌وه له گۆڕانكاریه‌كان و كرانه‌وه‌ی دونیا به رووی پرسی كورددا، ئه‌وانه ئێستا به‌ره و دواوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و داوای ئامانجێكی وه‌ك مانه‌وه له عێراقێكی هه‌ڵوه‌شاودا ده‌كه‌ن كه گۆڕانكارهكان كردوویانه به مێژوو.
ئه‌وه‌ی له گێڕانه‌وه مێژووییه‌كان گوێبیستی ده‌بین له ناو حزبه‌كان پارتی و له ناو سه‌ركرده‌كانیش سه‌رۆك بارزانی به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌لومه‌رجه‌كان و خوێندنه‌وه بۆ قۆناغه‌كان هه‌نگاوی درووستیان هه‌ڵگرتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له قۆناغی به‌ر له راپه‌ڕین سه‌رۆك بارزانی پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی شۆڕش و ئامانجی به‌دیهێنانی (حوكمی زاتی) ده‌كرد، به‌ڵام ئامانجی حوكمی زاتی لای سه‌رۆك بارزانی دوا ئامانج نه‌بوو، ته‌نها ئامانجێك بوو بۆ قۆناغێكی دیاریكراو و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه‌ش وه‌ك بینیمان ئامانجی حوكمی زاتی بوو به رابردوو، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ش ده‌كرێ وه‌ك شایتحاڵێك به‌رزترین هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی سه‌رۆك بارزانی بۆ مه‌ترسیدارترین قۆناغ بخه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ر.
له ساڵی 1989 كه شۆڕشی كورد به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه تووشی شكستێكی سه‌ربازی گه‌وره ببۆوه و كوردیش له‌ناو كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستندا ده‌تلایه‌وه، له‌و كاته‌دا سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال بۆ گه‌یاندنی ئه‌و زوڵم و سته‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی له كورد ده‌كرێ و ئه‌و كاولكاریه‌ی به‌سه‌ر كوردستان هێنراوه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانێكی ده‌ره‌وه‌یان كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌سه‌ر زاری مام جه‌لال وا بڵاوكرایه‌وه كه كورد پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی باشی هه‌یه و ئه‌و پشتیوانیه‌ش وایكردووه سه‌ددام حوسێن رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970 جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه بۆ من وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌بوو كه له‌و كاته‌دا هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له خۆی ده‌كرد، چونكه سه‌ددام حوسێن بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار جێبه‌جێ نه‌كات، له ساڵی 1975 سه‌روه‌ری عرووبه‌ی خسته ژێر پێی شای ئێران، خێره له‌وپه‌ڕی هێزدا رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار جێبه‌جێ بكات، بۆ ده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵامی درووستی ئه‌و پرسیاره له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك سه‌ردانێكی سه‌رۆك بارزانیمان كرد، دوای كه‌مێك گفتوگۆ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه وڵاتانی ده‌ره‌وه چۆن له رووداوه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌و زوڵم و سته‌مه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌ڕوانن كه له كورد كراوه؟
سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی زۆر راشكاوانه و راستگۆیانه گوتی: (وڵاتانی ده‌ره‌وه به دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، له ئێستادا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به كورد دابین ناكرێن، ئه‌وه‌ش وایكردووه چاوپۆشی له خوێنڕێژی سه‌ددام حوسێن و هه‌ر تاوانێكی تر بكه‌ن ئه‌گه‌ر بهرژهوهندهكانیان بخاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه پێتان ده‌ڵێم: كورد خوا و ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ماوه، منیش به‌ڵێن ده‌ده‌م له پێناو كورد و كوردستان و ئامانجه ره‌واكانمان له سه‌نگه‌ردا له‌گه‌ڵتان بمرم) .
له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا به‌م شێوه‌یه باسی له چاره‌نووسی دیكتاتۆره‌كان كرد، (چیا چه‌ندی به‌رز بێ شوێنێك هه‌یه پێی ده‌گوترێ لووتكه، ده‌كرێ مرۆڤ تا ده‌گاته لووتكه‌كه سه‌ربكه‌وێ، به‌ڵام دواتر بۆ هه‌ر لایه‌ك بڕوات شۆڕ بوونه‌وه‌یه، سه‌ددام حوسێنیش له دڕنده‌یی و خوێنڕێژی و دیكتاتۆریدا گه‌یشتۆته لووتكه و زۆری تر نابات به‌ره‌و شۆڕ بوونه‌وه و نه‌مان ده‌چێت، ئه‌وه‌ش پشوودرێژی و خۆڕاگری ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ده‌وێ) .
ئه‌و راشكاوی و راستگۆییه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئێمه‌ی پێشمه‌رگه بوو به وزه‌ی به‌رده‌وامی، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه روو دوای چه‌ند مانگێك سه‌ددام حوسێن په‌لاماری وڵاتی كوێتی دا‌و پێشبینیه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاته‌دی و، سه‌ددام حوسێن له لووتكه‌ی دیكتاتۆریه‌وه بۆ كونجی به‌ندیخانه‌و ژێر په‌تی سێداره شۆڕبۆوه.
هه‌موومان ده‌زانین ویست و خواستی مرۆڤ و واقعی ده‌سته‌به‌ر كردنی ویست و خواسته‌كان دوو شتی لێك جیاوازن، هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ش ئه‌وه‌یه مرۆڤ واقع له‌به‌رچاو نه‌گرێ و به‌دوای ویست و خواسته‌كاندا سه‌رگه‌رم ببێ، به تایبه‌تیش هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته بۆ سه‌ركرده و سیاسییه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌ك باجه‌كه‌ی ده‌دات، بۆیه ده‌بینین سه‌رۆك بارزانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پۆلێن كردوون و بۆ هه‌ر قۆناغێك ئامانجێكی وای دیاریكردووه كه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته سیاسیه‌كانی ئه‌و قۆناغه بگونجێ، به تێپه‌ڕاندنی هه‌ر قۆناغێكیش ئامانجێكی تری هێناوه‌ته پێشێ.
قۆناغی دوای راپه‌ڕین
رووداوه‌كانی دوای داگیركردنی وڵاتی كوێت هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی ناوخۆی عێراقی گۆڕین، دابڕانی عێراق له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو و راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له گرنگترین ئه‌و رووداوانه بوون كه باڵانسی دیكتاتۆری و غروور بوونی سه‌ددام حوسێنیان له لووتكه‌وه هێنایه خوارێ، ئه‌م قۆناغه كه به قۆناغی دوای راپه‌ڕین ناو ده‌برێ وای ده‌خواست كورد هه‌م فۆڕمی خه‌باتی بگۆڕێ و هه‌میش پێداچوونه‌وه‌یه‌كی رێشه‌یی به خواست و ئامانجه‌كانیدا بكات، سه‌رۆك بارزانی له گۆڕینی فۆڕمی خه‌باتدا ده‌ستپێشخه‌ری كرد و له گه‌رمه‌ی راپه‌ریندا له شاری كۆیه خه‌باتی بونیاتنانی دیموكراسی وه‌ك فۆرمی تازه‌ی تێكۆشان خسته به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان و داوای هه‌ڵبژاردنی كرد، ئه‌م فۆڕم گۆڕینه‌ی سه‌رۆك بارزانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێكهوتهوه.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌رچی كه‌سان و لایه‌نی وا هه‌بوون خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان وه‌ك كارتێك له ململانێ سیاسیه‌كاندا به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵام لای سه‌رۆك بارزانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌وه گه‌وره‌تر و پیرۆزتر بوون بخرێنه گره‌وی به‌ڵاده‌ستی حزبییه‌وه، هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌یه كه پارتی و سه‌رۆك بارزانی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كران كه ده‌ستبه‌رداری درووشمی به‌سه‌رچووی حوكمی زاتی نابێ، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌زمووندیده و قاڵبووه‌وه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتیمانی، به‌وه ناسراوه تا شوێنپێی قاییم نه‌كردبێ هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌و راستییه‌ش كاتێك ده‌رده‌كه‌وێ كه له ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و روانینیان بۆ بارودۆخی تازه‌ی عێراق گه‌شتێكی دیبلۆماسییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدا، دوای گه‌ڕنه‌وه‌یان سه‌رۆك بارزانی راستگۆیانه به خه‌ڵكی كوردستانی راگه‌یاند كه هاوكاری و پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورد و دۆزه ره‌واكه‌ی هاوكاری و پشتیوانی مرۆیین نه‌ك سیاسی، له‌كاتێكدا كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی سیاسییه و پێویستی به پشتیوانی سیاسیش هه‌یه، ئه‌وه‌ش وای له سه‌رۆك بارزانی كرد دوای درووشمی سۆزجووڵێن نه‌كه‌وێت و ئامانجێك به‌رز نه‌كاته‌وه كه زه‌مینه‌سازی بۆ نه‌كرابێ و هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تیش پشتیوانی لێنه‌كات، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه وه‌ك باسمان كرد پرسی كورد له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك پرسێكی مرۆیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، له رووی هه‌رێمیشه‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و توركیا و سوریا بۆ پێش‌گرتن له هه‌ر پێشكه‌وتنێكی ئه‌زموونی باشووری كوردستان وه‌رزانه كۆده‌بوونه‌وه، واتا ئه‌و سێ وڵاته هه‌موو كێشه و ناكۆكی ناوخۆیان به‌لاوه ده‌نا و كێشه‌ی نێوان كورد و به‌غدایان به كێشه‌ی خۆیان ده‌زانی، هه‌لومه‌رجه ناوخۆییه‌كه‌ش بۆ كورد له رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه زۆر ناله‌بار بوو، بۆیه ده‌بینین ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه‌دا به‌لای سه‌رۆك بارزانییه‌وه گرنگ بوو چۆن بتوانی هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه بشكێنێ كه پرسی كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌مارۆ داون، شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی له‌به‌رچاون و له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا زیاتر تیشكیان ده‌خه‌ینه‌سه‌ر.
قۆناغی دوای ئۆپه‌راسیۆنی ئازادی و كه‌وتنی رژێم
له‌م قۆناغه‌دا چه‌ندین رووداوی گرنگ به‌دوای یه‌كتریدا هاتن، هاتنی سوپای ئه‌مه‌ریكا و كه‌وتنی رژێمی به‌عس، له سێداره‌دانی سه‌ددام حوسێن و له‌ناوبردنی سه‌ركرده باڵاكانی حكومه‌تی عێراق، كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و زاڵبوونی هه‌ژموونی ئێران و به شیعه كردنی پرۆسه‌ی سیاسی، هاتنی داعش و شكست و هه‌ڵوه‌شانی سوپای عێراق له‌و رووداوانه بوون كه پرۆسه‌ی سیاسیان كرده چێشتی مجێو‌ر و كۆی هاوكێشه سیاسیه‌كانی گۆڕین و ده‌رگا قفڵدراوهكانی به‌ڕووی پرسی كورددا كردنه‌وه.
دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه پرسی كورد له پرسێكی مرۆییه‌وه گۆڕا به پرسێكی سیاسی، پێشمه‌رگه كه تا ئه‌وكات له لیستی رهشدابوو، بووه ئه‌و هێزه‌ی كه له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك هێزی فریادڕه‌س ناوی ببرێ و پشتی پێ ببه‌سترێ، سه‌ركرده و سیاسیه‌كانی كورد كه پێشتر جار به جار له‌م وڵات و ئه‌و وڵات له په‌ناگه و شوێنه شاراوه‌كان ده‌بینران، بینیمان سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتێكی خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی پێشوازی لێكرا، كورد له‌م قۆناغه‌دا توانیویه‌تی ده‌ست بۆ پرسێكی هه‌ستیاری وه‌ك سیاسه‌تی نه‌وتی و سه‌ربه‌خۆكردنی ئابووری به‌رێ، ساده‌ترین مافی نه‌ته‌وه‌یی كه باس كردنیان بۆ كورد بڤه بوون، ئێستا له‌سه‌ر ئاستی میدیای جیهانی و سه‌رۆكی وڵاتانی زلهێزه‌وه باس له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی كورد ده‌كرێ، ئه‌و گۆڕانكاریانه و زۆر گۆڕانكاری تریش به‌ری ره‌نجی ئه‌و خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه بوون كه وایانكرد خواسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی له حوكمی زاتی و سیسته‌می فیدراڵیه‌وه هه‌ڵكشێن و، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك دوا ئامانج و دوا رێگای چاره‌سه‌ر بۆ پرسی كورد به‌رێته سه‌ر شانۆی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار و ته‌نانه‌ت گومانیشه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له قۆناغی به‌ر له راپه‌ڕین و دوای راپه‌ڕین باسی مافی چاره‌نووس و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیان ده‌كرد، ئێستا پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و خواست و داواكاریان داكشاوه بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و به‌رگری له ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و، ناردنی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن ده‌زانن، ره‌نگه كه‌سانێك بپرسن: ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و داكشانی كه‌س و لایه‌نه‌كانی تر له كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟
گومان له‌وه‌دا نییه كه سه‌رۆك بارزانی له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌بینی بارزانی نه‌مره‌وه بۆ ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌ڕوانێ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نین، به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و پاراستنی هه‌ژموونی باڵاده‌ستی حزب پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌خه‌ن، كاتێك باس له‌وه ده‌كرێ كه سه‌رۆك بارزانی له پابه‌ندبوونی به رێبازی بارزانی نه‌مره‌وه له سه‌ختی قۆناغه‌كانی خه‌باته‌وه بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی روانیوه، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ش پێویسته باسه‌كه‌مان به خستنه‌ڕووی ئه‌م دوو به‌ڵگه مێژوویه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ین.
1ــ له‌سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول كه خواسته‌كانی كورد له دیموكراتی بۆ عێراق و حوكمی زاتی بۆ كوردستان چڕ كرابوونه‌وه، بارزانی نه‌مر له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا ده‌فه‌رموێ: به‌لامه‌وه گرنگه ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌م، به‌لامه‌وه گرنگ نییه هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه له مه‌هاباد یان دیاربه‌كر یان له هه‌ولێر ده‌بێ، ئه‌وه له كاتێكدا بوو كه بارزانی نه‌مر پێداگری له‌سه‌ر حوكمی زاتی بۆ باشووری كوردستان ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه ئامانجی حوكمی زاتی لای بارزانی نه‌مر بۆ قۆناغێكی دیاریكراو و پارچه‌یه‌كی كوردستان بووه، ئه‌گه‌رنا دوا ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بووه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا.
2ــ مامۆستا هه‌ژار موكریانی له گێڕانه‌وه‌یه‌كیدا ده‌ڵێ: رۆژێكیان له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر دانیشتبووین، پێمگوت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنووری كوردستان له هیچ لایه‌كه‌وه ناچێته‌وه سه‌ر ده‌ریا، ئه‌گه‌ر ببینه ده‌وڵه‌تیش گرفتی زۆرمان بۆ درووست ده‌بێ، پێی گوتم: هه‌ژار به‌لای خۆته‌وه شه‌ره‌فنامه‌ت وه‌رگێڕاوه! ئه‌ی نابینی له ئهسكهندهروونهوه كوردستان ده‌چێته‌وه سه‌ر ده‌ریا! ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تره كه بارزانی نه‌مر قۆناغبه‌ندی بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه و دوا ئامانجیشی ده‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كوردی بووه، چونكه ئه‌سكه‌نده‌روونه له باكووری كوردستانه و ئه‌گه‌ر دوا ئامانجی بارزانی نه‌مر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كوردی نه‌بووبێ، بێگومان باسی له‌وه نه‌ده‌كرد كه كوردستان له باكووره‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر ده‌ریا.
ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌بینرێ و ئه‌و پێداگریه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یكات، هه‌مان قۆناغبه‌ندییه كه بارزانی نه‌مر له خه‌بات و تێكۆشانیدا بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كردووه، ده‌بێ هه‌موو لایه‌كمان ئه‌و راستییه بزانین كه هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی و پێداگریهكانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی په‌رچه‌كرداری دوژمنان و داگیركارانی كوردستانی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و پهرچهكردارانهش ناوخۆیی ده‌بن و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له رێگای هێز و گرووپه ئایدۆلۆژی و به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌كانی كورده‌وه دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، چونكه ناتوانن وه‌ك سه‌رده‌مانی زوو به پێی رێككه‌وتنی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی نێوانیان بۆ سه‌ركووت كردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌شكركێشی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌خوازێ، چاویان له‌سه‌ر پیلانی موخابه‌راتی داگیركارانی كوردستان بێ و ئه‌و هه‌له ره‌خساوه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و پشتیوانی له هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن، به تایبه‌تیش ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی له ناوه‌ختیدا داوای مافی چاره‌نووس و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌كرد و ئێستا بایان داوه‌ته‌وه و داوای یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و لایه‌نانه به سیاسه‌تی خۆیاندا بچنه‌وه و، كه‌ڵك له هه‌ڵه‌كانی مێژوو وه‌ربگرن و چاوچنۆكی حزبی وایان لێنه‌كات ببنه رێگر له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و، ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به ئاراسته‌ی ئایدۆلۆژی و مه‌رامی ته‌سكی حزبیدا نه‌به‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
