
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له سه‌ره‌تای درووست بوونیه‌وه به‌دوای كوده‌تادا ده‌گه‌ڕێ، ئه‌مجاره كۆمه‌ڵیك قه‌یرانی درووست كراوی وه‌ك قه‌یرانی دارایی، خراپی و ئاڵۆز بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌دا، هاوپه‌یمانێتی روسیا له‌گه‌ڵ سێ سیسته‌می مهزههبخواز و دژه كورد و داگیركاری كوردستان كه ئێران و عێراق و سوریان، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ قه‌یرانی تر كه دوژمنان به مه‌به‌ستی لاواز كردنی هه‌ڵوێست و پێگه‌ی كورد له‌ناو رووداوه‌كان و تێكدانی پێكه‌وه ژیانی سیاسی و په‌رتكردنی كاری پێكه‌وه‌یی بۆیان درووست كردبووین، كردنه بنه‌ما و بیانووی سازدانی كوده‌تا و خۆزگه‌كانی سه‌ركه‌وتن و رشتنی كۆنهقینیان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی، دیاره سرووشتی كاری سیاسی وایه ئه‌و كاردانه‌وه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه له یاری شه‌تره‌نج ده‌چێ، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی شه‌تره‌نجیش ئه‌وه‌یه: له‌به‌ر هه‌ڵپه و زوو كش مه‌لیك كردنت، ئاگات له كش و ماتی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌مێنێ، واتا له گهمهكهدا به‌س فێڵ و ئۆینی خۆت ببینی و وا نه‌زانی گهمهزانێكی تر‌و به ئه‌زموون ترت به‌رامبه‌ره.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كوده‌تاكه‌یاندا ئه‌وه‌نده په‌له‌ی كش مه‌لیكیان كرد كش و ماتیان لێكرا، خوێندنه‌وه‌یان بۆ خۆیانی كوده‌تاچی و لایه‌نی كوده‌تا لێكراو ئه‌وه‌نده هه‌ڵه و ناواقعی بوو مه‌نجه‌ڵی كوده‌تا پیلانئامێزهكهیان به‌سه‌ر خۆیاندا قڵپ كرده‌وه، ده‌بوایه كوده‌تاچیه‌كان خوێندنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و مێژوویی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای لایه‌نی كوده‌تا به‌سه‌ر كراودا بكردبایه، ئاخر پارتی له رووی پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌وه گه‌وره‌ترین حزبی كوردستانه، له رووی سه‌ربازیشه‌وه خاوه‌نی هێزێكی سه‌ربازی ئه‌وتۆیه كه به گوته و لێدوانی سه‌رۆك و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی وڵاتانی زلهێز نه‌هێنی سیحری سه‌ركه‌وتنه خێرا و به‌رده‌وامه‌كانی داعشی به‌تاڵ كرده‌وه، له رووی مێژووییشه‌وه خاوه‌نی مێژوویه‌كی (70) ساڵه‌یه و ده‌یان سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی به ده‌ست هێناون و چه‌ندین پیلانی دوژمنكارانه‌ی سه‌ر كوردی پووچه‌ڵ كردوونه‌وه و له چه‌ندین شكست و كه‌وتنیش به گوڕتر له جاران هه‌ستاوه‌ته‌وه، بۆ هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیش نزیكه‌ی نیوه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان وڵاتی ئێرانی له‌ژێر ده‌ستدایه، به‌سه‌ر كۆی سنووری عێراق و كوردستانی باشوور له‌گه‌ڵ توركیا باڵاده‌سته، كلیلی ده‌روازه‌ی تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی باشوور و رۆژئاوای كوردستانی له مست دایه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گۆڕینی رێڕه‌وی رووداوه‌كان ده‌بێ و هاوسه‌نگی هاوكیشه سیاسیه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش راده‌گرێ.
نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك رێكخه‌ری گشتی كوده‌تاكه‌ی سه‌ر پارتی هه‌موو ئه‌و راستیانه و زۆر راستی تریشی فه‌رامۆش كردبوون، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌یاڵی كوده‌تاكه‌ی و رشتنی كۆنهقینهكهی له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوو، جووڵاندنی سۆزی خه‌ڵك و هه‌رای بێ بنه‌مای ههڵسووڕێنراوان و میدیا گهوجینهرهكهی بوو، بۆیه هه‌ر زوو پارتی وه‌ك لایه‌نی كوده‌تا لێكراو كه‌وته دوای كارته شاراوه و ئاشكراكانی و وه‌ك بینیمان كارت له دوای كارتی له ده‌ستدا سووتندن.
دیاره نه‌وشیروان و بزووتنهوهكی له پێش (23)ی حوزه‌یرانه‌وه له رێگه‌ی میدیاكه‌یان و ژماره و داتای هه‌ڵه‌ی په‌رله‌ماتار و هه‌ندێ ههڵسووڕێنراو و ههڵسووڕێنراوی ده‌مامك به‌سه‌ر، به جووڵاندنی سۆزی فه‌رمانبه‌ران و دواكه‌وتنی مووچه‌كه‌یان به‌رده‌وام زه‌مینه‌یان بۆ كوده‌تاكه‌یان خۆش ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو له (23)ی حوزه‌یران له‌ژێر په‌رده‌ی یاسا و شه‌رعیه‌تدا ئه‌نجامیاندا، به‌ڵام له (19)ی ئاب هه‌ر به‌و یاسا و شه‌رعیه‌ته‌ی خۆیان كوده‌تاكه‌یان پێكرد پووچه‌ڵ كرایه‌وه، كه‌چی هه‌ر سوور بوون لهسهرسهرهڕۆیی و ئه‌جامدانی كوده‌تاكه، به‌ڵام كاتێ زانیان كارتی په‌رله‌مانیان له ده‌ست ده‌رهاتووه، ئاراسه‌ته‌ی رێڕه‌وی كوده‌تاكه‌یان گۆڕی بۆ كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی و گواستیانه‌وه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و راستییه وته‌كه‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ری گه‌وره هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه كه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵێ گوتی: ئه‌گه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێككنهكهوین ئه‌وا هه‌ڵوێست و رای خۆمان به خه‌ڵك ده‌ڵێین، ئه‌وه‌بوو له (9)ی مانگ و به هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و سووتاندنیان، ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵوێست و رای بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌ست پێكردنی قۆناغی دووه‌می كوده‌تاكه و گواستنه‌وه‌ی بوو له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه بۆ سه‌ر شه‌قام، ره‌نگه كه‌سانێك بپرسن: ئه‌و كوده‌تایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆچی و له پێناو چیدا؟
ئه‌و پرسیاره زیاتر له وه‌ڵامێكی هه‌یه، یه‌كێك له‌و وه‌ڵامانه ئه‌وه‌یه: له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌وڵیداوه ناوه ناوه به سازدانی كوده‌تا خۆی له كۆنه‌قین خاڵی بكاته‌وه، به پێی ده‌رفه‌ت رخسانیش گه‌رم كردنی شه‌ڕی براكوژی له كاره له پێشینه‌كانی ژیانی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا بووه، خاڵێكی تر كه نه‌وشیروان مسته‌فای هاندا بێ له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی سیاسی كوردستان و ته‌نه‌نانه‌ت بێ خوێندنه‌وه بۆ به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كوده‌تاكه‌ی، ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه له عه‌قڵ دوور‌و نامهعقولانه بوون كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به خه‌ڵكی كوردستان و ده‌نگده‌رانی خۆیان دابوون، خۆ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌كه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: په‌رۆشییه بۆ قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، خۆ له (17)ی شوباتی ساڵی (2011) قه‌یرانی دارایی نه‌بوو! كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش بوونی نه‌بوو، ئه‌ی بۆچی سواری پشتی هه‌وری به‌هاری عه‌ره‌بی بوون و بێ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دڵپێك باران له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی كه‌وتنه گۆڵه‌گۆڵ.
پێویسته به‌ر له خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له نه‌وشیروان مسته‌فا بپرسن: بۆچی و له پێناو چیدا رۆژێك دهمانكهی به فریشته و فریادڕه‌سی دیموكراسی و دهمانڕژێنیه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، رۆژێكیش دهمانكهی به دێوه‌زمه‌ی ده‌مامكداری هێزی شاراوه‌ی سه‌ربازی ناو خۆپشانده‌ران و په‌لاماری دیموكراسیمان پێده‌ده‌ی؟ خۆ به درێژایی مێژوو هێزی كوده‌تا و هێزی دیموكراسی له‌به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌ڕ و هه‌رای به‌رده‌وام دابوون، كه‌چی ئێمه‌ت له دووڕیانی دیموكراسی و كودهتاچێتیدا خستۆته ئاماده‌باشی و دوو ناسنامه‌ی سیاسیت له باخه‌ڵ ناوین و هه‌ر رۆژه‌و یهكێكیمان پێ به‌رز ده‌كه‌یه‌وه، به جۆرێكت گهوجاندووین نازانین له‌كام بهرهبابهین! كاتێ باسی دیموكراسی ده‌كه‌ی ئه‌سڵ و نهجابهتمان ده‌گه‌ڕێنیه‌وه سه‌ر به‌ره‌بابی دیموكراسی، كاتێكیش له ژێره‌وه هانمان ده‌ده‌ی دهمانبهیهوه سه‌ر به‌ره‌بابی ئه‌و كودهتاچیه دڵ ره‌قانه‌ی نه‌ك هه‌ر دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی سیاسی و كاری پێكه‌ویی، به‌ڵكو ده‌ته‌وێ ژێرخانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیمان پێ لێكههڵوهشێنی و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییشمان پێ سه‌رببڕی.
