
سه‌رۆك بارزانی له وتاری په‌یمانگای كادیراندا په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌موو نهێنیه سیاسیه‌كان لادا و وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و دڵسۆزانی وڵات ده‌یانویست، چووه ناو ورده‌كاری ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له داعش خراپتر به‌رۆكی كوردیان گرتووه و له ئێستادا بۆ كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له بۆسه‌دان، گرنگی وتاره‌كه و دڵخۆشی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌رخستنی مه‌ترسییه‌كاندا نییه، چونكه مه‌ترسییه‌كان به شێوه‌یه‌ك زه‌ق بوونه‌وه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان هه‌ستیان پێده‌كات، ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشی بوو ئه‌و به‌ڵێنه بوو كه عه‌رشی دز و گه‌نده‌ڵكارانی هه‌ژاند و ئومێدی به‌به‌ر خه‌ڵكی دڵسۆز و دژه گه‌نده‌ڵدا كرده‌وه. ئه‌وه‌ی له‌و به‌شه‌ی وتاره‌كه‌ی كه په‌یوه‌ندی به چاكسازی و شه‌ڕی دز و گه‌نده‌ڵكارانی ناو پارتییه‌وه هه‌بوو، زۆر ئاماژه‌ی روون و دڵخۆشكه‌ری تێدابوون، كه پێویسته پارتییه‌كان و دۆست و نه‌یاره‌كانیشی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، كه‌س گومانی له‌وه‌دا نییه كه پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ناو حزبه‌كه‌یدا به شێوه‌یه‌كه له پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌ر بڕیارێكی تر كه بیدات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌و كات بوونی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی پرۆسه‌ی چاكسازی فڕێ دهدهرێته ناو ماڵی ئه‌و حزب و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به‌ناوی چاكسازی موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌سه‌ر پارتیدا ده‌كه‌ن، هیچ كامێكیش له‌و حزب و لایه‌نانه خاوه‌نی سه‌رۆك (بارزانی)یه‌ك نین تا بتوانن له‌ناو حزبه‌كانیاندا وه‌ك بارزانی بڕیار بده‌ن و بڕیاره‌كانیشیان جێبه‌جێ بكرێن، خاڵێكی تر كه پێویسته لای پارتییه‌كان روون بێ و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و به‌رپرسیاریه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه كه پارتی و بارزانی نه‌مر و ئێستاش سه‌رۆك بارزانی له هیچ قۆناغێكدا لێی نه‌ترساون و شانیان داوه‌ته‌به‌ر، سه‌رۆك بارزانیش له وتاره‌كه‌یدا فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كه‌ین له‌ناو ده‌چین، ئه‌و په‌یامه‌ش روونه و ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ ئه‌و مێژووه‌ی كه خانه‌واده‌ی بارزانی نه‌مر له هه‌موو قۆناعهكاندا خۆیان و حزبه‌كه‌شیان به قوربانی كورد كردووه، بۆیه ده‌بێ دز و گه‌نده‌ڵه‌كان له‌وه بگه‌ن كه وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ كرد، مه‌ترسی له‌ناوچوون هاتۆته به‌ر ده‌رگا و ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كرێ لێمان وه‌ژوور ده‌كه‌وێ، هه‌مووشمان سه‌رۆك بارزانی باش ده‌ناسین و ده‌شزانین ئاماده نییه كورد به قوربانی چه‌ند دز و گه‌نده‌ڵێك بكات، جا ئه‌و دز و گه‌نده‌ڵانه كێ بن و له هه‌ر پله و پایه و پۆستێكدا بن. له‌وه‌ش گرنگتر كه پێویسته پارتییه‌كان به گه‌نده‌ڵ و دژه گه‌نده‌ڵه‌وه لێی تێبگه‌ن گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه بوو كه فه‌رمووی: پارتی ناشكێ ئه‌گه‌ر خۆی نه‌شكێنێ، هه‌موومان ئه‌و راستییه ده‌زانین كه پارتی له هیچ قۆناغێكدا به‌هێز و زه‌بروزه‌نگی دوژمنانی نه‌شكاوه، به‌ڵك و له بێ هێزی خۆی شكاوه و بێ هێزیهكهشی له‌وه‌دا بووه كه له رێبازی بارزانی نه‌مر لایداوه، ئه‌وه‌شی بڕیاردانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ ناو رێبازی بارزانی نه‌مر و ئه‌و رێبازه‌ش جێی دز و گه‌نده‌ڵكارانی تێدا نابێته‌وه، بۆیه پێویسته دز و گه‌نده‌ڵكاران به‌ر له‌وه‌ی له ده‌رگایان بدرێ، خۆیان بچن له ده‌رگای چاكسازی بده‌ن. نه‌یارانی پارتی هه‌رچه‌نده له پارتی خراپتر دووچاری ڤایرۆسی و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی بڕیاری بوێرانه‌ی چاكسازی ناوخۆیان بوونه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی سه‌رۆك بارزانی بخه‌نه ژێر گومان و موزایه‌ده‌ی زیاتری پێوه بكه‌ن ده‌ڵێن: مه‌سعود بارزانی له پرۆسه‌ی چاكسازیدا سه‌ركه‌وتوو نابێت، یان ده‌ڵێن: ئه‌و تۆڕه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌یخاته ناو ده‌ریای گه‌نده‌ڵی، بچووكه‌كان ده‌گرێ و حووتهكانی پێناگیرێن، له وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شه بێ بنه‌مایه‌دا پێیان ده‌ڵێم: ئێوه له بێ ئیراده‌یی و لاوازی پێگه‌ی خۆتانه‌وه بۆ پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڕوانن، ئه‌ی له‌بیرتان چوو كه فه‌رمووی: له ماڵی خۆمه‌وه ده‌ست به پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌م؟! ئه‌و به‌شه‌ش له وتاره‌كه‌یدا كه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی سیاسی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه هه‌بوو، جارێكی تریش دۆست و دوژمنی له‌وه دڵنیا كردنه‌وه كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه و، هیچ هێزێك ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافه‌ی بكات، ده‌بێ ئه‌وانه‌ی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌نه مه‌زه‌ی مانگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و، ئێستا به‌ناوی زه‌مینه‌سازی خۆیانی لێ ده‌دزنه‌وه، ئه‌و راستییه باش بزانن كه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی (یان با نه‌مێنین و ته‌واو ببین، یان سه‌ربه‌خۆ بین) گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ درووشمی (كوردستان یان نه‌مان) كه بارزانی نه‌مر بۆ یه‌كه‌م جار ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێسپاردن و هێز و بیری كوردایه‌تی پێهێنایهوه بوون، یان هه‌ر له‌و وتاره‌دا فه‌رمووی: یان خوین ناڕێژین، یان ده‌بێ ئه‌مجاره بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێ، ئه‌وه‌ش په‌یامێكی دوولایه‌نه‌یه بۆ داگیركارانی كوردستان و بۆ ئه‌وانه‌ش كه به بیانووی نه‌بوونی زه‌مینه‌سازی و سیاسه‌تی خۆ به كه‌م زانین، ئه‌جێندای داگیركارانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خۆیان له خواسته ره‌واكانی كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌دزنه‌وه، ماوه‌ته‌وه ئه‌و شیعهرهی مامۆستا بێكه‌سی شاعیر بیر هه‌موو لایه‌ك بخه‌مه‌وه و بڵێم: ئه‌ی كوردینه ئه‌ی مه‌ردینه با ده‌ست له‌ناو ده‌ست كه‌ین هه‌موو بۆ به‌رزێتی خاكی وه‌ته‌ن بژین هه‌موو كوردین هه‌موو.