ئه‌و رێزگرتن و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین وڵاتی زلهێزی دونیا له سه‌رۆك بارزانی كرا، لای دیبلۆماتكارانی به‌ئاگا و شاره‌زا و شرۆڤه‌كارانی سیاسی پێشهاتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه ئه‌و پێشوازیه له قۆناغێكی وا هه‌ستیار و گرنگدا پێشوازیكردن بوو له مێژووی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك خه‌بات و قوربانیدانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له پێناو ئازادی‌دا جه‌نگاوه، رێزگرتن بوو له هه‌ڵوێستێك كه به درێژایی مێژوو شه‌ڕی زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی كردووه، پێشوازیكردن بوو له‌و فه‌لسه‌فه دیموكراسییه‌ی كه له ژینگه‌یه‌كی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه قاعیده و داعش و حه‌شدی شه‌عبی به‌رهه‌م هێناوه، پێشوازیكردن بوو له سه‌رۆك و پێشه‌وای هێزێك كه ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند، پێشوازیكردن بوو له‌و هزر و بیره‌ی كه ده‌كرێ هه‌موو جیاوازیه دینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان له قه‌یرانی سیاسی و دۆزه‌خی تیرۆریزم رزگار بكات، پرس و راوێژ بوو بۆ شكست پێهێنانی ئه‌و ته‌وژمه تاكڕهویهی كه پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی جیاوازیه‌كانی خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار.
ئه‌و پێشوازیه‌ی له سه‌رۆك بارزانی كرا نه‌ك هه‌ر لای دوژمنانی كورد و داگیركارانی كوردستان جێگای نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ بوو، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌شی تووشی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ كرد كه پاراستنی ده‌سه‌ڵات و گه‌یشتن به ئامانج و خواسته‌كانیان له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی توندوتیژی و هێزی تیرۆریزم هه‌ڵده‌چنن.
گومان له‌وه‌دا نییه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌و پێشوازیه‌ی لێیكرا دوژمنان و داگیركارانی كوردستان له به‌ره‌ی دژه كوردایه‌تیدا كۆده‌كاته‌وه، به‌ره‌ی تیرۆریزم و شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بیش له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بێده‌نگ نابن و بێده‌نگیش نه‌بوون، لێره‌دا پێویسته به‌ره‌ی كوردایه‌تی و خوازیارانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی خۆیان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌كه ئاماده بكه‌ن، ئه‌وه‌ش پێویستی به كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌پرسین: ئایا ئه‌و كۆده‌نگی و یهكههڵوێستیه له روانینی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟
ئایا میدیای كوردی توانیویه‌تی گرنگی ئه‌و سه‌ردانه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی به رای گشتی كوردستانی بگه‌یه‌نێ؟
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا ده‌ڵێم: ئه‌و حزب و لایه‌نه كوردستانیانه‌ی تا ئێستاش له ده‌ره‌وه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان گه‌مه‌ی حزبی ده‌كه‌ن، خۆزگه‌ی ئه‌وه ده‌خوازم له ته‌نگاوی و دڵه‌ڕاوكێی دوژمنان و داگیركارانی كوردستانه‌وه سه‌ردان و دیداره‌كانی سه‌رۆك بارزانی‌یان ده‌نرخاند و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه پشتیوانی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌كرد، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌رزوتای حزبی دایگرتوون و شه‌رمنانه له خواست و داواكاریه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ڕوانن.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌میش ده‌ڵێم: به‌داخه‌وه میدیای هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی كوردی و ئه‌وه‌ی كه خۆشی به میدیای سه‌ربه‌خۆ ناوده‌بات، دوور له كاری پیشه‌یی و گه‌یاندنی راستییه‌كان به ئاوازێكی جیاواز و پێچه‌وانه‌ی میدیاكانی جیهان ده‌خوێنن، چه‌ندی بۆیان بكرێ هه‌وڵده‌ده‌ن له بایه‌خی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه‌مبكه‌نه‌وه و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان ده‌یانه‌وێ ته‌مومژی چه‌واشه‌كاری بخه‌نه سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی، راسته له‌به‌رامبه‌ر په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رۆك بارزانی و هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا لێره و له‌وێ و له‌ناو هه‌ندێ لایه‌نی كوردیدا پرته و بۆڵه‌بۆڵی دژ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بیسترێ، به‌ڵام با چاوه‌ڕوان بین و بزانین: له نێوان خواستی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و پرته و بۆڵه‌بۆڵی حزبی و خواست و ئامانجی مانه‌وه له عێراقێكی یه‌كپارچه و یه‌كگرتوودا چی رووده‌دات.
