كه‌رتبوونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ساڵی 2009و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌مدا و درووستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و ململانێ و باڵباڵێنه بوو كه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه شاری سلێمانی خستبووه ناو گێژاوی فڕانفڕانی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی، كه‌رتبوونی ئه‌و حزبه‌و تۆخ بوونه‌وه‌ی ململانێكان و هه‌وڵه‌كانی پاكتاو كردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری، پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیشی له سلێمانی خسته ژێر هه‌ره‌شه، یه‌كێتی كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌خواست ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا رۆژێكیش بێ به‌سه‌ر پارتیدا باڵاده‌ست بێ و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دامه‌زرێنرا، به‌ڵام ئه‌و كه‌رتبوونه رێگه‌ی له به‌دیهێنانی خۆزگه‌كه‌ی گرت و خه‌ونی باڵاده‌ست بوونی له‌باربرد، هه‌ر بۆیه‌ش كه‌وتنه دژایه‌تی كردنی ئه‌و هاوڕێیه‌ی كه نزیكه‌ی په‌نجا ساڵ له داڕشتنی پیلانی گه‌یشتن به خۆزگه‌ی باڵاده‌ست بوون به‌سه‌ر پارتیدا هاوسه‌نگه‌ر و هاوپیشه‌یان بوو، باڵی ده‌ست ڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رتبوونه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دانه‌نێ و كورد گوته‌نی: ریسه‌كه‌یان لێنه‌كاته‌وه خوری، مێژووی دوور و درێژی هاوڕابوون و كاری پێكهوهییان له‌بیركرد و كه‌وتنه نان بڕینی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان ساڵ بوو پارووی به ده‌میانه‌وه ده‌كرد، له به‌رامبه‌ردا نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌دوای ده‌رفه‌تدا ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی له به‌رگی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بێنێته ژێر ركێف و هه‌یمه‌نه‌ی بیروبۆچوونی سیاسی خۆی.
یه‌كێتی چه‌ندی بۆی كرا نانی كۆنه یه‌كێتی و تازه گۆڕانخوازه‌كانی بڕی، ئه‌گه‌ر بۆی كرابا ئه‌و پاروانهشی پێ دهتفینهوه كه له سه‌رده‌می یه‌كێتی بوون و بۆ مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردن و باڵاده‌ست بوون به‌سه‌ر پارتیدا به ده‌میه‌وه كردبوون، نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ك تاكه بڕیارده‌ری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌دوای ده‌رفه‌تدا ده‌گه‌ڕا، له گه‌ڵ گۆڵهگۆڵی به‌هاری بێ بارانی عه‌ره‌بی كه‌وته كۆپی كردنی گۆڵهگۆڵهكه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له تونس و میسر ده‌كرا و ده‌گوترا، بۆ به‌یانی له به‌ر ده‌ركی سه‌را ده‌یانكرد و ده‌یانگوته‌وه، به شێوه‌یه‌ك سه‌رگه‌رم ببوون به چاكسازی رازی نه‌ده‌بوون و به زمانی (ارحل) ده‌دوان، بۆ ئه‌و مهبهسهش نوێژی لاكۆڵان و هه‌ینی تووڕه‌یی، فتوای (جیهاد) و نوێژی هه‌ینی تۆڵه، به‌رده‌فڕكێ و نوێژی هه‌ینی غه‌زه‌بیان له میسر و تونسه‌وه وه‌ك دیاری بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتیمانی هاورده ده‌كرد.
نه‌وشیروان مسته‌فا پێیوابوو به كۆپی كردنی ئه‌و گۆڵهگۆڵهی به‌هاری عه‌ره‌بی دوو كێشكه به به‌ردێك ده‌كوژێ، له‌لایه‌ك (ارحل) به یه‌كێتی ده‌كا و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی به هه‌ردوولایان به‌رامبه‌ر به پارتی پێیان نه‌كرا ئه‌و به ته‌نها ده‌یكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سلێمانی كرایه چه‌قی ململانێكان و گۆڕه‌پانی پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی.
یه‌كێتی به‌ر له كه‌رتبوون به هه‌ردوو باڵه‌كه‌یه‌وه وایان ده‌رده‌خست فریشته‌ن و له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه بۆ به‌خته‌وه‌ری و پێشكه‌وتنی سلێمانی هاتوون، كه‌چی دوای چه‌ندین ساڵ كاری پێكه‌وه‌یی كه‌وتنه به دێوهزمهكردنی یه‌كتری و وه‌ك خۆیان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد: ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن له پێناو پێشكه‌وتنی سلێمانی و بۆ خۆشبه‌ختی سلێمانییهكانیشه بڕیاری پاكتاوكردنی یه‌كتریان داوه.
ئه‌و به‌شه‌ی له یه‌كێتی هاته‌ده‌ر و خۆی ناونا گۆڕان، حاشای له مێژووی ده‌یان ساڵه‌ی خۆی كرد و ده‌یگوت: هاتووین سلێمانی له‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ده‌ردێنین، یه‌كێتی نیشتیمانیش ده‌یگوت: رێگه ناده‌ین و هه‌یبه‌تی سلێمانی ده‌پارێزین، به‌ڵام كاتێ ده‌ستكه‌وتی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی هاتنه پێشێ، هه‌ردوو لایان سلێمانیان له‌بیر كرد و خۆیان گوته‌نی نه سلێمانی له‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ده‌رهێنرا و نه ههیبهتیشی پارێزرا، ئێستا كه یه‌كێتی نیشتیمانی له‌سه‌ر لێواری كهرتبوونێكی تره‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به قه‌یرانی فره ئاوازیدا تێده‌په‌ڕێ و كه‌رتبوون به‌رۆكی ئه‌ویشی گرتووه، پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا سلێمانی به‌رگه‌ی كهرتبوونێكی تری یه‌كێتی و ئه‌و فره ئاوازیهی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێ؟
ئایا سلێمانی و سلێمانییه‌كان ئاماده‌ن تا سه‌ر باجی ململانێی حزبی و كه‌لتووری كه‌رتبوون بده‌ن؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بۆ داهاتوویه‌كی نزیك به‌جێدێڵین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته سلێمانی و سلێمانییه‌كان بیزانن: ئه‌و راستییه‌یه كه زنجیره كه‌رتبوون و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش په‌تای كه‌رتبوونی گرتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات به ته‌نها شارێك یان ناوچه‌یه‌ك باجه‌كه‌ی نادات، چونكه ئه‌وه‌ی له‌ناو ململانێكان و هه‌ڵپه‌ی وه‌لانان و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری ده‌بینرێ، رێگای خۆشكردووه دوژمنان وه‌ك ده‌یانه‌وێ دزه بكه‌نه ناو ململانێكان و به مه‌رج هاوكاری ئه‌م لایه‌ن و دژایه‌تی ئه‌و لایه‌ن بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان ده‌خاته ژێر هه‌ژموونی ده‌زگا موخابهراتییهكانی داگیركارانی كوردستان.
ئێستا ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی جارێكی‌تر به‌رۆكی خه‌ڵكی سلێمانی گرتۆته‌وه، نه‌ك هه‌ر خواست و چاوه‌ڕوانی سلێمانییهكانی خستۆته‌وه ژێر هه‌ره‌شه و مه‌ترسی ململانێی حزبی و كه‌لتووری كه‌رتبوون، به‌ڵكو پرسی كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌مان هه‌ره‌شه و مه‌ترسییه‌وه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵك به‌ده‌نگ بێ و رێگه نه‌دات چیتر ده‌ستكه‌وت و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكرێنه خۆراكی به‌رده‌وامی ململانێی حزبی و كه‌لتووری جۆره كهرتبوونێك، كه هه‌موو شتێك به قوربانی سه‌ركه‌وتن و باڵاده‌ستی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته و گرووپێكی دیاریكراو ده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
