پارتی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ پێناچێ له‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره گه‌یشتبێ كه هه‌ر چوار لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی، به لایانه‌وه گرنگ نییه چی ده‌ڵێن و چی ده‌كه‌ن، بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانیان تا كوێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد یه‌كده‌گرێته‌وه و، تا كوێش خزمه‌ت به سیاسه‌تی فراوانخوازی و هه‌ڵپه‌ی داگیركاری دوژمنانی كوردستان و نه‌یارانی كورد ده‌كات، ئه‌وه‌ی زیاتر به‌لایانه‌وه گرنگه چۆن دژایه‌تی بۆچوونه‌كانی پارتی بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یڵێ و ده‌یكات، ئه‌وان نه‌یڵێن و نه‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت دژایه‌تی كردنیان بۆ هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانی پارتی گه‌یشتۆته ئاستێك ئه‌گه‌ر پارتی له‌به‌ر خۆیه‌وه لێوان ببزێوێ ئه‌و چوار لایه‌نه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌تا پارتی تاكلایه‌نه هه‌نگا و ده‌نێ و بێ سازانی حزبی و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان له‌به‌ر خۆیه‌وه لێوان ده‌بزێوی، بۆیه پێویست بوو پارتی باشتر له دژه سیاسه‌تی ئه‌و چوار لایه‌نه گه‌یشتبا و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بوو پرۆژه‌ی ده‌ستووری ده‌نگ له‌سه‌ردراو بخرێته راپرسی و سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش له ئاست رووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستا دابێ، ده‌بوایه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه نه‌كا و رێگه نه‌دات ئه‌و چوار لایه‌نه ئه‌و دوو پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه له گۆڕخانه‌ی حزبیدا گۆڕه‌وشار بده‌ن، هه‌ر چه‌نده پارتی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورددا كرد، به‌ڵام پێویست بوو ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌كا و به‌رله‌وه‌ی ئه‌و چوار لایه‌نه ئه‌و دوو پرسه بده‌نه به‌ر نه‌شته‌ری حزبی، ده‌ستپێشخه‌ری كردبا و قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌موار كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوور هه‌بایه و پێداگریشی له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژادنی سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌ماندا كردبا، ئه‌وكات وه‌ك پارتی ده‌یخواست ئه‌و چوار لایه‌نه پێچه‌وانه‌ی رای ئێستایان ده‌هاتنه سه‌ر خه‌ت و ده‌یانگوت: پرۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌نگی یاسایی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه و پێویسته هه‌رچی زووه بخرێته راپرسییه‌وه، بۆ سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌یانگوت: ده‌بێ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكدا ههڵبژێردری و رێگه ناده‌ین ئه‌و مافه ره‌وایه له ده‌نگده‌ر زه‌وت بكرێ، ئه‌و كات بێ كێشه و گرفت وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یویست و ده‌یخواست پرۆژه‌ی ده‌ستوور بێ ئه‌وه‌ی بخرێته‌وه ناو فه‌وزای حزبی ده‌خرایه راپرسی و خه‌ڵك سه‌رپشك ده‌كرا له ره‌تكردنه‌وه‌ی یان قبووڵكردنی، سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌ناو خه‌ڵك و به‌ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێردرا، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یانه‌وێ ئه‌و مافه له خه‌ڵك زه‌وت بكه‌ن و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان و به بڕیاری حزبی سه‌رۆك بۆ خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێ.
