
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ریسه چه‌واشه‌كاریه‌ی به ریكخه‌ری گشتی و جڤات و مه‌كۆ و ههڵسووڕاوانیهوه له سه‌ره‌تای درووست بوونیانه‌وه رستیان، كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن)ی زمانحاڵیان له به‌رنامه‌یه‌كی چه‌ند خولهكیدا لێی كردنه‌وه به خوری، فه‌رموون به چاوی خۆتان ببینن له به‌رنامه‌ی شیكاری به ناونیشانی (17ی شوبات له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا) كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن چی ده‌ڵێ: ــ له 17ی شوباتی 2011 مووچه 30 رۆژ جارێك ده‌درا، ئێستا به 150 رۆژ جارێك ده‌درێ، واتا دوا كه‌وتنی مووچه به رێژه‌ی 500% زیادی كردووه. ــ سه‌رۆكی هه‌ریم ئه وكات شه‌رعیه‌تی یاسایی هه‌بوو، ئێستا شه‌رعیه‌تی یاسایی نه‌ماوه. ــ له ساڵی 2011 خه‌ڵك له هه‌نده‌رانه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه، ئێستا خه‌ڵك به لێشاو كۆچ ده‌كات. ــ په‌رله‌مان له ساڵی 2011 كارابوو، ئێستا په‌كخراوه. ــ حكومه‌ت له كاردا بوو، ئێستا ئیفلیج كراوه. ــ له ساڵی 2011 رۆژانه 22 كاتژمێر كاره‌با هه‌بوو، ئێستا رۆژانه 10 تا 12 كاتژمێر كاره‌با هه‌یه. ــ بێكاری له ساڵی 2011 له كوردستان 7% بوو، ئێستا 30% زیادی كردووه. ــ ساڵی 2011 رێژه‌ی هه‌ژاری 3، 5% بوو، ئێستا 20% زیادی كردووه. ئه‌ی كه ئه‌و راستیانه ده‌زانن پاكێجه (7) خاڵیه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا پێش ئاژاوهگێڕیهكهی 17ی شوبات چ مه‌به‌ستێكی له پشت بوو؟ ئه‌ی بۆچی له 17ی شوباتی ساڵی 2011 ده‌تانگوت: كوردستان تونس و میسره و ده‌بێ بڕووخێ؟ ئه‌ی بۆچی ناوی به‌رده‌ركی سهراتان گۆڕی به سه‌رای ئازادی؟ ئه‌ی بۆچی له 17ی شوباتی ساڵی 2011 ده‌تانگوت: دیموكراتی و ئازادی بیروڕا له قالبی دیكتاتۆری دراون؟ خۆتان گوته‌نی ئه‌وكات سه‌رۆكی هه‌رێم شه‌رعیه‌تی یاسایی هه‌بوو، ئه‌ی بۆچی ده‌تانگوت (ارحل)؟ په‌رله‌مان له ساڵی 2011 كارا بوو، ئه‌ی ته‌پڵ كوتان و ده‌به وه‌شاندن و له‌فه‌ی فیتفیته بردنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان بۆچی و له پێناو چیدا؟ ئه‌وكات ده‌تانگوت: ده‌سه‌ڵات دوژمنی وه‌همی درووست ده‌كات، ئه‌ی بۆچی ئێستا مانگی جارێك ناوی داعشتان به‌سه‌ر زاریدا نایات؟ ده‌ڵێن: كه‌رێ بدوێنه شه‌رعی خۆی ده‌كات، ئێوه‌ی گۆڕانخوازیش واتان لێقه‌وماوه، ئه‌وه‌تا خۆتان حه‌یای خۆتان ده‌به‌ن.