
به درێژایی مێژوو پرسی كورد و خواستی سه‌ربه‌خۆیی و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌سه‌ر مێزی كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنی چوارقۆڵی ده‌ستی ده‌ستیان پێكراوه، له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌رفه‌تێك هه‌ڵكه‌وتبێ و ده‌رگای ئومێدی به رووی كورددا كرابێته‌وه، ئه‌وا دوژمنان و داگیركارانی كوردستان به كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنی دووقۆڵی و سێقۆڵی و چوارقۆڵی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان له‌بار بردووه و ده‌رگاكه‌یان به‌سه‌ر خۆزگهكانیدا گاڵه داوه‌ته‌وه، له دیارترینی ئه‌و كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنانه‌ش: كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنه دووقۆڵی و سێقۆڵی و چوارقۆڵیهكانی چاڵدیران و سه‌عدئاباد و به‌غدا و جه‌زائیر و چه‌ندان كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنی نهێنی و داخراویتر، یان له دوای راپه‌ڕین كه چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رژێمه داگیركاره‌كانی عێراق و ئێران و توركیا و سوریا دژ به ئه‌زمونی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین سازده‌كران، ئێستا كه كرانه‌وه‌ی دونیا به رووی كورد و سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می دیموكراسی له دونیادا رێگه‌ی له داگیركارانی كوردستان گرتووه كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنی دووقۆڵی و سێقۆڵی و چوارقۆڵی دژ به خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ببه‌ستن، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنه دووقۆڵی و سێقۆڵی و چوارقۆڵیهكان به‌رۆكی كوردیان به‌ردابێ، چونكه به‌ناو هه‌مان سیسته‌می دیموكراسیدا داگیركارانی كوردستان دزه‌یان كردۆته ناو ماڵی كورد و له رێگای ده‌سته و گرووپی ناوخۆوه درێژه به كۆبوونه‌وه دووقۆڵی و سێقۆڵی و چوارقۆڵیهكان ده‌ده‌ن، وه‌ك كۆبوونه‌وه دووقۆڵیه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی و له سێقۆڵیهكهش كۆمه‌ڵی ئیسلامی دێته پاڵیان، بۆ چوار قۆڵیهكهش نیوه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له پاش ده‌رگا وه‌ستاوه.
سه‌رده‌مانێك شۆڕش و جووڵانه‌وه ماركسیه‌كان به‌ختی زۆرێك له گه‌له سته‌مدیده‌كانی كرده‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌زانی و كه‌وتنه دوای هه‌ڵڵای خه‌یاڵ ماركسی بوون گرێكوێره‌ی به‌ختی كوردی ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاڵۆز كرد، ئه‌وه‌بوو له ناوه‌ڕاستی شهسهكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌شێك له هێزی كوردایه‌تی هه‌ڵدایه ناو باوه‌شی رژێمی داگیركا‌ر و كورد كوژی به‌غدا، .
رمانی بلۆكی سۆشیالیستی و سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی ئه‌گه‌ر هیچی بۆ كورد نه‌كردبێ، په‌رژینی پاراستنی بۆ كوردانی باشوو درووست كرد، له‌گه‌ڵ زیاتر زه‌ق بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كان و توند بوونی به‌ریه‌ككه‌وتنی مه‌زهه‌بی نێوان شیعه و سوننه و ده‌ركه‌وتنی داعش، پرسی كورد له پرسێكی مرۆییه‌وه بوو به پرسێكی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ش بۆ كورد ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو، له‌و گه‌وره بوونه‌شدا ئه‌گه‌ر رۆڵ و دیبلۆماسیه‌تی سه‌ركه‌وتوانه‌ی سه‌رۆك بارزانی نادیده بگیرێ بێویژدانی له‌گه‌ڵ ئیراده و خواستی سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌كرێ، به‌ڵام رقی حزبی و هه‌ڵپه‌ی تۆڵه كردنه‌وه خه‌ریكه ئاراسته‌ی دیموكراسیش ده‌گۆڕێ و وه‌ك چه‌كێكی كوشنده بۆ كوشتنی كورد ده‌ته‌قێنرێ، ئێستا كه مه‌یلی دیموكراسیانه‌ی كورد و تاوسه‌ندنی توندڕه‌وی ئایدۆلۆژی و هزری تیرۆریستی له ناوچه‌كه‌دا پێچه‌وانه‌ی رابردوو، پشت و په‌نایه‌كی بۆ كورد درووست كردووه و زۆڵم و سته‌می داگیركارانی كوردستانی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووین و چاوه‌ڕوانی شتی گه‌وره‌تریش ده‌كرێ، كۆبوونه‌وه دووقۆڵی و سێقۆڵی و چوارقۆڵیهكانی حزبی كوردی خۆیان خزاندۆته باوه‌شی دیموكراسی و ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین، ئه‌وه‌ی دیموكراسی له ده‌سته راسته‌وه پێی به‌خشیوین له ده‌سته چه‌په‌وه لێمان وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌تا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له دیموكراسی، تیرۆریست و ئیسلامی سیاسی، له‌گه‌ڵ كۆنه مه‌یلداری ماركسی، به كۆبوونه‌وه دووقۆڵی و سێقۆڵی و چوارقۆڵیهكانیان به‌ربینگیان به ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرتووه و له داگیركارانی كوردستان خراپتر گێچه‌ڵی بۆ ساز ده‌كه‌ن و ئاسته‌نگی بۆ درووست ده‌كه‌ن.