
ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له بڕیاری سیاسی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتندا پێده‌ناسرێته‌وه ئه‌زموونداری و واقعبینی سیاسییه، ئه‌وه‌ش وایكردووه له پرسه گرنگ و چارهنووسساوهكاندا تا شوێنپێ قایم نه‌كات هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرێ، بۆیه ده‌بێ متمانه‌ی ته‌واومان به هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌بێ و له بڕیاره سیاسیه‌كانیشدا بێ دوو دڵی پشتیوانی بكه‌ین و شوێنپێی هه‌ڵبگرین، راسپاردن و ئاماده‌كاری بۆ پرسێكی گرنگی وه‌ك راپرسی له كاتێكدایه ده‌وڵه‌تانی فره نه‌ته‌وه و فره ئایین و فره مه‌زهه‌ب له ناوچه‌كه‌دا شكستیان هێناوه، كورد له شه‌ڕی داعش و كوردستان له ئاسایشی وزه و بنیاتنانی پرۆسه‌ی دیموكراسیدا پێگه‌ی شایسته‌ی خۆیان وه‌رگرتووه و سه‌رنجی وڵاتانی زلهێز و خاوه‌ن بڕیاریان به‌لای خۆیاندا راكێشاوه، ناوچه‌كه بۆته ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی ململانێی ده‌رخستنی باڵاده‌ستی مه‌زهه‌بی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی وڵاتانی هه‌رێمی و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ئه‌وانه و زۆر هۆكاری تریش تا دێ نیشانه‌كانی گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌رده‌خه‌ن، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كانی گۆڕانكاریه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه، ئه‌وه‌ش له كورد ده‌خوازێ به كارنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بچێته ناو ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك، له ئه‌گه‌رێكی وا گرنگیشدا وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ كرد كارنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی راپرسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ رای گه‌ل دوا بژارده، لێره‌دا پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا پرسی راپرسیش وه‌ك زۆر پرسی تر به حزبی ده‌كرێ؟ به واتایه‌كی تر ئایا دوژمنان و داگیركارانی كوردستان ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب ده‌ست بخه‌نه ناو راپرسییه‌كه و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌باره له ده‌ست كورد ده‌بێنن؟ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ له‌گه‌ڵ گه‌رم بوونی زیاتری رووداوه‌كان و نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریه‌كان، به‌ره‌ی دژه سه‌به‌خۆیی كوردستان كه‌وتوونه‌ته خۆ و پیلانه‌كانیان له‌سه‌ر تێكدانی ناوماڵی كورد و شكاندنی ره‌مز و پیرۆزیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان چڕتر كردۆته‌وه، له رۆژێكی پیرۆزی وه‌ك رۆژی ئاڵا و له ژێر سێبه‌ری ئاڵای عرووبه‌دا، گرتن و لێدانی ئاڵادۆستان و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و ته‌نگاو بوون به شه‌كانه‌وه‌ی، له ده‌رفه‌تێكی له‌باری وه‌ك ئێستادا پێداگرتن له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتانی داگیركاری كوردستان و حه‌سره‌ت خواستن بۆ چوونه‌وه ناو باوه‌شی به‌غدای پایته‌ختی ئه‌نفال و كیمیا، ئاماژه‌ی روونن بۆ جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنێكی نهێنی چه‌ند حزب و لایه‌نێكی كوردی و چه‌ند وڵاتێكی داگیركاری كوردستان، ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ به حزبی كردنی پرۆسه‌ی راپرسی و له‌بار بردنی ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و برودان به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی سه‌ر كورد و پیرۆز كردنی سیاسه‌تی داگیركاری. دیاره راپرسییه‌كه له نێوان دوو ئه‌گه‌ردا به‌ڕێوه ده‌چێ، ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م ده‌نگدانه به نه‌خێر بۆ سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌گه‌ری دووه‌میش ده‌نگدانه به به‌ڵێ بۆ ژێرده‌سته‌یی و نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و گه‌ڕانه‌وه بۆ حوكمی ئه‌نفال و رازی بوون به سیاسه‌تی داگیركاری و جاڕدانهوهی جاشایه‌تی و خۆفرۆشی، ئه‌وه‌ش ده‌رگای موزایه‌ده به‌سه‌ر حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا داده‌خا و هه‌ر حزب و لایه‌نێك بانگه‌شه بۆ نه‌خێر بكا و دژ به به‌ڵێ بوه‌ستێ، بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و په‌رده‌ی خیانه‌تكاری له‌سه‌ر رووی خۆی لاده‌دا و جاشایه‌تی خۆی ده‌رده‌خات، ده‌نگده‌ریش ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نابێ له دیگای حزبی و هاتووهاواری سیاسییه‌وه له‌و راپرسییه بڕوانێ، به هیچ شێوه‌ك و له‌ژێر هیچ گوشارێكدا نابێ گوێ له‌و حزب و لایه‌نانه بگرێ كه ده‌كه‌ونه ناو به‌ره‌ی نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چونكه له‌و راپرسیه‌دا ده‌نگده‌ر بڕیار ده‌دات و به‌و ده‌نگه‌ش ده‌توانێ ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی درووست بكات و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داگیركاری له‌سه‌ر بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بڕه‌وێنێته‌وه.