
به درێژایی مێژووی ناكۆكی و شه‌ڕ و ئاشتی و دانوستانه‌كانی نێوان كورد و دوژمنانی، پیلانگێڕیه موخابه‌راتیه‌كان به‌هێزترین و كاراترین چه‌كی دوژمنان بووه كه له قۆناغه زۆر هه‌ستیاره‌كاندا دژ به جووڵانه‌وه‌ی كورد و شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی په‌نایان بۆ بردووه، مێژووش پڕیه‌تی له به‌ڵگه‌ی ئه‌و پیلانگێڕیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ دوای چوونه پێشی پرسی كورد و كرانه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به رووی جووڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا و به تایبه‌تیش له ئێستادا شێوازی پیڵانگێڕیهكانیان گۆڕیوه، به‌ر له كرانه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌ی له هه‌ر به‌شێكی كوردستان شۆڕشه‌كانی كورد به هێز بووبن و به زه‌بر و زه‌نگ پێیان سه‌ركوت نه‌كرابێ، به پیلانی موخابه‌راتی و رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی دووقۆڵی و سێ قۆڵی هه‌وڵی سهركهتكردنیان داوه، له دوای پیلانگێڕیه‌كه‌ی سه‌ر كۆماری كوردستان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی شۆڕشگێڕانه‌ی بارزانی نه‌مر، رێككه‌وتنه سه‌ربازیه سێ قۆڵیه‌كه‌ی ئێران ــ عێراق ــ توركیا دژ به رێڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ی چۆمی (ئاراس) به‌ڵگه‌یه‌كی نزیكی رێككه‌وتنه سه‌ربازیه‌كانی نێوانیانه، زۆر جارانیش كه به پیلان و رێكه‌وتنی سه‌ربازی نێوان خۆیان ده‌ره‌قه‌تی كورد نه‌هاتبن، په‌نایان بۆ وڵاتانی زلهێزی وه‌ك سۆڤیه‌تی جاران و ئه‌مه‌ریكا بردووه، پیلانگێڕیه‌كه‌ی دژ به كۆماری كوردستان له ساڵی 1946و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول له ساڵی 1975 دوو به‌ڵگه‌ی به‌رچاوی ئه‌و پیلانگێڕیانهن كه تیایدا دوژمنانی كورد بۆ خواستی زلهێزه‌كان هاتوونه سه‌ر چۆك، ئێستا كه ناكۆكیه‌كانی نێوان خۆیان قوڵ بوونه‌ته‌وه و ناپڕژێنه سه‌ر رێككه‌وتنی دووقۆڵی و سێ قۆڵی، سیسته‌می نوێی جیهانیش رێگره له هه‌ماهه‌نگی نێوانیان به مه‌به‌ستی له‌شكر كێشی و گه‌له‌كۆمه‌ی سه‌ربازی وه‌ك له رابردوودا دژ به شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كورد له هه‌ر به‌شێكی كوردستان مه‌به‌ستیان بووبێ كردوویانه. دوای گۆڕنكاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به روونی هه‌ست به‌وه ده‌كرێ كه داگیركارانی كوردستان شێوازی پیلانه‌كانیان و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی شۆڕش و راپهڕینهكانیان گۆڕیوه، له‌و گۆڕینهشدا زیاتر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هه‌ڵكشانی خواست و ئامانجه‌كان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به ئامانج ده‌گیڕێن، باشووری كوردستان و پێداگری سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر به‌دیهێنانی دوا خه‌ونی كوردایه‌تی و درووست كردنی ده‌سته و گرووپی كوردی بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌و ره‌وته نه‌ته‌وه‌ییه له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و پیلانگۆڕیهن. دوژمنان له ئێستادا كه رێی له‌شكر كیشی و رێككه‌وتنی سه‌ربازیان لێگیراوه، بۆ درووست كردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كورد له‌سه‌ر سیاسه‌تی داگیركاریان، به دوای كه‌سانی قین له دڵی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فادا ده‌گه‌ڕێن تا ده‌وری له‌شكر كێشی و پیلانه مۆدێل بهسهرچووهكانیان بۆ بگێڕێ، ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی به رووداوه‌كانه‌وه دیاره نه‌وشیروان مسته‌فا له باشووری كوردستان و باڵه ئێرانیه‌كه‌ی (قه‌ندیل)یش له باكوور و به‌شه‌كانی تری كوردستان، هه‌مان رۆڵ بۆ دوژمنان ده‌گێڕن كه پێشتر بۆ رێگری كردنی كورد له گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له رێگای رێككه‌وتنی نێوانیان و پیلانه موخابهراتیهكانیان ده‌یانگێڕا، كاریگه‌ری و ئامانجی زنجیره كوده‌تاكه‌ی ئه‌مجاره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان و ده‌ستوه‌ردانی باڵه ئێرانیه‌كه‌ی قه‌ندیل هیچی له له‌شكر كێشی و پیلانه كۆنه‌كانی دوژمنان كه‌متر نه‌بوو، بۆیه پێویسته دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی كورد ئاگاداری ئه‌و پیلانگۆڕیهی دوژمنان بن و، چاوی نه‌ته‌وه‌یی بخه‌نه سه‌ر ئه‌و ده‌سته و گرووپه گوماناویانه‌ی كه ئه‌جێندای دوژمنان و داگیركارانی كوردستان جێبه‌جیێ ده‌كه‌ن.