
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 28ی نیسان نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای گه‌شتێكی حه‌وت مانگی و حه‌وت رۆژی و متبوونێكی سیاسی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، به هه‌گبه‌ی به‌تاڵه‌وه له رێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت مانگ و حه‌وت رۆژه‌دا كه كورد له ئێستادا نه‌ك هه‌ر پێویستی به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌ڵكو پێده‌چێ قسه‌یه‌كی خێر زۆرێك له رووداوه‌كان له به‌رژه‌وه‌دی كورد بگۆڕێ، كه‌چی ئه‌و رێكخه‌ره گۆڕانویسته نه كه‌سێكی دی و نه كه‌سێكیش پێشوازی لیكرد، له‌وه‌ش سه‌یرتر مانی له لێدوان و قسه كردنیش گرتبوو. له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا (جۆ بایدن) جێگری سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵاتی زلهێزی دنیا به یاوه‌ری شاندێكی باڵای سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی، له رێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌گاته كوردستان، له‌و سه‌ردانه‌دا جۆ بایدن و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و باس له بارودۆخی عێراق و سوریا و خواستی كورد و پاراستنی كوردستان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین رێكخراوی تیرۆریستی جیهانی و زۆر پرسی گرنگی تریش ده‌كرێ، تا ئێره ئاساییه و مافی لێدوان و شرۆڤه كردنمان له‌سه‌ری نییه، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به گه‌وره‌یی و كه‌سایه‌تی و پێگه و رۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌و دوو سیاسی و سه‌ركرده‌ی كورده‌وه هه‌یه به‌سه‌ر رووداوه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ی بۆ من جێگای سه‌رسووڕمان بوو كاك نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه هاتبێ و بۆ یه‌كه‌مجار پێی نابێته سه‌ر خاكی كوردستان و ئاگاداری رووداو و پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به كوردستان و ناوچه‌كه نه‌بێ، بۆ لێدوان و شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی مانگرتنه حه‌وت مانگی و حه‌وت رۆژیهكهی و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك به گشتی و هه‌وادارانی خۆی به تایبه‌تی داوای كاتی زیاتری ده‌كرد، كه‌چی له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و راستیانه و زۆر راستی تریش هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن و هه‌ڵسووڕاوه دیاره‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی نۆ هه‌نگیان له دارێكدا دۆزیبێته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌چوواند. كه‌س ناتوانێ نیكولی له‌وه بكات كه پشتیوانی نیوه‌ده‌وڵه‌تی یه‌كێكه له پایه هه‌ره گرنگه‌كانی به ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كوردیش له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان زیاتر پێویستی به مسۆگه‌ر كردنی ئه‌و پایه گرنگه هه‌یه، چاوه‌ڕوانیمان ده‌كرد كاك نه‌وشیروان له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پایه گرنگه‌دا دوای گه‌شته حه‌وت مانگی و حه‌وت رۆژیهكهی به ده‌ست و دیاری گه‌وره‌وه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام چۆن گه‌شته‌كه‌ی ته‌مومژاوی بوو، گهڕانهوهكهشی ته‌مومژاوی تر بوو، بۆیه پێویسته هه‌موو حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان چاوی لای خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش بكه‌نه‌وه و چیتر به ئینكاری سیاسی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا نه‌كه‌ن، چونكه رووداوه‌كانی شه‌ڕی داعش و پێشتریش ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێن: سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی رابه‌رایه‌تی پرسێكی له پرسی حزبی گرنگتر و گه‌وره‌تر ده‌كات ئه‌ویش پرسی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه و ژێرده‌سته‌یه، جا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پشتیوانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه مسۆگه‌رتر بكه‌ین و هه‌م رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌هێزتر بكرێ و هه‌میش هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كاراتر بكرێن، پێویسته تاكی به تاكی كورد له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه شوێنپێی سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵبگرن و حزب و لایه‌نه‌كانیش واز له سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی بێنن و دوورتر له مه‌ودای به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی بۆ رووداوه‌كان بڕوانن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.