
هه‌ندێ ده‌سته و گرووپ له كاتی داگیركردنی شنگال به مه‌به‌ستی تۆمه‌ت دانه پاڵ لایه‌نێكی دیاریكراو و بێ رێزی كردن به ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستی بيشمةرطة، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رگای خێریان به رووی كورددا كردبێته‌وه ده‌هۆڵی خۆشحاڵیان ده‌كوتا، ئه‌وه له كاتیكدا بوو داعش سوپا پڕ چه‌ك و ئاماده كراوه‌كه‌ی عێراقی لێك هه‌ڵوه‌شاند و، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا سێ پارێزگای داگیر كردن و هه‌ره‌شه‌ی داگیركردنی به‌غدای پایته‌ختیشی ده‌كرد، هه‌مان ده‌سته و گرووپ له كاتی رزگاركردنی شنگالدا وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆستیان كه‌وتبێ، لووتیان داژه‌نی و دووباره به مه‌به‌ستی بێ رێزی كردنه‌وه به ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له سه‌ركردایه‌تی كردنی رزگاركردنه‌كه، هه‌موو سه‌روه‌ریه‌كانیان بۆ فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌گێڕایه‌وه، راسته فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان رۆڵی دیار و كاریگه‌ریان هه‌بوو، به‌ڵام ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له هێرشه زهمینیهكهدا رۆڵ و كاریگه‌ریان ئه‌گه‌ر له فرۆكه جه‌نگیه‌كان زیاتر نه‌بووبێ، ئه‌وا كه‌متریش نه‌بووه، ئه‌گه‌ر وانییه من له‌و ده‌سته و گرووپانه ده‌پرسم: چه‌ند مانگێكه سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان و فرۆكه عێراقیه‌كان و هاوكاری ته‌واوی سوپای پاسدارانی ئێران، بۆچی نه‌یانتوانیوه (بێجی) له ده‌ست داعش ده‌ربێنن؟! له سوریاش جیا له فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان و سوپای پاسدارانی ئێران، فرۆكه و سارۆخی رووسیشی هاتۆته سه‌ر، ئه‌ی بۆچی ناتوانن پێشڕه‌وی بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی شنگال به‌ده‌ست بێنن ؟! ئه‌رێ رق و كینه و ئیره‌یی سیاسی تاكه‌ی؟! ئه‌رێ هه‌ڵدانی تفی رووه و (با) تا كه‌ی؟!