
زۆر جاران له‌سه‌ر زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب وه‌ك ره‌وایی دان به چه‌وسانه‌وه‌ی كورد و درێژه‌دان به سیاسه‌تی داگیركاری خۆیان، گوێبیستی ئه‌وه بووین كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ سه‌رخۆیان به هه‌ڕه‌شه ناو ده‌به‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دژ به هه‌ر ده‌نگ و هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی كه‌وتوونه‌ته پیلانگێڕان و تا ئێستاش به‌رده‌وامن، ئهوههڵوێستهش له دیدی دوژمنكاری و بره‌ودان به سیاسه‌تی داگیركاری ئه‌وانه‌وه راستی تێدایه، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بوونی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك مافێكی ره‌وا هه‌ڕه‌شه بێ بۆ سه‌ر ئه‌وان، ئه‌ی بۆچی ژێرده‌سته كردن و چه‌وسانه‌وه‌ی كورد هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر بوون و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد؟! ره‌نگه ئه‌و هه‌ڵوێسته دوژمنكاریه‌ی تورك و فارس و عه‌ره‌ب به ئاسایی وه‌ربگیرێ، چونكه ئه‌وان دوژمنن و دوژمنیش هه‌ر ئه‌و دڵ ره‌قی و ئه‌و هه‌ڵوێسته دوژمنكاریه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، جگه له‌وه‌ش تورك و فارس و عه‌ره‌ب زه‌مه‌نێكه به كوردیان راگه‌یاندووه هه‌ر هه‌نگاوێك كه ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به ئامانج بگرێ بۆ سه‌ر خۆیانی به هه‌ڕه‌شه ده‌زانن، ئه‌گه‌ر وانییه سه‌دان ساڵه كوردستانیان داگیر نه‌ده‌كرد و به هێز و كرده‌ی كۆمه‌ڵكوژی وه‌ڵامی خواسته ره‌واكانی كوردیان نه‌ده‌دایه‌وه! به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگای پرسیار و گومانیشه، هه‌ڵوێستی هه‌ندێ حزب و لایه‌نی كوردییه كه پێیان وایه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گشتپرسی و راگه‌یاندی ده‌وڵه‌تی كوردی، ده‌بێ ره‌زامه‌ندی تورك و فارس و عه‌ره‌ب وه‌ربگیرێ، جا تورك و فارس و عه‌ره‌ب بوونی داوای ره‌وای كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز له خۆیان به هه‌ڕه شه بزانن، چۆن ره‌زامه‌ند ده‌بن كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر موماره‌سه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون و ماف و ئازادیه‌كانی خۆی بكات؟! یان ئه‌و حزب و لایه‌نه كوردیانه به چ میكانیزمێك و چۆن و كه‌ی ده‌توانن ره‌زامه‌ندی ئه‌و داگیركاره سه‌رسه‌ختانه‌ی كوردستان به ده‌ست بێنن؟! كورد ده‌ڵێ: له بێ خه‌به‌ران كه‌شكه‌ك سڵاوات، سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ: گشتپرسی ده‌كه‌ین و ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان خۆی بڕیار له ماف و چاره‌نووسی خۆی بدات، دوژمنان له تورك و فارس و عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئێمه و قبوڵی ناكه‌ین، حزب و لایه‌نه كوردیه دژه سه‌ربه‌خۆكانی كوردستانیش ده‌ڵێن: زه‌مینه‌سازی نه‌كراوه و كاتی گشتپرسی نه‌هاتووه، یان بیانوو به‌و بارودۆخه ده‌گرن كه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان ئاڵۆزیان كردووه و ده‌ڵێن: ده‌بێ بارودۆخ ئاسایی بكرێته‌وه. كورد له‌ناو ئه‌و سێ بۆچوونه جیاوازه‌دا ده‌بێ ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵبژێرێ كه خۆی خاوه‌نی بێت، جا ئه‌گه‌ر بۆچوونه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌كه‌ی تورك و فارس و عه‌ره‌ب هه‌ڵبژێرێ، ئه‌وا ده‌بێ له چاوه‌ڕوانی ئه‌و گۆدۆیه‌دا بێ كه هه‌رگیز نایه‌ته‌دی، خۆ ئه‌گه‌ر بۆچوونی ئه‌و حزب و لایه‌نانه هه‌ڵبژێرێ كه به ناوی نه‌بوونی زه‌مینه‌سازی و ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخ سنوور بۆ خواست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته داده‌نێن، ئه‌وا بڕیار و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ییمان له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا گۆشه‌گیر ده‌كرێن و حزب هه‌یمه‌نه‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێ، ئه‌گه‌ریش بۆچوونی سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵبژێرێ كه گشتپرسی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رای گه‌ل، ئه‌وا گه‌ل به هه‌ر بارێكدا بڕیار بدات خۆی ده‌بێته خاوه‌نی بڕیاری خۆی و هه‌موو حزب و بۆچوونه جیاوازه‌كانیش له بازنه‌ی كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییدا كۆ ده‌كاته‌وه.