
ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌ڵێن: زه‌مینه بۆ گشتپرسی و جێبه‌جێ كردنی ئه‌نجامی گشتپرسیهكه له‌بار نییه و، پێیانوایه چاره‌سه‌ری پرسی كورد و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان له ملكه‌چ كردن و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌غدا، پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی باسی گشتپرسی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات، هه‌ر ئه‌وانه ده‌یانگوت: سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌ڵه‌ی كرد له ساڵی 1991 سه‌ربه‌خۆیی رانه‌گه‌یاند، هه‌ر ئه‌وانه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه له ساڵی 2003و دوای رووخانی رژێمی به‌عس ده‌رفه‌تی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیان له‌ده‌ست داوه، جا ئه‌گه‌ر ساڵی 1991و ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ ئێستا به‌راورد بكه‌ین، زۆر راستی روون ده‌بنه‌وه و تێده‌گه‌ین چ مه‌رامێكی شاراوه‌ی ترسناك له پشت هه‌ڵوێست گۆڕكێی ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌وه هه‌یه، كه به بای حزبی شه‌ن و كه‌وی خه‌رمانی كوردایه‌تی ده‌كه‌ن. ساڵی 1991 كورد جگه له چه‌تری ئارام و بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی كورد له كۆمه‌ڵكوژی، هیچ پشتیوانییه‌كی تری له پشت نه‌بوو، چه‌تری ئارام و دیاریكردنی ناوچه‌ی دژه فڕینیش بۆ پاراستنی كورد، بڕیارێكی مرۆیی بوو نه‌ك سیاسی، له ساڵی (2003)ش ئه‌مه‌ریكا حاكمی ره‌های عێراق بوو، سیاسه‌تی جوداخوازیش به هه‌ر ناوێك و بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك دژ به سیاسه‌تی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا بوو، پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و دیبلۆماسی كوردیش، هه‌م له ساڵی 1991و هه‌م له ساڵی 2003 وه‌ك ئێستا به‌هێز نه‌بوو. به پێچه‌وانه‌وه ئێستا عێراق له رووی واقعیه‌وه دابه‌ش بووه، كێشه‌ی نێوان سوننه‌و شیعه تا ئاستی سه‌ربڕینی یه‌كتری قووڵ بوونه‌وه، ناوماڵی سوننه وێران بووه و ناوماڵی شیعه‌ش به‌ره‌و لێكترازان ده‌چێ، جگه له‌وه‌ش عێراق بۆته گۆڕه‌پانی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌موو ئه‌و خاڵه لاوازانه و زۆر خاڵی تریش یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقیان خستۆته ژێر گوشار و، ده‌كرێ كورد له دابه‌ش بوونی عێراق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی سوودیان لێوه‌ربگرێ، له سه‌رووی ئه‌وانه‌شه‌وه ئێران وه‌ك ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی به‌سه‌ر عێراق و سوریادا سه‌پاندووه، ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌كه‌دا خستۆته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر ئێران و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خۆی ناچاره به دوای جێگره‌وه‌دا بگه‌ڕێ، باشترین جیگرهوهش بۆ ئه‌مه‌ریكا دابه‌ش بوونی عێراق و هاوكاری كردنی كورده بۆ به ده‌وڵه‌ت بوون، ئه‌ی خێره ئه‌وكات زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیا بوونه‌وه له عێراق له‌بار بووه و ئێستا له‌بار تییه؟! خاڵێكی تر كه پێویسته له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی بۆ بكرێ سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ: گشتپرسی بكرێ و گه‌ل هه‌ر بڕیارێك بدات هه‌موومان به جێبه‌جێێ كردنیه‌وه پابه‌ند بین، لێره‌دا سه‌رۆك بارزانی گه‌ل ده‌كاته سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و داوا ده‌كات، هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان وه‌ك به‌شێك له گه‌ل بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بڕیاری گه‌ل، كه‌چی هه‌ندێ لایه‌ن و به‌رپرسی ده‌م هه‌راش و هیچ له باردا نه‌بوو، دژ به بڕیاری گه‌ل ده‌وه‌ستن و پێیان وایه ئه‌وان له گه‌ل گه‌وره‌ترن و ده‌بێ له بڕیارداندا گه‌ل بۆ لایان بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌جێندا دهرهكیهیه كه پێیان سپێرداراوه و ده‌بێ له به‌رامبه‌ر هه‌موو بڕیار و بۆچوونه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بڵێن: (نا)، ئه‌و ئه‌جێندا دهرهكیهش ئه‌و لایه‌نانه‌ی بۆیه فێری (نا) كردووه تا پێش به هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانێ بگرێ، چونكه ئه‌و ئه‌جێندایه له‌و راستییه گه‌یشتووه كه سه‌رۆك بارزانی له ده‌ره‌وه‌ی خواست و ئامانجی گه‌ل هیچ رایه‌ك ده‌رنابڕێ و هیچ رایه‌كی سهپێنراویشی قبوڵ نییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی ساڵی 1991و ساڵی 2003بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به له‌بار ده‌زانن و ئێستا به ناله‌بار ناو ده‌به‌ن، بیانوویه‌كی سیاسییه و مه‌به‌ستیش لێی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌جێندا دهرهكیهیه، كه ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا له ده‌ست كورد ده‌ربێنێ و كورد به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌گات.