
دوای گه‌شتێكی حه‌وت مانگ و حه‌وت رۆژی ناڕوون و گوماناوی نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ڕایه‌وه كوردستان، ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار بوو نه‌وشیروان مسته‌فا كاتێك كوردستانی جێهێشت، كورد له‌گه‌ل رێكخراوێكی تیرۆریستی ترسناكی وه‌ك داعش له جه‌نگێكی چارهنووسزادا بوو، جه‌نگێك كه نه‌ك ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌ڵكو بوونی كوردی خستبووه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون، وڵات به دۆخێكی زۆر هه‌ستیار و ئاڵۆز و پڕ كێشه و قه‌یرانی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا تێده‌په‌ڕی، ئه‌و رهوه خێزانیه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له كاتێكدا بوو كه بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێشڕه‌وایه‌تی درووست كردنی ئه‌و كێشه و قه‌یرانه سیاسیانه‌ی كوردستانی ده‌كرد كه ئاڵۆزیه‌كانی ئێستایان لێكه‌وتۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت مانگ و حه‌وت رۆژه‌دا جگه له رێنماییه نه‌هێنیه‌كانی بۆ درێژه‌دان به قه‌یرانه‌كان و تا له رێگای درووست كردنی قه‌ران به كۆنه خه‌ونه‌كانی بگات، هیچ لێدوان و رایه‌كی تری له‌سه‌ر روداو و ئاڵۆزیه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه نه‌بووه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌شته‌كه‌ی خسته ژێر پرسیار و گومان. ئێستا كه پیلانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی شكستی هێناوه و حه‌ز و خولیاكانی نه‌هێنایه‌دی، هه‌رایه‌كی میدیایی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی درووست كراوه و گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی به كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگا داخراوانه ناو ده‌به‌ن، كه هه‌ر خۆی دایخستن و دوای داخستنیشیان كلیله‌كه‌ی فڕێدایه ناو گۆماوی په‌نگخواردووی كۆنه‌قینی چه‌ند ساڵه‌ی، ئه‌وه‌تا هه‌ڵسووڕاوان وه‌ك ئه‌وه‌ی (ماندێلا) له زیندان هاتبێته درێ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ خۆده‌رخستن و گه‌وره كردنی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی نۆره ده‌گرن، به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه نه‌شیروان مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان پلانی هه‌یه و وای ده‌رده‌خه‌ن به عه‌سای سیحریی گه‌ڕابێته‌وه، به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارگه‌له بده‌نه‌وه كه رۆیشتن و بێدهنگیهكیهكهی له قۆناغێكی وا هه‌ستیاردا له‌سه‌ری درووست كردبوون، لێره‌دا پێویسته هه‌موو لایه‌كمان و به تایبه‌تیش گۆڕانخوازان له‌و هه‌ڵسووڕاوانه بپرسن: ئه‌گه‌ر به راستی نه‌وشیروان مسته‌فا پلانی هه‌یه! بۆچی ئه‌و پلانه‌ی وا به دره‌نگ خست و بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به ئێستا نه‌گات زووتر پلانه‌كه‌ی رانه‌ده‌گه‌یاند؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ مێژووی سیاسی نه‌وشیروان و زنجیره پیلانه‌كانی دژ به ده‌ستكه‌وت و هه‌نگاوه شۆڕشگێڕی و مێژووی سه‌روه‌ریه‌كانی خانه‌واده‌ی بارزانی نه‌مر، ئه‌گه‌ر بێلایه‌نانه و دوور له هه‌موو رق و سۆزێكی سیاسی چاوێك به مێژووی پیلانگێڕیه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فادا بگێڕین، چه‌ندین پیلانی هاوشێوه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌به‌ر چاوماندا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، له‌وه‌ش روونتر دوای هه‌موو شكستێك وه‌ك خۆ ئاماده كردنه‌وه بۆ پیلانێكی تر ناوبڕێكی سیاسی داوه‌تێ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شی دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی حه‌وت مانگی و حه‌وت رۆژییه كه نه‌مامه پیلانگێڕیه‌كه‌ی هیچ چرۆیه‌كی دڵ خۆشكه‌ری (نیلی) بۆ ده‌رنه‌كرد، هه‌ر وه‌ك پیلانگێڕیه‌كانی پێشووی چ ئه‌وانه‌ی دوای ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌رهه‌مێكی لێ ده‌ست نه‌كه‌وتن، چ ئه‌وانه‌ش كه له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دایدهڕشتن چرۆیان لێ سه‌وز نه‌بوو، هاتنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شی ئه‌گه‌ر بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان هه‌ندێ هه‌نگاویش بنێ، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن رێگه‌ی بدات هه‌ر وه‌ك عه‌لی حه‌مه‌ساڵح گومانی هه‌بوو له‌وه‌ی ته‌مه‌ن رێگه‌ی بدات، ئه‌وا ناوبڕێكی سیاسییه و گه‌ڕانه به‌دوای ده‌رفه‌تێكی تردا و تا پیلانێكی تر بخاته سه‌ر زنجیره پیلانه‌كانی تری، ئه‌وكات دوای ناوبڕهكهو وه‌رگرتنی پشوویه‌كی كورت به ئاژاوهگێڕیهكی تره‌وه دێته‌وه لامان.