
كه‌سانێك كه له گۆشه‌نیگای ته‌سكی حزبی و له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ڕوانن، پێان وایه منیش وه‌ك ئه‌وانم و له هه‌مان گۆشه‌نیگای حزبییه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ڕوانم، به‌ڵام ئه‌وانه به هه‌ڵه چوون و پێیان ده‌ڵێم: من له گۆشه‌نیگایه‌كی فراوانتر و دووربینتر بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕوانم، ئه‌و گۆشهنیگایهش رێبازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بارزانی نه‌مره، نزیكی منیش له پارتی له‌وه‌دایه: له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌موكورتی و گه‌نده‌ڵی به‌شێك له به‌رپرسانی نابه‌رپرسی پارتی، هێشتا له قۆناغه هه‌ستیاره‌كان و له‌و كاتانه‌ی كورد پێویستیه‌تی، له دیدگای رێبازی پیرۆزی بارزانی نه‌مره‌وه بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ڕوانێ، هه‌ر حزب و لایه‌نێكیش باشتر له پارتی له‌و دیدگایه‌وه بۆ داهاتوو بڕوانێ، به‌ڵێن ده‌ده‌م ببمه ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه و به پێی نزیكی و پابه‌ند بوونی به رێبازی بارزانی نه‌مر خزمه‌تی بكه‌م.