
له هه‌ر كات و شوێنێك كورد هه‌نگاوێكی نابێ و ئه‌و هه‌نگاوه له‌گه‌لڕ حه‌ز و خواستی داگیركارانه‌ی دوژمنانی نه‌گونجابێ، یان ده‌رگایه‌ك به رووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورددا كرابێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه كورد له ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نزیك بووبێته‌وه، ئه‌وا دوژمنان و داگیركارانی كوردستان له رێگای پیلانی موخابه‌راتی و رێككه‌وتنی نێوانیان كوردیان خافڵگیر كردووه، دواتر هه‌وڵیان داوه به هێز و زه‌بروزه‌نگی سه‌ربازی ئه‌و هه‌نگاوه بوه‌ستێنن و ده‌رگاكه به رووی كورددا دابخه‌نه‌وه، مێژووش پڕیه‌تی له به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری ئه‌و پیلانگێڕیانه و زوڵم و سته‌مه سه‌ربازیه‌كانی دوژمنان.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ پرسی كورد له ئێستادا وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی چۆته ناو هاوكێشه سیاسیه‌كان و له‌ناو به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش پێگه و قورسایی خۆی هه‌یه، له‌ناو هاوپه‌یمانیه سه‌ربازیه‌كانی دژ به رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانیش جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی سه‌ركه‌وتوو ناوی ده‌برێ، ئه‌وه‌ی به رووداو و پێشهاتهكانیشهوه دیاره ئه‌و هێزانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ناوه ناوه گڵۆپی سه‌وز بۆ گۆڕانكاری و له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێده‌كه‌ن، له‌و گۆڕانكاریهشدا وڵاتانی داگیركاری كوردستان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ش به‌لای دوژمنانه‌وه هه‌نگاوی مه‌ترسیدارن و ناكرێ له ئاستیان بێده‌نگ بن، به‌ڵگه‌ش بۆ راستی ئه‌و گۆڕانكاریه و له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه و سوود و زیانی كورد و وڵاته داگیركاره‌كانی، زۆر جاران له ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی وڵاتانی زلهێزه‌وه بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراق و سوریا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌خرێته‌ڕوو، بۆیه پێویسته كورد ئاماده‌كاری بۆ بڕینی به‌ربه‌ست و شكاندنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی دوژمنان بكات، لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه: كورد ده‌توانێ له‌و گۆڕانكاریهدا گه‌مه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بكا و ئه‌وه‌ی له داڕشتنی نه‌خشه‌ی سیاسی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له ده‌ستی داوه، له‌و گۆڕانكاریه‌ی له نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات وه‌ریبگرێته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ده‌خاته سه‌ر شانی سیاسیه‌كانی كورد له‌وه‌ی تا كوێ ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌ی سه‌ر شانیان ئه‌نجام بده‌ن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه و به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر شانی سیاسیه‌كان و باش ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌یان پێویسته دوو راستی له‌به‌رچاو بگیرێن.
یه‌كه‌م:ــ ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد خوێندنه‌وه‌یه‌كی درووست بۆ شه‌ڕی نێوان شیعه و سوننه و ده‌رهاویشته‌كانی بكات، ده‌بێ هه‌ڵپه‌ی فراوانخوازی ئێران وه‌ك رابه‌ر و پێشه‌نگی ته‌وژمی شیعه له جیهانی ئیسلامی‌دا و نیگه‌رانیه‌كانی سعودیه و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی و ئیسرائیل له‌به‌رچاو بگرێ، جگه له‌وه‌ش ده‌بێ خوێندنه‌وه بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بكات، كه وه‌ك دوو هاوپه‌یمانی دژ و ئامانج جیاواز له ناوچه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون، ده‌بێ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و راستییه‌ش فه‌رامۆش نه‌كات كه روسیا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌ك ده‌كات كه سێ وڵاتی داگیركا‌ر و دوژمن به كورد ئه‌ندامی كارای ئه‌و هاوپهیمانیهن، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی روسیاش وا ده‌خوازن له رێگای ئه‌و بزاوته شیعه‌گه‌راییه‌وه سنوورێك بۆ هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دابنێ، بۆیه پێویسته كورد هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه بكا و بزانێ كه هه‌ر كاتێ رووسیا ناچار بكرێ له نێوان كورد و ئه‌و بزاوته شیعهگهراییهی سێ وڵاته داگیركارهكهی كوردستان ئه‌وان هه‌ڵده‌بژێرێ.
دووه‌م:ــ راستی یه‌كه‌م له سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌خوازێ به‌ر له هه‌موو شتێك ناوماڵی خۆی یهكبخا و به پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بچێته ناو هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، لێره‌دا پێویسته بپرسین: ئایا سه‌ركرده و سیاسیه‌كانی كورد بیریان له‌و جه‌مسه‌ربه‌ندیه كردۆته‌وه كه وڵاتانی زلهێز وه‌ك ئاماژه‌ی گۆڕانكاری نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه له رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری خه‌ریكن وڵاتانی ناوچه‌كه به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر بیریان له‌و راستییه كردۆته‌وه به كام پرۆژه و به كام هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌چنه ناو رووداوه‌كان و خوێندنه‌وه‌یان بۆ جه‌مسه‌ربه‌ندی و هاوپهیمانیهكان چییه؟
مه‌ترسی گه‌وره لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێستی چه‌ند لایه‌نێكی كوردی به‌دی ده‌كرێ خۆیان له‌و دوو راستییه ده‌دزنه‌وه و هه‌ندێ پرس به ئاراسته‌ی چه‌واشه‌كاریدا ده‌ورووژێنن، به‌وه‌ش ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌نه ژێر هه‌ره‌شه و گوشاری حزبی، ئه‌و لایه‌نانه بێ گوێ دانه لاوازكردنی پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سواركردنی داشی دوژمنان، كاروچالاكی سیاسی و رێكخراوه‌یی و میدیایی خۆیان له‌سه‌ر تاكڕه‌وی ئایدۆبۆژی و كۆنه‌قین و هه‌ڵپه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه و خولانه‌وه له بازنه‌ی ناوچه‌گه‌راییدا بنیاد ناوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به دوای ده‌رفه‌تدا ده‌گه‌ڕێن و ده‌كرێ چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و باره‌وه وه‌ك به‌ڵگه بخه‌ینه‌ڕوو.
1ــ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2011 له وڵاتانی عه‌ره‌بی روویدا و له باشووری كوردستان ناویاننا به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌ره‌تای رووداوگه‌لێك بوون كه سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وكات له كوردستان كۆپیان ده‌كرد، مه‌یدانی ته‌حریر، ارحل، فتوای جیهادی سه‌ربڕن و سووتاندن كه ئێستا داعش كاری له‌سه‌ر ده‌كات، حه‌سره‌ت خواستن بۆ كیمیایی سه‌ددام و خێر و به‌ره‌كه‌تی رژێمی به‌عس له‌و ده‌نگه ناشازانه بوون كه رۆژانه له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را دووباره و ده‌باره و سه‌دباره ده‌كرانه‌وه و هه‌ره‌شه‌یان پێ له ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرا.
2ــ ئێستا كه ئاریشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به‌ره و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چن و هاوپه‌یمانی نوێ هاتوونه ناو رووداوه‌كان، هه‌مان سێ لایه‌نی كۆنه ئۆپۆزسۆن و تازه ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا و لایه‌كی ده‌سه‌ڵاتی ئهوكاتیشیان چۆته پالڕ، له رێگای هه‌ڵوێستی سیاسی و هاتوهاواری میدیایی له‌سه‌ر زاری هه‌ڵسووڕاوه شاراوه‌كان و بانگخوازه ده‌مامكدراوه‌كان و میدیای سێبه‌ره‌وه شه‌ڕ به هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و ئامانجه نیشتیمانیه‌كان ده‌فرۆشن، ئه‌وه‌تا وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد یه‌ك كێشه‌ی نه‌بێ شین بۆ ئازادی بیروڕا و نه‌بوونی دیموكراسی و جۆر و شێوازی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ده‌گێڕن، سیسته‌می په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تیان كردۆته حیكایه‌تی مێش، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه مه‌به‌ستیان كێشه‌نانه‌وه و ئاژاوه‌گێڕی نییه! له كوێی دونیادا هه‌یه سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فره بن و له‌ناو خه‌ڵكیش هه‌ڵبژێردرێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی له قالبی حزبی بدرێن! ئه‌وه له كاتێكدایه له په‌نای ئازادی بیروڕا و دیموكراسییه‌وه ناوزڕاندن و ته‌شهیر و په‌لاماردانی پیرۆزیه‌كان و شێواندنی مێژووی سه‌روه‌ریه‌كانیان كردۆته كاری رۆژانه، له‌وه‌ش سه‌یرتر هاوپه‌یمانه‌كه‌یان یان راستر بڵێین ده‌سته‌كه‌ی پشتیان كار له‌سه‌ر باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌سپاندن و به‌هێز كردنی سیسته‌می مه‌زهه‌بگه‌رایی ده‌كات، .
3ــ له كاتێكدا كوردپه‌روه‌ران و خه‌مخۆرانی كوردستان به شه‌ڕی داعش و زه‌مینه‌سازی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه خه‌ریكن، دێن باس له جووڵاندنی شه‌قام ده‌كه‌ن و واته‌وات و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، گریمان توانیان شه‌قام بجووڵێنن و به‌شێك له هێزی پێشمه‌رگه‌ش له شه‌ڕی داعش و به‌رگری كردن له كوردستان و شه‌ره‌ف و نامووسی كورد سارد بكه‌نه‌وه، ئایا ئه‌وه چوونه پالڕ سه‌نگه‌ری داعش و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نییه؟
گریمان به‌و هه‌ڵوێسته‌یان توانیان سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری بایی ئه‌وه‌نده لاواز بكه‌ن كه داعش به هۆیه‌وه ده‌ستی به شه‌ره‌ف و نامووسی كورد رابگات، ئه‌و حزب و لایه‌نانه چۆن وه‌ڵامی شه‌ره‌ف و نامووسی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه؟
گریمان ئه‌و لایه‌نانه و رۆشنبیره ده‌مامك به‌سه‌ره‌كان و به‌ناو میدیای ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆ، وه‌ك پێیان سپێردراوه كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان به‌لاڕێدا برد، ئه‌و كاته‌ش كورد له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی نوێی ناوچه‌كه‌دا ده‌ست به‌تالڕ دێته‌وه ده‌رێ، ئایا ئه‌وانه چی به خوێنی شه‌هیدان و خۆزگه و ئاواتی نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌ڵێن؟
