
ره‌سوڵ هه‌مزه تۆف ده‌ڵێ، باشترین شوێن بۆ ئاگر ئاگردانه، بۆ خه‌نجه‌ر كالانه، بۆ پیاو ماڵی خۆیه‌تی، به‌ڵام هه‌ر كاتێ ئاگر له ئاگردان هاته ده‌رێ و له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیاكان بڵێسه‌ی دا، ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ی له كالاندا بمێنێ خه‌نجه‌ر نییه، ئه‌و پیاوه‌ی له ماڵی خۆی دانیشێ پیاو نییه. ئه‌و وته به نرخه‌ی ره‌سوڵ هه‌مزه تۆف وه‌ك ئه‌وه وایه بۆهه‌ڵوێستی كوردپه‌روه‌رانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئێستای شنگال گوترابێ، به درێژایی مێژوو سه‌ركرده ره‌سه‌ن و مێژوو كرده‌كان له كاتی ته‌نگانه‌دا نه ركابهرایهتیان كراوه و نه به‌دیلیشیان هه‌بووه، ئه‌وه‌تا له پرۆسه‌ی ئازاد كردنی شنگالدا ره‌سه‌نایه‌تی و مێژوو كردی سه‌ركرده‌كانی كورد به وته‌كه‌ی ره‌سوڵ هه‌مزه تۆف ده‌ناسرێنه‌وه، وه‌ك بینیمان له شنگال به‌به‌ر چاوی هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌كانی دنیاوه ئاگری هه‌ڵوێستی كوردانه و بڕیاری شۆڕگێڕی و به‌ڵێنی ئازاد كردنی هه‌ر بستێكی خاكی داگیركراوی كوردستان، له ئاگردانی هزری نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك بارزانی هاتۆته ده‌رێ و له لوتكه‌ی خواستی نیشتیمانیدا بڵێسه‌ی دا، له حاڵه‌تێكی وه‌هادا ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له شنگال یان له یه‌كێ له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی داعش نه‌بێ، وه‌ك خه‌نجه‌ری ژه‌نگ گرتووی ناو كالانه و شه‌رمه به خۆی بڵێ سه‌ركرده و خه‌مخۆری كورد. جیاوازی گه‌وره له نێوان سه‌ركرده‌ی ره‌سه‌نی مێژوو كرد و سه‌ركرده‌ی درووشمبازی خۆ ده‌رخه‌ر له قۆناغه هه‌ستیاره‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌رچی سه‌ركرده ره‌سه‌ن و مێژوو كردهكانن له كاتی ته‌نگانه و به ده‌نگه‌وه چوونی خواست و داواكاری خه‌ڵك و پێویست بوونی قۆناغه‌كان ده‌ریانده‌خات، هه‌رچی سه‌ركرده درووشمبازهكانیشن له ته‌نگانه‌دا ون ده‌بن و له هێمنی و ئارامیشدا درهدهكهونهوه. گومان له‌وه‌دا نییه پرۆسه‌ی رزگار كردنه‌وه‌ی شنگال یرۆسهیهكی نه‌ته‌وه‌یی بوو، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رك بارزانیش مژده‌یه‌ك بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته، چونكه ئه‌وه‌ی له په‌یامه‌كه‌ی ده‌ركه‌ت په‌یامێك بوو خه‌ونی له مێژینه‌ی كوردی تێدا به‌رجه‌سته كرابوو، به تایبه‌ت له‌و پهیڤیهدا كه رووی له كچانی رووسووری ئێزیدی كرد و پێی گوتن: كچانی ئێزیدی كاتی ئه‌وه هاتووه ئێوه بڵێن: ئه‌ز كچه‌م، كچا كوردانم. . هێمای شه‌ره‌ف و به‌رخودانم.
