
دوای ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری و بانگه‌شه و هاتوهاواری مه‌ده‌نیبوون گهوجینهری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی نه‌یگه‌یانده مه‌رامه شاراوه‌كانی، بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی و دووباره جووڵاندنی سۆزی خه‌ڵك و چه‌واشه كردن و گهوجاندنهوهی هه‌وادار و ده‌نگده‌رانی، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خووه كۆنه‌كه‌ی و به‌ناوی درووست كردنی هێزی چه‌كداره‌وه، ده‌یه‌وێ باند و ده‌سته و گرووپی شاراوه‌ی تیرۆریستی درووست بكاته‌وه، فڕێدانی بیرۆكه‌ی درووست كردنی هێزی چه‌كدار هه‌ڵچوونێكی هه‌رزه‌كارانه‌ی چه‌ند هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازێك نییه، به‌ڵكو قۆناغێكی تری پێلانگێڕی نه‌وشیروان مسته‌فایه و ده‌یه‌وێ به فڕێدانی ئه‌و بیرۆكه‌یه، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش سه‌ربگرێ و حكومه‌تی هه‌رێم به گشتی و یه‌كێتی نیشتیمانی به تایبه‌تی نه‌رمی بنوێنن و لێی بێده‌نگ بن، ئه‌وا ده‌بێته پرۆژه و وه‌ك هه‌موو ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی تر ده‌بێته دوا داهێنانی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا. گۆڕانی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا خۆیان گوته‌نی له مه‌ده‌نی بوونه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری، پرسیاری ئه‌وه درووست ده‌كات ئایا فڕێدانی ئه‌و بیرۆكه‌یه ته‌نها كارتی گوشاره بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، یان ده‌یه‌وێ به‌و ناوه‌وه جارێكی‌تر هه‌وادار و ده‌نگده‌رانی سه‌رقاڵ بكاتهوهة یان له راستیدا پرۆژه‌یه و پێشتر نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه؟ دیاره سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له تێروانینی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و تا ئه‌ویش بمێنێ هه‌روا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بۆ پاشخانی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فاش بگه‌ڕێینه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ كه فڕێدانی ئه‌و بیرۆكه‌یه نه كارتی گوشاره و نه دڵدانه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر و هه‌وادارانیه‌تی، چونكه ئه‌وه‌ی له مێژووی سیاسی نه‌وشیوان مسته‌فا به‌دی ده‌كرێ، بۆ پاكتاو كردنی نه‌یاره‌كانی به‌رده‌وام په‌نای بۆ هێزی چه‌كدار بردووه، ئه‌و راستییه‌ش كاتێك ده‌رده‌كه‌وێ كه له سه‌ره‌تای درووست بوونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سی دووه‌م بووه و هه‌موو هێزی یه‌كێتی له ژێر فه‌رمانیدا بووه، به‌ڵام بۆ سه‌پاندنی بۆچوونه‌كانی و پاكتاوكردنی نه‌یاره‌كانی له‌ناو ئه‌و هێزه‌دا هیزی شاراوه‌ی تایبه‌تی درووست كردووه، ئه‌وه‌ش پێمانده‌ڵێ: درووست كردنی هێز خواستی نه‌وشیروان میستهفایه نه‌ك واته‌وات و بیرۆكه‌ی چه‌ند هه‌ڵسووڕاوێك، پرسیاره گرنگه‌كه لێره‌دایه: نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چ مه‌به‌ستێك و به پشتیوانی چ وڵاتێك هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به بزووتنه‌وه‌كه‌ی درووست ده‌كات؟ ئه‌و هێزه ئه‌گه‌ر درووست بكرێ به شێوه‌یه‌كی نایاسیایی و بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه درووست ده‌كرێ، حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش رازی نابن بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌ڕۆی وه‌ك بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان و چه‌ند هه‌ڵسووڕاوێكی هه‌رزه‌كار گۆمی سیاسی كوردستان بشڵقێنن، نه‌وشیروان مسته‌فاش خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ ئه‌و راستییه كردووه، ئه‌وه‌ش په‌رده له‌سه‌ر خواستی له مێژینه‌ی نه‌وشیروان و ده‌ستی پشت درووست كردنی هێزه‌كه‌ی لاده‌دا. دیاره درووست كردنی هێزێكی چه‌كدار وا ئاسان نییه و چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و ئیمكانیاتی ماددی زۆری ده‌وێ، حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئاماده نین چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزێكی چه‌كدا دابین بكات، كه نێتێكی خراپی له پشت بێ و بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراویش درووست بكرێ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بوونی به‌غدا و وڵاتێكی هه‌رێمییه له پشت درووست كردنی هێزه چه‌كداره‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وانیش بۆ به‌كارهێنان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئامادن هه‌موو پێداویستیه‌كانی بۆ دابین بكه‌ن، له حاڵه‌تێكی وه‌هادا ده‌پرسین: به‌غدا و وڵاته ههرێمیهكه بۆچی و له پێناو چیدا پشتی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرن و چی‌یان لێی ده‌وێ؟ گومان له‌وه‌دا نییه به‌غدا و وڵاته ههرێمیهكه له ئێستادا ئامانجیان په‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و له‌باربردنی زه‌مینه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه. به درووست كردنی ئه‌و هێزه و پشتیوانی كردنیشی چۆنیان بووێ ئاوا نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵده‌سووڕێنن و ئاراسته ده‌كه‌ن، خواستی نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته كردنه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش سلێمانی له هه‌رێم دادهبڕێنرێ و ده‌بێته چه‌قی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه سه‌ربازیه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه چه‌كداریه‌كه‌ی نه‌وشیروان میسته‌فا، بۆیه‌ش سلێمانی ده‌بێته چه‌قی رووبه‌ڕوو بووونه‌وه سه‌ربازیه‌كان، چونكه پارتی له‌و ناوچانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێگه به درووست كردنی هیچ هێزێكی چه‌كدار نادات، هه‌ر وه‌ك رێگه‌ی نه‌دا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا حه‌شدی شه‌عبی درووست بكرێ، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی رێگری كردن له درووست كردنی ئه‌و هێزه چه‌كداریه به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌خاته سه‌ر شانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ده‌بێ پارتیش هاوكار و پشتیوانی ته‌وای بكات، كه ده‌ڵێم: ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه یه‌كه‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه چه‌كداریه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌بێ، به رێگری كردنیش یه‌كێتی هه‌م خۆی له سه‌رئێشه‌ی ئه‌و هێزه به دوور ده‌گرێ و هه‌میش له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌بنه خاوه‌نی پشك و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، خۆ ئه‌گه‌ر بێهه‌ڵوێست و بێده‌نگیش بن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێته خاوه‌نی هێزی چه‌كدار، ئه‌وا هه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا به شێوه‌یه‌كی كاتی به ئامانجه‌كانی ده‌گات، كه گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵاتدارێتی سلێمانی و دوا خستنی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی، هه‌میش به‌غدا و وڵاته ههرێمیهكهش به ئامانجی خۆیان ده‌گه‌ن، كه ئامانجیان دواخستنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه.