
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكی ده‌ستپێشخه‌ری دوو هه‌نگاو ده‌كشێته‌وه دواوه، ئه‌و پرۆژه (14) خاڵیه‌ی ئه‌م دواییه‌یان كه وای بانگه‌شه بۆ ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری كۆی قه‌یرانه‌كانی پێیه زیاتر له مه‌زهه‌له‌ی سیاسی ده‌چێت، چونكه هه‌ر كه‌سێك دیقه‌تی پرۆژه‌كه بدات، تێده‌گات مه‌به‌ستێكی سیاسی شاراوه‌ی ترسناكی له پشته و شتێكی نوێی تێدا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه جوونه‌وه‌ی موزایه‌ده‌كانی پێشوویانه و درێژه‌پێده‌ری چه‌واشه‌كاریه‌كان و ئیداره دانی قه‌یرانه‌كانه. پرۆژه‌كه‌ی گۆڕان به‌ر له‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی بێ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخێكی نائاسایی، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌ربازی شهڕئامێزه و پڕیه‌تی له درووشمی هانده‌ر بۆ به‌رده‌وامی په‌لامار و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر، له‌وه‌شدا به پرۆژهكهیانهوه دیاره كه گۆڕان پێیوایه به سیاسه‌تی كاتكوژی و هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه وه‌ك ئێستا، ده‌توانێ زه‌مینه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه ئاژاوه‌گێڕیه ساز بكات، كه ده‌مێكه هێنانه‌دی ئه‌و خواست و مه‌رامه سیاسیانه‌یان پێسپاردوون كه له پێناویدا دامه‌زراوه. گۆڕان له پرۆژه‌كه‌یدا وایده‌رده‌خات كه خه‌می ئه‌وان خه‌می خه‌ڵكه و چاك كردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكیش له پێشینه‌ی كاره‌كانیانه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا گه‌ڕانه‌وه‌ی (یوسف محه‌مه‌د) به گرنگتر ده‌زان و خستۆیانهته خاڵی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌یان و، ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخهكهشیان به‌ستۆته‌وه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد پرۆژه‌كه‌یان له (14) خاڵی سه‌ره‌كی و چه‌ندین لق و پۆپی تر پێكهاتووه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه به‌و هه‌موو خاڵ و لق و پۆپانه بۆ خوێی چێشتیش باسیان له مه‌ترسییه‌كانی داعش و پیلانگێڕیه‌كانی تری سه‌ر ده‌ستكه‌وت و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد نه‌كردووه، چه‌ندی بۆیان كرابێ هه‌وڵیانداوه چۆن قه‌یرانه‌كان قوڵتر بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت پرۆژه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر بۆ جێبه‌جێ كردن بیده‌یه‌وه ده‌ستی خۆیان سه‌ره‌وده‌ری تێداناكه‌ن، پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر تا ئێستاش له مه‌رام و خواستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌گه‌یشتبن، ده‌بێ به‌و پرۆژه‌یه تێبگه‌ن كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به گشتی و نه‌وشیروان مسته‌فا به تایبه‌تی نه‌ك نایانه‌وێ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكه‌ن و بارودۆخه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیانه بارودۆخه‌كه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاوا به ئاڵۆزی بمێنیته‌وه و ده‌رفه‌تی ئاژاوه‌گێڕیان له‌به‌رده‌م به كراوه‌یی بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر به سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕیش نه‌یانتوانی بگه‌نه مه‌رامه‌كانیان، پێیان وایه به‌و سیاسه‌ته و ئیداره‌دانی ناكۆكیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان، ده‌توانن ده‌نگی نه‌یارانی پارتی و دژانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ خۆیان به‌رن. .