
كورد له ئه‌نفال و كیمیا و زینده‌به‌چاڵ و له‌و زوڵم و سته‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی به درێژایی مێژوو له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌سه‌ری هاتووه، خۆی به‌شێك له تاوانباری ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، سه‌رده‌مانێك سیاسه‌تی میرنشینی و خێڵ و عشایری هۆكار بوون بۆ زاڵ بوونی دوژمنان به سه‌ریدا، سه‌رده‌مانێكیش ئایدیاپهرستی و خه‌یاڵی (ماوی و ماركسی) بوون ده‌كرایه چه‌له‌حانێی سیاسی و تاكی كوردی پێ له خشته ده‌برا و، گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و هێزی كوردایه‌تی پێ لااواز و كهركهرت ده‌كرا، ئێستاش موزایه‌ده‌ی سیاسی و پیرۆزی حزبی و هه‌وڵی رشتنی كۆنه‌قینی سیاسی، بوونه‌ته مۆته‌كه سیاسی و خه‌ونی كوردیایهتیان پێ ده‌زڕێنن و چیرۆكه تراژیدیكانی سه‌رده‌می میرنشینی و ئایدیاپهرستیمان بیر ده‌خه‌نه‌وه. له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا كه ده‌رفه‌تی باش بۆ كورد ره‌خساوه و ئه‌گه‌ر وه‌ك رابردوو خۆی نه‌بێته‌وه به‌شێك له شكست و ماڵ وێرانی خۆی، چانسی ئه‌وه هه‌یه گرێكوێره‌ی پرسی كوردی وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی پێ بكرێته‌وه، به‌وه‌ش ده‌توانێ خۆی له زوڵم و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و دووباه بوونه‌وه‌ی كاره‌سات و وه‌یشوومه‌ی تورك و فارس و عه‌ره‌ب به دوور بگرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به رووداوه‌كان و هه‌ڵوێستی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نی سیاسییه‌وه دیاره، سیاسه‌تی ناوچه‌گه‌رایی جێگای سیاسه‌تی میرنشینی گرتۆته‌وه، توندڕه‌وی ئیسلامی سیاسیش به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ترس ئامێز و تۆقێنه‌ر گه‌ره‌كیه‌تی له خه‌ڵوه‌تگای ئایدۆلۆجیدا بمانخهوێنێتهوه، ئه‌وه‌تا له قۆناغێكی وا هه‌ستیاردا كه كورد له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و بڕیاری كوردانه هه‌یه، كه‌چی خۆ ده‌رخستنی شیعه وه‌ك جێگره‌وه‌ی رژێمی به‌عس و سه‌پاندنی هه‌یمه‌نه‌ی تاكڕه‌وی به مه‌به‌ستی سنووردار كردنی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، گوتار و ئامانجمان یه‌كناخات، قووت و مووچه بڕینی خه‌ڵكی كوردستان، فره بۆچوونی سیاسی و رای جیاوازمان له‌لا درووست ده‌كات، شه‌ڕی داعش و مه‌ترسیه‌كانی كۆمان ناكاته‌وه، گێچه‌ڵ و ره‌فتاری داعش ئاسای حه‌شدی شه‌عبی هه‌ولوێستی نه‌ته‌وه‌ییمان یه‌كناخات، هاوپه‌مانی روسیا له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی داگیركاری كوردستان و شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و باڵاده‌ستی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری، روانینی هاوبه‌شمان لا درووست ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئه‌و راستیانه و زۆر راستی تریش په‌ندمان له مێژوو وه‌رنه‌گرتووه و وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد له خه‌می چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ژێرده‌سته‌یی رزگار كرابێ و مه‌رترسی دووباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان رهوێنرابێتهوه، دێن و شه‌ڕی پرسی (ئاڵا و ئه‌ی ره‌قیب) به كورد ده‌فرۆشن و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی به ئاراسته‌ی گوتار و هه‌ڵوێستی حزبی و ئایدۆلۆجیدا لهتلهت ده‌كه‌ن، پێیان وایه چی به‌ڵا و نه‌هامه‌تی سه‌ر كورد هه‌یه له ره‌نگ و جۆر و شێوه‌ی (ئاڵا)و پیت و وشه‌كانی (ئه‌ی ره‌قیب) دایه، ئه‌وه له كاتیكدایه دوژمنان له چوار لاوه په‌لامارمان ده‌ده‌ن و له هه‌وڵی شێواندنی ره‌مز و پیرۆزیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دان. ئه‌و ئایدیاپهرست و ناوچهخوازانه هێشتا ده‌ستبه‌رداری ده‌مارگیری ئایدۆلۆجی و گه‌ڕانه‌وه بۆ تاڵاوی پاشكۆیه‌تی وڵاتانی هه‌رێمی و ده‌سه‌ڵاتی میرنیشنی نه‌بوون، دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی كورد خۆی به‌شێك بووه له روودانیان، سیاسه‌تیان له چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و ده‌ركه‌وتنی هه‌رزه‌كارانی سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان كورت هه‌ڵێناوه، به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێ جارێكی‌تر ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بخه‌نه‌وه ژێر تیخی ده‌مارگیری ئایدۆلۆجی و سیاسه‌تی ناوچه‌گه‌رایی.
