
له هه‌موو جیهان و به تایبه‌تی له وڵاتانی پێشكه‌وتوو كاتێك كێشه‌یه‌ك یان قه‌یرانێك سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه‌سانی پسپۆڕ و ئه‌كادیمی تایبه‌ت به جۆری كێشه‌كه به دوای سه‌ره‌داوی كێشه‌كه و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانیدا ده‌گه‌ڕێن، دوای ده‌ستنیشان كردنی هۆكار و دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوه‌كه، ئه‌وجار هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری بۆ هه‌ڵده‌گرن، چونكه له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر كێشه و قه‌یرانێك ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كان ده‌ستنیشان نه‌كرێن و سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌دۆزرێته‌وه، هه‌ر هه‌نگاوێك بنرێ ئه‌گه‌ر كێشه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات چاره‌سه‌ریشی ناكات، به‌ڵام له كوردستان ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك یان قه‌یرانێك سه‌رهه‌ڵبدات، جا ئه‌و كێشه‌یه سیاسی بێ، ئابووری بێ، یان كۆمه‌ڵایه‌تی بێ، ئه‌وا سیاسیه‌كان بێ گه‌ڕان به دوای هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كه، بۆ مه‌رامی تایبه‌تی به حزبی ده‌كه‌ن و سهرهداوهكهش له خه‌ڵكی ون ده‌كه‌ن، زۆر جارانیش ئه‌وه خودی سیاسهكانن كێشه‌و قه‌یران درووست ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش كاتێك سیاسیه‌كان خۆیان ده‌بنه هۆكار و سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان كه رووداوه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له سلێمانی هه‌ندێ له سیاسیه شكستخواردووه‌كان كێشه درووست ده‌كه‌ن و له رێگای میدیای ده‌ست له پشتدراویش ده‌یورووژێنن، بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر كێشه و قه‌یرانێك ئه‌گه‌ر تاكه هۆكار و سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌بێ، بۆ شێواندنی راستیه‌كان و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك ده‌یان لق و پۆپی لێده‌كه‌نه‌وه و چه‌ندین هۆكاری بۆ ده‌دۆزنه‌وه، به‌وه‌ش نه‌ك قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێ، به‌لكو ئاڵۆزتری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه ده‌یان به‌ڵگه‌ی زیندوو ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه پشت راست ده‌كه‌نه‌وه.
كاتێك مادده‌ی 140ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ ناكرێ، تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می ئاراسته‌ی لایه‌نێكی دیاریكراو ده‌كرێ، كاتێكیش ئه‌و لایه‌نه به پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی مادده‌كه ده‌كات به‌غدا و برایانی شیعه و له‌ناو شیعه‌شدا نوری مالیكی نیگه‌ران ده‌كات كێشه‌كه به شه‌خسه‌نه ده‌كرێ، درووستكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله و هه‌ره‌شه‌ی هاتنه ناو كه‌ركوك و دواتر داگیركردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانیش به كێشه‌ی شه‌خسی ناوده‌بران، نه‌دانی مووچه و بودجه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ لاواز كردنی ئه‌و هێزه‌ی كه كورد بۆ به‌رگری كردن له بوون و مانه‌وه‌ی خۆی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا پشتی پێ به‌ستووه، دووباره وه‌ك كێشه‌ی كه‌سی ریكلامی چه‌واشه‌كاری پێوه ده‌كرا، جا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییانه و زۆری تریش كێشه‌ی شه‌خسی سه‌رۆك بارزانی بن، ئه‌وه‌ش سهروهریهكه وه‌ك ده‌یان سه‌روه‌ری تر كه مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد شانازیان پێوه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و خۆ دزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی به شهخسهنهیان ده‌كات، بۆمان هه‌یه بپرسین: ئایا له باكوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستانیش داواكاری ماف و ئازادیه‌كان كێشه‌ی شه‌خسین؟ ئه‌گه كێشه‌ی شه‌خسین! كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌و زوڵم و سته‌مه له فارس و تورك و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن و به‌و شێوه ناڕه‌وایه كێشه‌یان بۆ درووست ده‌كه‌ن؟!
به مه‌به‌ستی كێشه درووست كردن بۆ ره‌وتی كوردایه‌تی و سست كردنی هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به پلان و به‌رنامه بودجه و قووتی خه‌ڵكی كوردستان به بڕین ده‌درێ و له دواكه‌وتنی مووچه‌ش دژ به حكومه‌تی هه‌رێم و له‌ناو حكومه‌تیش دژ به لایه‌نێكی دیاریكراو مووچهبڕاوان هانده‌ده‌ن، وه‌ك منداڵی شیره‌خۆره گڕوویان بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق گرتووه و كه باسیش دێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ڵێن: ده‌بووایه له ساڵی 2003و له‌دوای كه‌وتنی رژێمی به‌عس ده‌وڵه‌تی كوردی راگهیهنرابا، پرۆژه‌ی ده‌ستوور به ده‌نگی 96 په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مان تێده‌په‌ڕێنرێ و دواتر خۆیان له ده‌نگ و بڕیاره‌كانیان نه‌بان ده‌كه‌ن و له نوێ داوای دووباره ئاماده كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه، له په‌رله‌مان ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن و ته‌پڵ ده‌كوتن و به فیتفیتهوه له‌فه ده‌خۆن، له شه‌قام چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن و به‌گژ مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌چنه‌وه، له حكومه‌تیش وه‌ك ماستی مهییون و له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاكانیشدا سه‌ر ده‌له‌قێنن.
له هیچ قۆناغێكدا خۆیان به به‌رپرسیار نه‌زانیوه و له هه‌ر شوێنێك بۆیان هه‌ڵكه‌وتبێ له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان له جه‌سته‌ی كوردایه‌تی وه‌شاندووه، به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه ناوماڵی كوردی به ئاقاری لێكترازان و ماڵماڵۆكه‌ی حزبیدا به‌رن، ئه‌وه‌ی كه لای كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و دوژمنناس بۆته جێگای برسیار: ئه‌و لایه‌نانه‌ی كێشه‌كان به سیاسی ده‌كه‌ن په‌ند له مێژوو وه‌رناگرن و له قۆناغی زۆر هه‌ستیاردا بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبی هاوكات له‌گه‌ڵ به سیاسی كردنی كێشه‌كان كارتی گوشار فڕێده‌ده‌ن، وه‌ك ده‌بینین له لایه‌ك داوای سازان ده‌كه‌ن و له لایه‌كی تریشه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی شه‌قام چه‌واشه بكه‌ن، له بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و هه‌رای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیدا ئه‌فلاتوون و ئه‌رستۆ به شاگرد وه‌رناگرن، كه‌چی په‌رله‌مانتار به جهنهڕٍاڵ و په‌رله‌مان به سه‌ربازگه ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش مه‌به‌ستیانه ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به كێشه‌ی درووستكراو سه‌رقالڕ بكه‌ن و ئامانجه نیشتیمانیهكانیش له پێخه‌فی به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا بخه‌وێنن، ئه‌وه له كاتێكدایه پرسی كورد له‌به‌رده‌م ههرهشهگهلی داعشی تیرۆریست و حه‌شدی شه‌عبی چاوچنۆك و ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمی دایه و شه‌ڕی قووت و بڕینی مووچه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ،
زۆرێك له حزبه‌كان به شێوه‌یه‌ك هۆگری به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بوون دژ به هه‌ڵوێست و ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به دوای درووست كردنی كێشه‌دا ده‌گه‌ڕێن، به جۆرێك ئالووده‌ی گه‌مه‌ی ناو كێشه و قه‌یران بوون، ئه‌گه‌ر درووست كردنی كێشه له سه‌ر ده‌ستی دوژمنانیش بێ لێی ناپرینگێنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێستی هه‌ندێ لایه‌ن له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وتی به‌دیده‌كرێ، كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌نجامی پابه‌ند نه‌بوونی حكومه‌تی ناوه‌ند به رێككهوتنهكانهوه، بۆ دابین كردنی مووچه و چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی دارایی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا نه‌وت ده‌فرۆشێ، جگه له‌وه‌ی په‌نجه‌ی پابه‌ند نه‌بوون بۆ حكومه‌تی هه‌رێم درێژ ده‌كه‌ن، داوای به‌رده‌وامی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه و چاوه‌ڕوانی و نه‌رمی نواندنی زیاتری لێده‌كه‌ن، كاتێكیش به‌غدا بودجه و مووچه نانێرێ شین بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌گێڕێن.
ده‌رئه‌نجامی ده‌رخستنی مشتێك له خه‌رواری راستییه‌كان هه‌م له‌سه‌ر درووستكردنی كێشه‌كان و هه‌میش له‌سه‌ر به حزبی كردنیان پێمانده‌ڵێ: ئه‌و گه‌مه حزبیه‌ی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا به ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورده‌وه ده‌كرێ، ئه‌و ئه‌ركه نیشتیمانیه ده‌خاته سه‌ر تاكی كورد كه چیتر حزبیانه بیر نه‌كه‌نه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن له‌وه زیاتر سیاسیه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ململانێی سیاسی ئاراسته‌یان بكه‌ن، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه تاكی كورد خۆی چاو‌دێر بێ به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دوێنێ و ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌كانه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌ڵوێست گۆڕیه‌ی لایه‌نه‌كان له‌ژێر هه‌ژموونی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ده‌یكه‌ن، هه‌م ده‌رفه‌ته‌كان له‌بار ده‌با و هه‌میش داهاتووی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌خاته ژێر پرسیارگه‌لێك كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له هه‌گبه‌ی به‌رژه‌وه‌ندپارێزی حزبیدا جێگه‌یان نابێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
