
دوژمنانی كورد له دێرزه‌مانه‌وه یه‌كبوونی كوردیان به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و ئاسته‌نگی به‌رده‌م حه‌ز و خواستی شۆڤێنی و هێزی پووچه‌ڵ كه‌ره‌وه‌ی پیلانه‌كانیان زانیوه، بۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵی كهرتكردنیدا بوون و كهرتبوونیان وه‌ك چه‌كێكی له بڕشت نه‌كه‌وتوو له قۆناغه زۆر هه‌ستیاره‌كاندا به‌رامبه‌ر به كورد به‌كار هێناوه، بۆ مه‌به‌ستی كهرتكردنیش سڵیان له هیچ تاوانێك نه‌كردۆته‌وه و هه‌موو رێگاكانی وه‌ك تاكڕه‌وی ئایدۆلۆژی و پیلانی موخابه‌راتی و كوشتن و زه‌بروزه‌نگیان به‌كارهێناوه.
كه‌رتبوون و كه‌رتكردنی كورد مێژوویه‌كی قووڵی هه‌یه، ده‌كرێ ساڵی 1514 به سه‌ره‌تای كه‌رتكردنی كوردستان و كورد ناوبه‌رین كه ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و خه‌لافه‌تی عوسمانی له جه‌نگی چاڵدیران كوردستانیان كرد به دوو كه‌رت و هه‌ر كه‌رتێكیان به نیشتیمانی خۆیانه‌وه لكاند، دواتر و له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێزی براوه‌ی جه‌نگ و خواستی داگیركارانی كوردستان دوو كه‌رته‌كه‌یان كرد به چوار كه‌رته‌وه.
دوژمنانی كورد هه‌ر به كه‌رتكردنی كوردستان نه‌وه‌ستاون و له‌دوای كه‌رتكردنی كوردستان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون چۆن كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له‌بار به‌رن و هه‌ڵوێست و هێزی شۆڕگێڕیشی كه‌رت بكه‌ن، كه‌رتكردنی شۆڕشی ئه‌یلول له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوو باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌یه كه كورد به زیاده‌وه باجی كه‌رتبوون و كه‌رتكردنی داوه، به‌وه‌ش دوژمنان توانیویانه هێزی نه‌ته‌وه‌یی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بستێنن و به‌شێك له هێزه‌كه‌ی بكه‌نه پێشقهتاری سوپا داگیركارهكهی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه كورد دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌رتبوون به‌سه‌ری هێناون په‌ندی له مێژووی كه‌رتبوون وه‌رنه‌گرتووه و نه‌یتوانیوه یان راستر بڵێین نه‌یوستووه ئه‌و خاڵه لاوازه‌ی ناو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی بنبڕ بكات.
كه‌رتبوون بۆ كورد مێژوویه‌كی ئه‌وه‌نده تاڵی هه‌یه له هه‌ر كوردێك بپرسی به‌ڵا و نه‌هامه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، بێ دوو دڵی ده‌ڵێ: چی به‌ڵا و نه‌هامه‌تی هه‌یه له كه‌رتبوون و ناته‌بایی ناوخۆییمانهوه به‌سه‌رمان هاتووه، كه‌چی له‌گه‌لڕ ئه‌و راستییه‌شدا زۆر جاران و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ خۆی زه‌مینه بۆ كه‌رتكردنی خۆی خۆش ده‌كات، وه‌ك ده‌بینین هاوپه‌یمانی و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ندێ حزبی كوردی ئه‌وه‌نده ناقۆڵا و نارێكن له‌باتی ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خه‌نه ژێر هه‌ژموونی سه‌ره‌ڕۆیی حزبی، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و راستییه زۆرترین هاوپه‌یمانی نێوان حزبه كوردیه‌كان بۆ دژایه‌تی حزبێكی تری كوردیه، ئه‌گه‌ر وانییه چۆن ده‌بێ حزبێكی عه‌لمانی بانگه‌شه‌ی دیموكراتی بكا و له‌گه‌ڵ حزبێكی ئیسلامی توندڕه‌وی مه‌یله و تیرۆریستیش بچێته جێژوانی هاوپه‌یمانی سیاسی و دژی حزبێكی دیموكراتخوازی هاوئامانجی خۆی بوه‌ستێته‌وه؟! یان حزبێك خۆی به پێشڕه‌وی داواكارانی مافی چاره‌نووس بزانێ و له‌گه‌ڵ حزبێكی وا هه‌وپه‌یمانی بكات كه پێیوایه كورد و دوژمنانی كورد له فنجانی سیاسه‌تی خه‌یاڵئامێزی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك‌دا ئاوێته‌ی یه‌كتری ده‌كات، هاوكات دژی ئه‌و حزبانه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه كه وه‌ڵامی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له مێژوو وه‌رده‌گرن و چاره‌سه‌ری پرسی كورد له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به ده‌وڵه‌تبووندا ده‌بیننه‌وه.
هاوپه‌یمانی سیاسی له‌وانه‌ش سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر هه‌یه، حزبی ئیسلامی وا هه‌یه له كاتێكدا هه‌موو جوانیه‌كانی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی روانینی خۆی هیچ روانینێكی تری قبوڵ نییه، كه‌چی له‌گه‌ڵ چه‌پ و ماركسیه‌كان سه‌ما ده‌كات كه زۆرترین بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئیسلام و حزبی ئیسلامی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به هاوپه‌یمانیه‌كی له‌و جۆره‌ش خۆی گوته‌نی كاری پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ بێ بڕوایان حه‌ڵاڵ ده‌كا و رووش له‌و بڕوادارانه وه‌رده‌گێڕێ كه سه‌رده‌مانێك به‌شێك بوون له خۆی، حزبی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتخواز هه‌یه ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شانی حزبه ئایدۆلۆژیه نه‌فه‌س ته‌نگه‌كان و شه‌ڕی حزبێكی تری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتخواز ده‌كات، ئایا یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانیانه دێته‌دی؟ یان كورد ده‌توانێ خۆی له كه‌رتبوون بپارێزێ له كاتێكدا پێیه‌ك پێقوله له پێكه‌ی تر بگرێ و چاوێك به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌كه‌ی تر بڕوانێ؟!
بێگومان نه‌خێر، هه‌موو ئه‌وانه فێڵی حزبین و له‌و ده‌نگ و ره‌نگه نه‌ته‌وه‌ییانه ده‌كرێن كه كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی پرسی كورد و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بینن، چونكه رووداو و گۆڕانكاریه‌كان پێمان ده‌ڵێن كاتی ئه‌وه هاتووه كورد هه‌ڵه‌كانی مێژوو هه‌ڵبگرێته‌وه و خۆی له كه‌رتبوون بپارێزێ و حزبه‌كان خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان بكه‌نه بنه‌مای هاوپه‌یمانی و وه‌ڵامی چاوه‌ڕوانی له مێژینه‌ی كورد و دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی پێبده‌نه‌وه، بۆ نموونه: حزبه ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كتری ببه‌ستن و به‌ره‌یه‌كی میانڕه‌و پێك‌بێنن و ده‌ستبه‌رداری تاكڕه‌وی و سه‌ره‌ڕۆیی ئایدۆلۆژی ببن، حزبه چه‌پ و ماركسیهكانیش به هه‌مان شێوه، حزبه عه‌لمانی و دیموكراتخوازه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه بچنه ناو به‌ره‌یه‌كه‌وه، دواجار هه‌ر سێ به‌ره‌كه كورد بوون و مێژووی پڕ كاره‌سات و خواست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌ر سێ به‌ره‌كه‌یه بكه‌نه بنه‌مای كۆده‌نگی سیاسی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و كاری هاوبه‌ش، هه‌ر حزبێكیش خۆی له‌و راستیانه بدزێته‌وه و یه‌كبوون نه‌كاته جێگره‌وه‌ی كه‌رتبوون، كارێك ئه‌نجام ده‌دات كه تورك و فارس و عه‌ره‌ب وه‌ك سێ ده‌وڵه‌تی داگیركا‌ر و دوژمنی كورد، دژ به ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی و بڕیاردانی مافی چاره‌نووس پێشتر ئه‌نجامیان داوه.