كورد له ئێستادا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین هێزی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕدایه، بۆ داهاتووش له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕێكی تری له پێشه كه مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌گه‌ر له شه‌ڕی داعش زیاتر نه‌بن كه‌متر نین، ئه‌وه جگه له‌و پیلانه موخابه‌راتیانه‌ی له چوار لاوه بۆی له بۆسه‌دان، جا بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی داعش سه‌ركه‌وتوو بین و ئاماده‌سازیش بۆ شه‌ڕی رانه‌گه‌یه‌نراوی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ین و نه‌كه‌وینه بۆسه‌ی پلانه موخابهراتیهكانیش، پێویسته حزب لایه‌نه سیاسیه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كگوتار بن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا چه‌ند حزبێك سازاون بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له سازانی نیشتیمانی بدزنه‌وه.
ده‌بێ لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌و راستییه له‌به‌رچاو بگرن كه هێزی پێشمه‌رگه به‌و ئیمكانیاته دیاریكراوه و به‌و رێگریه‌ی به‌غدا له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی چه‌ك و پێداویستیه‌كانی تری جه‌نگی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش درووستی ده‌كات، له شه‌ڕی تیرۆردا زۆر له سوپای هه‌موو ئه‌و وڵاتانه سه‌ركه‌وتوو تره كه خاوه‌نی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له نهبڕانن و له چه‌ندین لاشه‌وه پشتیوانی سه‌ربازییان لێده‌كرێ، ئه‌گه‌ر عێراق و سوریا وه‌ك نموونه‌ی دوو وڵاتی شكستخواردووی شه‌ڕی داعش وه‌ربگرین، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتووترین هێزه له شه‌ڕی تیرۆردا، هه‌ر یه‌ك له عێراق و سوریا خاوه‌نی فرۆكه و چه‌كی پێشكه‌وتوون، ئێران به هێزی سه‌ربازی و پێدانی زانیاری هه‌واڵگری له پشتیانه، (حزب الله) ی لوبنانی وه‌ك به‌شێك له سوپای رژێمی سوریا دژی داعش له شه‌ڕدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وره‌ی سوپای هه‌ردوو وڵات تا ئاستی زه‌لیل بوون له به‌رامبه‌ر داعش دابه‌زیوه، ئه‌وه له‌كاتێكدا وره‌ی چه‌كدارانی داعش له به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه تا ئاستی چاوشكان هاتۆته خوارێ، بۆیه پێویسته سه‌ركرده و سیاسیه‌كانی كوردستان به‌ره‌یه‌كی تری جه‌نگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داعش و له دژی پێشمه‌رگه نه‌كه‌نه‌وه، چونكه هه‌ر هه‌نگاوێك كه ببێته هۆكاری لێكترازانی ناوماڵی كورد وه‌ك ئه‌وه وایه به‌ره‌یه‌كی تری جه‌نگ به رووی هێز و تواناكانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بكه‌یه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 23ی حوزه‌یران له په‌رله‌مانی كوردستان روویدا كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئه‌و جه‌نگه بوو كه ته‌نها داعش و دوژمنانی كورد لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
ده‌بێ سه‌ركرده و سیاسیه‌كانی كورد خۆیان له تێكدانی ناوماڵی كورد و له‌باربردنی یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ببوێرن، چونكه تێكدانی ناوماڵی كورد كردنه‌وه‌ی ترسناكترین به‌ره‌ی جه‌نگه دژ به سه‌روه‌ریه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌ستكه‌وته‌كانی، بۆیه نابێ له دۆخێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستادا كۆنه قینی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بخرێنه پێش خۆشه‌ویستی نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، نابێ هیچ لایه‌نێك بۆ تۆڵه كردنه‌وه به‌دوای ده‌رفه‌تدا بگه‌ڕێ و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێ به پشتیوانی ده‌ره‌كی و گه‌له‌كۆمه‌ی كودهتائامێز لایه‌نێكی تر په‌راوێز بخات، ئه‌وه‌ی له 23ی حوزه‌یران له په‌له‌مان روویدا ئه‌گه‌ر هاندانی ده‌ره‌كی و گه‌له‌كۆمه‌ی حزبی نییه به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا! چۆن سێ لایه‌نی ئیسلامی و لایه‌نێكی سیكۆلاریست و لایه‌نێكی راڕا و تێكه‌ڵ له دژه بۆچوونی سیاسی و فكری و چاره‌گه لایه‌نێكی ماركسی ئاوا جیاوازیه‌كانیان یه‌كخستن؟! كه‌چی له‌ناو هه‌مان په‌رله‌مان له‌سه‌ر ناوی گه‌وره‌ترین دوژمنی كورد رێكناكه‌ون و لێیان ده‌بێته ده‌مه‌قاڵی و ئه‌گه‌ر فریاش نه‌كه‌وتبان دوور نه‌بوو شمشێری عه‌ره‌بی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردیدا له كالان ههڵكشابا.
هه‌موومان دیمه‌نه‌كانی 23ی حوزه‌یرانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان‌مان له‌به‌ر چاوه كه ئیسلامی و ماركسی، سیكۆلاریزم و راڕاكان بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له قوربانیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و مێژووی زوڵم و سته‌می داگیركاران و چاوه‌ڕوانی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، به یه‌ك ئاواز كه‌وتبوونه هه‌له‌كه‌سه‌ما، به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و یه‌كده‌نگی و یه‌كڕه‌نگی و ههلهكهسهمایهی ناو په‌رله‌مان پێویسته تاكی كورد به دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌دا بگه‌ڕێ.
1ــ ئه‌وه‌ی له 23ی حوزه‌یران روویدا و هه‌ڵس و كه‌وتی منداڵانه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ سازان بوو یان بۆ ترازان؟
2ــ ئایا ئه‌و لایه‌نانه له به‌رامبه‌ر به‌غدا و مادده‌ی 140و بڕینی موچه و قووتی خه‌ڵكی كوردستان و زۆر كێشه و گرفتی نه‌ته‌وه‌یی تر ئاوا كۆك و ته‌با بوون؟
3ــ ئایا له شه‌ڕی داسه‌پاوی داعش ئه‌و لایه‌نه سازاوانه بۆ ته‌نیا جارێكیش ئاوا به كۆمه‌ڵ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریان بهسهركردوونهوه؟ یان ته‌نانه‌ت سه‌ردانی پرسه‌ی شه‌هیده‌كانیان كردووه؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و زۆر پرسیاری تریش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن كه رووداوه‌كه‌ی 23ی حوزه‌یران هه‌م كوده‌تا و گه‌له‌كۆمه بوو، هه‌میش ده‌ستێكی ده‌ره‌كی و دهژمنكارانهی دژ به ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی له پشت بووه.
