
زۆر جاران هاوكات له‌گه‌لڕ په‌لاماره موخابه‌راتی و سه‌ربازیه‌كانی داگیركارانی كوردستان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شۆڕگێڕ و كوردپه‌روه‌ر، هه‌ندێ ده‌سته و گرووپی ناوخۆش به بیانووی جۆراوجۆر و بۆ مه‌رامی تایبه‌تی ده‌خزێنه ناو هه‌مان سه‌نگه‌ری داگیركاران و به هه‌مان رق و تێڕوانینی داگیركارانیش په‌لامار ده‌ده‌ن، بۆ باشتر گه‌وجاندنی خه‌ڵك و چه‌واشه‌كردنی رای گشتی چه‌مكی حزبی بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه وه‌ك مادده‌ی سڕكه‌ر به گه‌رووی ئه‌و كورده خێر لهخۆنهدیوهدا ده‌كه‌ن، لێره‌دا ناكرێ نه‌پرسین ئه‌و ده‌سته و گرووپه ناوخۆییانه كێن و مه‌به‌ستیان چییه كه له قۆناغه زۆر هه‌ستیاره‌كاندا هاوشێوه‌ی موخابه‌راتی داگیركارانی كوردستان، به‌سه‌ر مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و قوربانیده‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مردا ده‌ڕشێنه‌وه؟
گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و ده‌سته و گرووپانه ره‌وتێكی به‌رژه‌وه‌ندخواز و رق داگرتوون له هه‌ر هه‌وڵێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پێیان سپێردراوه دژ به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بوه‌ستنه‌وه، ئه‌وانه نه‌خۆشی خۆده‌رخستن و خۆ به كاریزما كردنیان هه‌یه، ئه‌وه‌نده به‌دبه‌خت و ناحاڵی و چاره‌ڕه‌شن پێیان وایه ده‌ركه‌وتن و به كاریزما بوون به گه‌وجاندنی خه‌ڵك و دژایه‌تی كردنی رێبازی بارزانی نه‌مر و چه‌واشه‌كردنی جوانی و پیرۆزیه‌كانی مێژوو ده‌ست ده‌كه‌وێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاتێك ده‌بینن له ئاست گه‌وره‌یی بارزانی نه‌مر و خه‌بات و داهێنانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی زۆر بچووكن و پێی ناگه‌ن، كێچ ده‌كه‌وێته كه‌وڵیان و هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌وره‌یی ئه‌و بشارنه‌وه تا وه‌ك خۆیان بچووك ده‌ركه‌وێ، به‌ڵام كاتێ ده‌چنه به‌رده‌م ئاوێنه‌ی مێژوو تێده‌گه‌ن خۆیان بچووكتر بوونه‌وه و بارزانی نه‌مر و رێبازهكهشی ئه‌وه‌نده‌ی تر بۆ سه‌رێ هه‌ڵكشاوه، ئیتر رق دایانده‌گرێ و په‌لاماری هه‌موو جوانی و پیرۆزیه‌كانی مێژوو ده‌ده‌ن.
په‌لاماردانی ئه‌و ده‌سته و گرووپانه بۆ سه‌ر مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مر، وامان لێده‌كات چه‌ند راستییه‌ك وه‌ك سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بكه‌ینه وه‌ڵامی سیاسه‌تی گه‌وجاندن و هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كارانه‌ی ئه‌و ده‌سته و گرووپانه.
1ــ سه‌د و یه‌ك ساڵ به‌ر له ئێستا و له ساڵی 1914 شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی له‌لایه‌ن توركه عوسمانیه‌كانه‌وه له سێداره دراوه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه و چاوێك به‌و پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا بگێڕین كه شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی له پێناویدا خه‌باتی كرد و له پێناویشیدا له سێداره درا، تێده‌گه‌ین كه دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك سه‌ده و ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریانه‌ی ناوچه‌كه‌یان گرتۆته‌وه، له‌به‌ر لاوازی و پێنه‌گه‌یشتنی هزر و بیری نه‌ته‌وه‌ییان نا‌وێرن خۆی له قه‌ره بده‌ن.
2ــ كاتێك ئه‌رمه‌نیه‌كان بۆ جاری دووه‌م له ساڵی 1921 كه‌وتنه‌وه به‌ر شاڵاوی كوشتاری توركه‌كان، بارزانی نه‌مر به هێزێكی بارزانیهكانهوه چووه هاواریان و (ئه‌ندرانیك) پاشا و خێزانه‌كه‌ی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌رمه‌نی له مه‌رگی حه‌تمی رزگار كردن و به خوێنی (14) شه‌هیدی كورد گه‌یاندنیه سوریا، گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه مرڤدۆستانهی بارزانی نه‌مر جیا له‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی مرۆڤدۆستانه بوو، توانی ئه‌و پیلانه‌ش بووچهلڕ بكاته‌وه كه توركه عوسمانیه‌كان به مه‌به‌ستی قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و نانه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی نێوان كورد و ئه‌رمه‌ن له كوشتاری یه‌كه‌می ئه‌رمه‌نیه‌كان له ساڵی 1915 كوردیان تێوه‌گلاندبوو.
3ــ رێككه‌وتننامه‌ی (چاڵدیران) و (سایكس بیكۆ) دوو رێككه‌وتننامه‌ی دژ به ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بوون، بارزانی نه‌مر به چوونی بۆ پشتیوانی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له باكوور و كۆماری كوردستان له رۆژهه‌ڵات، توانی ئیراده‌ی ئه‌و دوو رێككه‌وتننامه دژ به كورده تێك بشكێنێ و جارێكی‌تر به هه‌ڵوێستی سنووربڕی مێژووی لێكترازاوی شۆڕش و راپه‌ڕینی پارچه‌كانی كوردستان تێكه‌ڵ به یه‌كتری بكاته‌وه.
4ــ دوای گه‌له‌كۆمه‌و پیلانه‌كه‌ی سه‌ر كۆماری كوردستان بارزانی نه‌مر رێڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ی چۆمی (ئاراز) ی كرده وه‌ڵامی ئه‌و گه‌له‌كۆمه و پیلانگێڕیه، به‌وه‌ش ئه‌و په‌یامه‌ی به دۆست و دوژمن گه‌یاند كه بڕوا به خۆبوون و هێزی شۆڕشگێڕی گه‌لانی بنده‌ست زۆر له گه‌له‌كۆمه و پیلانی دوژمنان و داگیركاران به‌هێزتره.
5ــ دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی نه‌مر و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی و رێكخراوه‌یی و سه‌ربازی گرنگ و ریشه‌یی بوون له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورددا، چونكه به دامه‌زراندنی پارتی و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلول توانرا هه‌م گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له چوارچێوه‌ی كارنامه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازیدا رێك‌بخرێن، ئه‌وه‌ش بۆ كورد بازدانێكی گه‌وره بوو، چونكه تا ئه‌وكات گوتاری ناوچه‌گه‌رایی و خواست و ئامانجی خێڵ و عه‌شایری لاوازترین خاڵی ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بوون.
6ــ له گه‌رمه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 سه‌رۆك بارزانی له شاری كۆیه و له‌به‌رده‌م ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو گوتی: شه‌رعیه‌تی سه‌رده‌می شۆڕشگێڕیمان تێپه‌ڕاند و پێویسته له ئێستاوه شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری راده‌ستی بڕیاری خه‌ڵك و شه‌رعیه‌تی سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكرێ، ئه‌وه‌ش په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك دوو ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی لێكهوتهوه، ئه‌و دوو ده‌ستكه‌وته‌ش ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و به‌ری ره‌نجی پێشمه‌رگه و زاده‌ی هزر و بیری دیموكراسی بن، بێگومان سه‌رۆك بارزانی چ وه‌ك پێشمه‌رگه و چ وه‌ك دیموكراسیخوازێك پێشه‌نگ و رابه‌ری هه‌ردوو دهستكهوتهكهیه.
7ــ له شه‌ڕی داسه‌پاوی داعشدا دیبلۆماسیه‌تی سه‌ركه‌وتووی سه‌رۆك بارزانی توانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێنێته ناو رووداوه‌كان، پێشمه‌رگه بكاته ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی سوپای هاوپه‌یمانان كه له‌سه‌ر ئاستی دونیا شانازی پێوه ده‌كرێ، ئه‌وكاته‌ش كه (كۆبانێ) له رۆژئاوای كوردستان كه‌وته به‌ر په‌لاماری داعش ئه‌وه‌نده به‌سه كه بڵێین: ئه‌وه دیبلۆماسیه‌تی سه‌رۆك بارزانی بوو به‌ناو خاكی توركیادا و به ئاڵای پیرۆزی كوردستانه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ پشتیوانی كوردانی سته‌م لێكراوی رۆژئاوای كوردستان نارده (كۆبانێ) .
ئه‌مانه چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك بوون له‌و مێژووه‌ی كه ئه‌و ده‌سته و گرووپانه له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه به پلان و به هاوكاری موخابه‌راتی داگیركارانی كوردستان له هه‌وڵی بچووك كردنهوهیدان و تۆمه‌تی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، لێره‌دا كاتی ئه‌وه هاتووه به‌و ده‌سته و گرووپانه بڵێین: ئه‌وه مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مره نه‌خشه‌ی بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی كێشا، ئه‌وه مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مره مێژووه دزێو و نه‌فره‌ت لێكراوه‌كه‌ی ئێوه‌ی شاردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مێژووه‌ش له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربێنین، ئه‌وا شتێك نامێنێ پێی بگووتری مێژووی نه‌ته‌وه، ئه‌وكاته‌ش مێژووی ئێوه ده‌رده‌كه‌وێ و به ده‌ركه‌وتنیشی هه‌رچی كوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕی ئه‌م وڵاته هه‌یه شه‌رم دایده‌گرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
