ئیسلامی سیاسی له كاتێكدا داوای فه‌رمانڕه‌وایی هه‌موو جیهان و به‌ناو جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی خوا ده‌كه‌ن، خۆیان نه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌ژین و نه پێكه‌وه‌ش هه‌ڵده‌كه‌ن، هه‌رای ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێنه ده‌سه‌ڵات ئازادی راده‌ربڕین بۆ تاك و كۆمه‌ڵ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن و به پێی بنه‌ماكانی دیموكراتی وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن، دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێنن و كورد گوته‌نی: گورگ و مه‌ڕ پێكه‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه، كه‌چی 1400 ساڵه له‌سه‌ر درێژی و كورتی ریش و سمێڵ رێكناكه‌ون، باس له فراوان كردنی پانتایی ئازادی ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر درێژی و كورتی یه‌ك سانتیمه‌ری پانتۆڵیش تۆمه‌تی گومڕایی و ده‌رچوون له هێڵی ئیسلام ده‌ده‌نه پاڵ یه‌كتری، به‌شێكیان به شمشێر و سه‌ربڕین داوای كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، به‌شه‌كه‌ی تریان به دیموكراتی و سندووقی ده‌نگدان ده‌كه‌نه دادوه‌ر، كه‌چی ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كه‌ت بۆ ئه‌وان نه‌بێ لای خوا و له‌سه‌ر پردی سیرات سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن و په‌نجه‌كه‌ی خۆت به شاهید ده‌گرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناكۆكی و دژایه‌تی كردنه‌ی یه‌كتری گله‌یی ئه‌وه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كۆده‌نگ نین ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵگێڕ و وه‌رگێڕه‌ی له پێناو گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات به ئیسلام و دینی خوای ده‌كه‌ن، كه‌چی گله‌یی ئه‌وه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵگێڕ و وه‌رگێڕی ئه‌وان خۆیان هه‌ڵناگێڕنه‌وه
به چه‌ندین ئاوازی جیاجیا ده‌خوێنن و هه‌ر یه‌كه‌یان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن دین و خواپه‌رستی له چاوی مه‌رامه سیاسیه‌كانی ئه‌واندا ببینین، له‌كاتێكدا دین و خواپه‌رستی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن بكرێنه ئامرازی سیاسی و پردی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیان دینی خوایه، با ئه‌وان له‌سه‌ر درێژی و كورتی ریش و سمێڵ و پانتۆڵ رێككه‌ون، منیش پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو ده‌به‌ستم و كوێ ده‌ڵێن له‌وێ په‌نجه به دووگمهدا دێنم و خۆم ده‌ته‌قێنمه‌وه.
