كه‌رتبوونی یه‌كێتی و هه‌ڵتۆقینی له پڕی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری دژه ره‌وتی كه‌سی و باڵباڵێن و كوتله‌بازی چه‌ندین ساڵه و رشتنی كۆنه‌قینی سیاسی و به‌رهه‌می ململانێی كۆنی نێوان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ناو ئه‌و حزبه بوو، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر روانینی جیاواز بۆ رووداوه‌كان و كار و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌رنامه‌ی سیاسی نه‌بوو، بۆیه له ئه‌گه‌ری هه‌ر یه‌كگرتنه‌وه و لێك نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك هه‌م كێشه و گرفته كۆنه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و هه‌میش كێشه و گرفتی نوێشیان دێنه پێشێ.
دیاره یه‌كگرتنی دوو حزب یان چوونه‌وه پاڵیهكی باڵه زیزبووهكانی ناو حزبێكی وه‌ك ئێستای نێوان یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێویستی به زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و ئاماده‌سازییه‌كی سیاسی و رێكخراوه‌یی هه‌یه، له‌و روانگه‌یه‌وه پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین: ئایا سه‌ران و بڕیار به‌ده‌ستانی هه‌ردوو حزب توانیویانه زه‌مینه‌ی چوونه‌وه پاڵیه‌ك بڕه‌خسێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فۆرماتی ئه‌قڵی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان كردووه وه‌ك پێویستییه‌كی یه‌كگرتنه‌وه تا هه‌نگاوێكی گرنگ و چاره‌نووسسازی وا هه‌ڵبگرن؟ له‌م شرۆڤه و به‌دواداچوونه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌و چه‌ند پرسیارێكی تریش بده‌ینه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆن درووست بوو؟
پێشتر باسمان له‌وه كرد درووست بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رهاویشته‌ی كۆنه‌قین و باڵباڵێن و كوتله‌بازی بوو، ئه‌وه‌نده فكری و له‌سه‌ر كار و پرۆژه و جیاوازی به‌رنامه‌ی سیاسی نه‌بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاك نه‌وشیروان له درووست كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كه‌وته دوای به‌ده‌نگه‌وه چوونی سۆزی ده‌نگه ناڕازیه‌كان و وه‌ك هه‌ڵگری خواستی ئه‌وان خۆی ده‌رده‌خست، ئه‌وه‌ش وایكرد بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ژانی كێشه و گرفتی سیاسی و رێكخراوه‌یی له دایك ببێ و، بكه‌وێته ژێر باری چه‌ندین گفت و به‌ڵێنی وا كه نه له ئێستا و نه دوای ده‌یان ساڵی تریش پێی جێبه‌جێ ناكرێن، چونكه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو حزب و جووڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی كه‌وتبووه دوای خولیا و خواستی به‌شێك له ده‌نگه ناڕازیه‌كان و هه‌رچیان گوتبا ده‌یگوت: ئێمه بۆ ئه‌وه هاتووین، ئه‌وه له كاتێكدا پێویست بوو ده‌نگه ناڕازیه‌كان له ده‌وری پرۆژه و كارنامه‌یه‌كی سیاسی وا كۆبكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی ئێستای كوردستان بگونجێ، بۆیه ده‌بینین له سه‌ره‌تای درووست بوونیه‌وه تووشی به‌ریه‌ككه‌وتنی خواستی سۆزداری و ئامانجی دژ و ناكۆكی ناو ده‌سته و گرووپه‌كانی ناوخۆی بوو، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ش زیزبوون و دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كادیر و ههڵسووڕاوانیهتی له‌و گردبوونه‌وه سۆزداریه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ناوی ناوه بزووتنه‌وی گۆڕان.
زه‌مینه‌سازی وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ یه‌كگرتنه‌وه
یه‌كگرتنی دوو حزب یان چوونه‌وه پاڵیهكی دوو باڵی حزبێكی له‌تبوو پێویسته زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێ، مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی دوو لایه‌نیش له پرۆسه‌ی یه‌كگرتندا ته‌بایی و رێكی ناوخۆیانه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كێتی و گۆڕان له‌ناو خۆیاندا ئه‌وه‌نده رێك و ته‌بان تا بتوان یه‌كبگرنه‌وه؟
گومان له‌وه‌دا نییه یه‌كێتی له‌سه‌ر لێواری كه‌رتبوونه و رۆژانه كێشه و گرفتی نێوان باڵه‌كانی ئاڵۆزتر ده‌بن، به سه‌د ئاواز ده‌خوێنن و ته‌نانه‌ت وه‌ڵام و وه‌ڵامكاری و دژه هه‌ڵوێستی نێوان باڵه‌كانی، جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌شی كهرتكردووه و له شه‌قامیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، حاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش زۆر له حاڵی یه‌كێتی باشتر نییه، تاكه جیاوازییه‌ك كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی لێك جیاده‌كاته‌وه به‌هێزی نه‌وشیروان مسته‌فایه له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا كه توانیویه‌تی كێشه و گرفهتهكانی ناوخۆی له ئێستادا خه‌فه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین گه‌وره هه‌ڵسووڕاو كه دۆستی چه‌ندین ساڵه‌ی كاك نه‌وشیروان بوون و له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌كه‌ش بوون دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، ئه‌وه جگه له دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی تر كه له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌كه‌دا وه‌ك پێشه‌نگ ده‌بینران، جا دوو حزب كه خۆیان پێویستیان به رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی خۆیانه، چۆن ده‌كرێ بیر له یه‌كگرتنه‌وه و چوونه‌وه پاڵ یه‌كتری بكه‌نه‌وه؟
كه‌رتبوون و پێشینه‌یه‌كی مێژوویی
كورد ئه‌وه‌نده‌ی باجی كه‌رتبوونی حزبی داوه، زۆر ده‌گمه‌ن و ده‌توانین بڵێین: چێژی له یه‌كگرتنه‌وه وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت زۆر جاران رقی سیاسی و كه‌رتبوونی حزبی وایكردووه لایه‌كیان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر لاكه‌ی تردا په‌نا بۆ هه‌ڵه‌ی گه‌وره و خه‌تای نیشتیمانی به‌رێ، ئه‌گه‌ر چاوێكیش به مێژووی كهرتبوونهكانی ناو حزبی كوردیدا بگێرینه‌وه، تێده‌گه‌ین بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد چ باجێكی قورسی كه‌رتبوونی حزبی داوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به كه‌رتكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كورد خرایه ناو گێژاوی پیلانێكی پێشوه‌خته‌ی موخابه‌راتی داگیركارانی كوردستان، یان كه‌رتبوونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و جیابوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی لێی، دواتر كه‌رتبوونی حزبی سۆشیالیست و درووست بوونی حزبی زه‌حمه‌تكێشان، كه‌رتبوونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و باڵێكی تریشی كه (جوندولئیسلام) بوو خزایه به‌ره‌ی تیرۆریزمه‌وه، كهرتبوونهوهی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و درووست بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و كهرتبوونانهن، كه مێژووی تاڵی كه‌رتبوونی ناو حزبی كوردیمان بیرده‌خه‌نه‌وه، ئه‌و كهرتبوونانهو زۆر ورده كه‌رتبوونی تریش ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێن: كه كه‌رتبوون له‌ناو حزبی كوردیدا بۆته كلتوور و ئه‌سته‌مه بڕوا به یه‌كگرتنی دوو حزب بكه‌ین.
یه‌ك ده‌گرنه‌وه یان یه‌كیان پێده‌گیرێ؟
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ پێده‌چێ ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی چه‌ند كه‌سێكی باڵای ناو هه‌ردوو حزب كه ژماره‌یان له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات خواستی یه‌كگرتنه‌وه هه‌بێ، ئه‌گه‌رنا هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی كادیره پێشكه‌وتووه‌كان و زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزب كه‌متر خواستی یه‌ك گرتنه‌وه و مه‌یلی لێك نزیك بوونه‌وه ده‌بینرێ، ئامانجی ئه‌و چه‌ند كه‌سه دیاریكراوهش كه مه‌یلی یه‌كگرتنه‌وه‌یان هه‌یه سێ هۆكاری له پشته.
1ــ یه‌كێك له‌وانه زه‌ختی ئێرانه كه ده‌یه‌وێ به یه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه هێزێكی وا له زۆنی سه‌وز درووست بكاته‌وه، كه بتوانێ له‌و رێگه‌یه‌وه سنوورێك بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی دابنێ و پێشیش به هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بگرێ.
2ــ كه‌سه مهیلدارهكانی یه‌كگرتنه‌وه له‌ناو هه‌ردوو حزب ده‌یانه‌وێ به‌و یه‌كگرتنه ركابه‌ره‌كانیان بترسێنن و كێشه و گرفتی ناو حزبه‌كانیان دامركێننه‌وه.
3ــ ده‌یانه‌وێ ئه‌و یه‌كگرتنه بكه‌نه كارتی گوشار له‌سه‌ر پارتی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به پیر خواست و داواكاری حزیبانهوه بچێ، جا یه‌كگرتنێك یان یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر زه‌ختی داگیركاری به‌شێكی كوردستان و بۆ ترساندنی ركابه‌ره‌كانی ناوخۆی حزبی و بۆ وه‌رگرتنی ده‌ستكه‌وتی گرووپێكی دیاریكراو بێ، نه‌بوونی باشتره له بوونی.
ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان
گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌ر كهرتبوونێكی ناو حزبی كوردی له‌لایه‌ن هه‌ر چوار داگیركاری كوردستانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێ، هه‌ر لێك نزیك بوون و یهكگرتنهوهیهكیش ئه‌گه‌ر بچووكترین خێری كوردی تێدابێ ئه‌وا دژایه‌تی ده‌كرێ، بۆیه ده‌بینین كهرتبوونهكان له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه ئاسانكاری زۆریان بۆ كراوه و به پێچهانهشهوه یه‌كگرتنه‌وه‌كان ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری زۆرتریان بۆ درووستكراوه، بۆیه بوونی ئێران وه‌ك داگیركاری به‌شێكی كوردستان له پشت ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه بۆ كورد زیانی له كهرتبوونهكان كه‌متر نابێ، جگه له‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌كه خۆڕسك نییه ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێكیش بچێته پێش له دوا وێستگه‌دا ئه‌م ئاسته‌نگ و له‌مپه‌رانه‌ی بۆ درووست ده‌بن.
1ــ هێرۆخان له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یه‌كێتی هه‌نگاو ده‌نێ و هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پله و پۆستێك دابێ ملكه‌چی مه‌رامه‌كانی نه‌بێ ده‌یخاته ده‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌كانی حزب، خۆی كردووه به ده‌مڕاست و بڕیارده‌ری بێ ركابه‌ری ناو یه‌كێتی، ده‌ستی به‌سه‌ر جومگه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك دارایی و هێزی پێشمه‌رگه و میدیای یه‌كێتیدا گرتووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه زۆرینه‌ی كادیره به توانا و ماندووه‌كانی یه‌كێتی نیگه‌ران ببن و به ئاشكرا دژایه‌تی بڕیاره‌كانی بكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كبگرێته‌وه، ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێته كه‌سی یه‌كه‌می ناو یه‌كێتی و ئاسته‌نگه گه‌وره‌كه لێره‌وه درووست ده‌بێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هێرۆخان ئاماده ده‌بێ ئه‌و جومگه هه‌ستیارانه راده‌ستی كاك نه‌وشیروان بكات؟ یان له بڕیارداندا بۆ كه‌سی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاك نه‌وشیروان ده‌بێ! ئه‌گه‌ر رادهستیشیان نه‌كات كاك نه‌وشیروان ئاماده ده‌بێ بچێته ژێر سێبه‌ر و هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی هێرۆخان؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بۆ رۆژگاری دوای یه‌كگرتنه‌وه‌كه به‌جێدێڵین.
2ــ كه‌رتبوون وایكردووه له‌ناو هه‌ردوو حزبدا كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناشایسته و بێده‌نگ و ره‌نگ وه‌ك منداڵی ناو چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كان له‌پڕ گه‌وره ببن و پله‌و پۆستی باڵا وه‌ربگرن، ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌رتبوونه نه‌بوایه ئه‌وانه هه‌رگیز به‌و پله و پۆستانه نه‌ده‌گه‌یشتن، ئێستا كه یه‌كده‌گرنه‌وه ئه‌وانه‌ی كه هه‌لومه‌رجی كه‌رتبوون گه‌وره‌ی كردوون، بارودۆخی یه‌كگرتنه‌وه‌ش گچكه‌یان ده‌كاته‌وه، ئایا له حاڵه‌تێكی وادا هه‌ردوو حزب تووشی پاشاگه‌ردانی سیاسی و رێكخراوه‌یی و كه‌رتبوونی زیاتر نابن؟ بۆیه وا باشتره ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بن له‌وه‌ی چاكتری ده‌كه‌ن و ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره سوودبه‌خش ده‌بێ، با ده‌ستی لێنه‌ده‌ن و خراپتری نه‌كه‌ن.
3ــ پێشتر باسمان له‌وه كرد كوتله و باڵباڵێن و كۆنه‌قینی نێوان سه‌ركرده‌كان یه‌كێتی به‌و ده‌رده بردووه كه له‌به‌رچاوه، به‌و كهرتبوونهش كۆنه قینی نێوان سه‌ركرده‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تر زیادی كردووه و ڤایرۆسی كوتله‌و باڵباڵنهكهش به‌ناو هه‌موو جوومگه‌كانی هه‌ردوو حزبدا بڵاوبۆته‌وه، له‌ناو یه‌كێتیدا باڵی چاكسازی و باڵی ده‌ست رۆیشتوو هه‌یه، باڵێكیش له‌و به‌ینه‌دا ماونه‌ته‌وه و به وردی چاودێری رووداوه‌كان ده‌كه‌ن، له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش باڵی گه‌نج و پیر و باڵێكی ئیسلامیی شاراوه‌ش بوونی هه‌یه، بۆیه هه‌م كۆنهقینهكه هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه پهكدهخا و هه‌میش ئه‌و هه‌موو باڵ و كوتلانه له‌ناو حزبێكدا پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن.
ئاكام و ده‌رهاویشته‌كانی
گریمان ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌ستانه تێپه‌ڕێنران و ئه‌و دوو باڵه لێكترازاوه یه‌كتریان گرته‌وه، ئه‌وه كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌ورووژێنێ كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ئاسان نابێ، یه‌كێك له‌و پرسیارانه: نه‌وشیروان مسته‌فا وای دهردهخهست كه بۆ چاكسازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له یه‌كێتی هاتۆته ده‌رێ، ئه‌و كه هه‌موو حكومه‌ت و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی به گه‌نده‌ڵستان ناو ده‌بردن، له‌و باره‌وه چ هه‌نگاوێكی ناوه تا وه‌ڵامی خه‌ڵكی پێیداتهوه؟
هه‌ردوو لایان واتا یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆن ده‌توانن باڵه جیاواز و ناكۆكه‌كانی ناوخۆیان له‌سه‌ر مێزی یه‌كگرتنه‌وه كۆبكه‌نه‌وه؟ له كاتێكدا به‌شێك له باڵه‌كان به‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌درێ و دژ به یه‌كگرتنه‌وه‌كه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، ئامانجێكی تری یه‌كگرتنه‌وه‌كه پووكانه‌وه‌ی ئه‌و باڵانه‌یه كه هێرۆخان و كاك نه‌وشیروان له‌ناو هه‌ردوو حزبدا به مه‌ترسیان ده‌زانن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌ندێ درووشمی بریقه‌دار یه‌كێتی كهرتكرد و نیوه‌ی جه‌ماوه‌ر و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده ده‌ره‌وه، ئێستا چۆن ده‌توانێ قه‌ناعه‌تیان پێ‌بكا و بێ به‌رهه‌م بیانگێڕێته‌وه ناو یه‌كێتی!
به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و زۆرێك له هه‌ڵسووڕاوه دیاره‌كانی ئێستای یان بێلایه‌ن بوون، یان له‌ناو حزب و لایه‌نه‌كانی تره‌وه دوای جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی له ده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبوونه‌وه، بێگومان به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وانه هه‌ڵوێستیان ده‌بێ و وه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌وشیروانیان قبووڵ كرد، پێناچێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و رایه‌یان هه‌بێ.
ئه‌گه‌ر به درووشمیش بووبێ نه‌وشیروان مسته‌فا قه‌ناعه‌تی به زۆرێك له جه‌ماوه‌ر و كادیرانی یه‌كێتی كرد كه یه‌كێتی حزبی ئه‌وان نه‌ماوه، بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ناوخۆی یه‌كێتدا چۆن ده‌توانێ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان لا درووست بكاته‌وه كه یه‌كێتی بۆته‌وه حزبی ئه‌وان، بۆیه له ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌یان زۆر سیناریۆی وا دێنه پێشێ كه نهخشهڕێژانی یهكگرتنهوهكهش چاوه‌ڕوانیان نه‌كردووه.
ئاكام و لێكهوتهكان زۆرن و ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ش له نێوانیان رووبدات به‌و مانایه نابێ كه هێزی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و رێكخراوه‌یی هه‌ردوو لایان بێ‌گرفت تێكه‌ڵ ببن و، ئه‌و هێزه‌یان لێ پێكبهێنرێ كه ئێران ده‌یه‌وێ سنووری پێ له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی دابنێ، ئه‌وكات ئێرانیش كه دڵنیا بوو یه‌كگرتنه‌وه‌یان مه‌رامه‌كانی ناهێنێته‌دی، له‌باتی ئه‌وه‌ی یه‌كیان پێبگرێته‌وه هاوسه‌نگی له نێوانیان درووست ده‌كا و به یه‌كتریان ده‌ترسێنێ، له كۆتاییدا خۆزگه ده‌خوازم ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كگرتنه‌وه‌كه روویدا به زیانی كورد نه‌شكێته‌وه و ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێكیش بێ مۆته‌كه‌ی كه‌رتبوون بهرمانبدا و چێژ له یه‌كگرتن وه‌ربگرین.